' لە رێگەی سەخترین تێکۆشاندا بووە هاوڕێی ساکینە'
لە ژیانی گەریلادا مانای ساتێک گەورەیە. کاتێک مێژوو و کات یەکتر یەکدەگرن، راستییەکی یەکپارەیی دروست دەکات. سارا تۆڵهەڵدان نموونەی ئەم راستییە بوو.
لە ژیانی گەریلادا مانای ساتێک گەورەیە. کاتێک مێژوو و کات یەکتر یەکدەگرن، راستییەکی یەکپارەیی دروست دەکات. سارا تۆڵهەڵدان نموونەی ئەم راستییە بوو.
لە ژیانی گەریلادا یادەوەرییەکانی هاوڕێیان یەکێکە لە بناغە جەوهەریەکانی تێکۆشان. بۆیە لە ژیان، خەبات و رێپێوانی هەر گەریلایەکدا یادگارییەکان دەبنە ساتێکی ئەبەدی. بیرەوەرییەکانی گەریلا هەندێک جار لە دیدگایەکدا دەژین، هەندێکجار لە وێنەیەکدا، هەندێکجار لە رۆژنامەیەکدا و هەندێکجاریش لە سەنگەری شەڕدا. بەڵام هەموو یادەوەرییەک هەستی خۆی هەیە. هەموو یادەوەرییەک جێپەنجەی خۆی بەجێدەهێڵێت. هەموو یادەوەرییەک دەبێتە چیرۆک، داستان و ژیانێکی هەمیشەیی.
ئەمجارەیان، لە کاتی سەیرکردنی وێنەکاندا، وێنەیەکم بینی. بە بینینی ئەو وێنەیە، گەڕامەوە بۆ ئەو رڕۆژانە، ئەو سات و کاتژمێرانە. لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٠ لەگەڵ هەڤاڵ سارا (ساکینە جانسز) بەرەو چیای گارە رویشتین و کەوتینە سەر رێگەیەکی مێژوویی. لە هەر وێستگەیەکدا، وێنەی هەڤاڵ سارام لەگەڵ هەڤاڵانی دیکەدا دەچرکاند. گەشتێکی بەو شێوەیە بوو کە یادەوەری زۆری بەجێ هێشت. مانادارترین گەشت بوو لە ژیانمدا. لەو کاتەدا بە هیچ شێوەیەک ئەزموونی فۆتۆگرافیم نەبوو. بەڵام ویستم هەر ساتێکی هەڤاڵ سارا لەو وێنانەدا بکەم بە ساتێکی نەمری. هەموو گەریلایەک لە کاتی وێنەگرتن لەگەڵ هەڤاڵ سارادا، بەو هەستەی 'منیش دەبمە بەشێک لە مێژوو' دەژیا و دەیویست ئەو ساتەوەختە بە هەمیشەیی بکات. هێشتا وەک ئەمڕۆ، وەک ئەم ساتە، ئەو رۆژ و ساتانە لە یادەوەری، دەروون و هەستەکانمدا زیندوون.
لەو وێستگەیەدا هەڤاڵ تۆڵهەڵدان ساراش لە کۆبوونەوەیەکدا ئامادە بوو کە هەڤاڵ سارا ڕێکی خستبوو. لەو کاتەدا هەڤاڵ تۆڵهەڵدان سار، هێشتا شەڕڤانێکی یەک ساڵە بوو. لە نێو یەکەی خۆسەری هەرێمی چراڤی سەر بە چیای گارە بوو. لە گارە، یەکەم یەکە کە هەڤاڵ سارا کۆبوونەوەی لەگەڵ کرد، ئەو یەکەیە بوو. هەموو هەڤاڵان کە ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون زۆر سەرسام و دڵخۆش بوون بە بینینی هەڤال سارا. هەڤاڵ تۆڵهەڵدان سارا یەکێک بوو لەو هەڤاڵانە. لەو ساتانەدا هەستەکانیان قسەی نەدەکرد، بەڵام ئەو سۆزەی لە چاوەکانیاندا هەبوو بە هەموو شێوەیەک ئاماژەی بە هەستەکانیان دەکرد. چونکە هەموو هاوڕێکانی ناو یەکینەکە بۆ یەکەمجار هەڤاڵ سارایان دەبینی. هەر هەڤاڵێک ئەوەندە سەرسام بوو، نەیدەویست رۆژەکە کۆتایی پێبێت. وەک هەر یەکەیان بڵێت؛ رۆژێک و چەند ساتیک کەمە بۆ بینینی هەڤاڵ سارا و لە دەوری هەڤاڵ سارا کۆبوونەوە و بازنەیەکیان دروست کرد، دەیانویست بچنە نێو ئەو خۆشەویستییەی کە هەڤاڵ سارا لە دڵیاندا چاندبووی. دەیانویست ئەو رۆژە بۆ هەمیشە لە دڵ و مێشکیاندا بمێنێتەوە. منیش ویستم بە وێنەگرتن ئەو نهێنییەی لە دڵی ئەو هاوڕێیانەدا شاراوەبوو تۆمار بکەم، بۆ ئەوەی ببێتە یەکێک لە یادەوەرییەکانی ئەو هەڤاڵانەی لەگەڵ سارادا دەژیان. هەر وێنەیەکی ئەو سەردەمە، هەر هاوڕێیەک لەو وێنانەدا بوو بە بەشێک لە خۆشەویستی سارا، بوون بە بەشێک لە تێکۆشان، شەڕ و بەرخۆدانی سارا لە سەردەم و پرۆسە و ساڵانی جیاوازدا.
