لە شاری وان ٣ گەنج دەستبەسەر کران
لە ئۆپەراسیۆنی کۆمەڵکوژی سیاسی لە شاری وان، دوێنێ ٣ گەنج دەستبەسەر کران.
لە ئۆپەراسیۆنی کۆمەڵکوژی سیاسی لە شاری وان، دوێنێ ٣ گەنج دەستبەسەر کران.
دوێنێ لە شاری وان ٣ گەنج دەستبەسەر کران. بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست کەوتوون، پاشنیوەڕۆی دوێنێ لە ناوەندی بازاڕی ناوچەی ئارموش، گۆخان گەزیجی و سەبری گەزیجی دەستبەسەر کراون، هەروەها شاهین گەزیجی لە ناوچەی پایزاوا دەستبەسەر کراوە.
پۆلیسەکان دەمەو ئێوارە هێرشیان کردە سەر ماڵەکان ئەو گەنجانەیان دەستگیرکرد و مالەکان پشکێنران.
ئەو گەنجانە لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی وان دەستبەسەر کراون.