لە شنۆ گەنجێک خۆی کوشت

دوێنێ لە شاری شنۆی سەر بە پارێزگای ئۆرمیە، گەنجێکی کورد خۆی کوشت.

بەپێی زانیاریەکان، دوێنێ گەنجێکی کورد بە ناوی یوسف ئازەرەخشی تەمەن ١٨ ساڵ لە گوندی رەشگەندی شاری شنۆی سەر بە پارێزگای ئۆرمیەی رۆژهەڵاتی کوردستان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

سەرچاوەکان رایانگەیاند، هۆکاری خۆکوشتنی ئەو گەنجە، وەک گەنجەکانی دیکە، دۆخی خراپی ئابۆری بووە کە کاریگەریەکای نەرێنی لەسەر دەرونی گەنجان دروست دەکات و رێگە لە ساربونەوە لە ژیان دەکاتەوە.

سیاسەتی هەژارکردنی گەل و دەسەڵاتی زاڵمی رژێمی ئیسلامی بووەتە هۆکاری سەرەکی کە گەنجان دەست بە خۆکوشتن بکەن.

ف.ق