سارا تۆڵهەڵدان، چالاکوانی ئەو سەردەمە، دوای بینینی هەڤاڵ سارا زۆر سەرسام دەبێت. کاتێک دەچێتە ناو هێزی تایبەتەوە ناوی هەڤاڵ سارا لەخۆی دەنێت. کەسایەتی خۆی لەسەر هێڵی هەڤاڵ سارا بنیات دەنێت. لە ژیانیدا زۆرجار باسی ساتەکانی بینینی هەڤاڵ سارا دەکات. دوای چەندین ساڵ لە دوو شوێنی جیاواز هەڤاڵ تۆڵهەڵدان سارام ناسی. بینینی هەڤاڵ سارا کاریگەرییەکی زۆری لەسەر کەسایەتییەکەی دروست کردبوو، هەرچەندە کەمیش بینیم، بەڵام من شایەدی بۆ ئەوە دەدەم. سارا تۆڵهەڵدان وەک ناوی خۆی ژیاوە و شەڕی کردووە. لە یادی دەیەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی پاریسدا، سارا تۆڵهەڵدان لەگەڵ هەڤاڵان روکەن زەلال، وەک سارا، بیر و چااکیەکانی خۆی یەکخست و چالاکیەکی فیدایی لەدژی ئەو دوژمنە ئەنجامدا کە کوشتن و کۆمەڵکوژی بە رەوا دەزانێت بۆ هەڤاڵان و گەلەکەی. هەڤاڵ سارا تۆڵهەڵدان، بەو چالاکییەی لە دڵ و مێشکی ژنانی کورد و گەلی کورد کە لەگەڵ رۆحی سارا خەبات دەکەن، بە پیتی زێڕین ناوی خۆی نووسیەوە. خۆی لە خەباتی رەگ و ریشەی ساراوە بنیاتنا. لە رێگەی سەخترین تێکۆشاندا بووە هاوڕێی ساکینە.
لە ژیانی گەریلادا مانای ساتێک گەورەیە. کاتێک مێژوو و کات یەکتر یەکدەگرن، راستییەکی یەکپارەیی دروست دەکات. سارا تۆڵهەڵدان نموونەی ئەم راستییە بوو. بەم شێوەیە رۆژی چاوپێکەوتن لەگەڵ هەڤاڵ سارا، بۆ تێکۆشانی سارا تۆڵهەڵدان بووە کلیلی گەڕان بەدوای هەڵوێستی پێشەنگایەتی. ئەو رۆژە بووە سەرەتای هەموو ئەو جوانیانەی کە لە شاخەکاندا شاراوەن بۆ سارا. ئەو رۆژە بووە خۆشەویستیەکی گەورەی سارا بۆ ئەو نیشتمانەی لێی بێبەش ببوو. ئەو رۆژە بۆ سارای تازە هەڵچوو، بووە بیرهێنانەوەی تۆڵەسەندنەوەی ئەو جەلادانەی دەستیان چووە خوێنی سارای کوردان. حەقیقەتی سارا (ساکینە جانسیز) لە حەقیقەتی ژنێکی کورددا خۆی بەرجەستە دەکات. بەم شێوەیە خۆی دەخوڵقێنێت و دەبێتە هۆکاری خوڵقاندن.
ف.ق