لە شەنگال تەقینەوە روویدا: ٨ سەربازی عێراقی و کەسێکی مەدەنی گیانیان لەدەستدا

لە گوندێکی شەنگال مینێکی بەجێماوی داعش تەقیەوە و ٨ سەربازی عێراقی و هاوڵاتیەکی مەدەنی گیانیان لەدەستدا.

لە گوندی شەرایهی باکور، لە کاتێکدا کە سەربازانی عێراقی سەرقاڵی پووچەڵکردنەوەی بۆمبێک بوون تەقینەوە روویدا. بەپێی سەرچاوە هەرێمیەکان لە تەقینەوەکەدا ٨ سەربازی عێراقی و هاوڵاتیەکی مەدەنی گیانیان لەدەسیدا.

بەپێی پێشبینیەکان، مینەکە بۆ سەردەمی داعش دەگەڕێتەوە و پاشماوەی چەتەکان بووە.

ف.ق