لە سلێمانی خێمەی پرسە بۆ شەهید هەڵمەت داندرا

گەریلای هەپەگە باوان محەمەد بە ناسناوی هەڵمەت ڤیان لە سلێمانی بە مەراسیمێک یادی کرایەوە. لە یادەکەدا ئاماژە بە گرنگی وەستانەوە بەرامبەر بە داگیرکەری دەوڵەتی تورک کرا.

باوان محەمەد بەناسناوی هەڵمەت ڤیان یەک لەو ١١ گەریلایانەی هەپەگە بوو کە لە زاپ لە هێرشێکی کیمیایی دەوڵەتی تورکدا شەهیدببوو.

هەڵمەت ڤیان گەریلایەکی خەڵکی شاری سلێمانی باشوری کوردستان بوو.

دوای ئەوەی هەپەگە هەواڵی شەهیدبوونی هەڵمەت ڤیانی راگەیاند، بەسەدان کەس لە دانیشتوانی ناوچەکە سەردانی بنەماڵەی باوان محەمەدیان کرد.

لەبەردەم ماڵی شەهید هەڵمەت خێمە پرسە داندراوە.

ئاپۆڕای گەل بە دروشمەکانی "هەڵمەت نامرێ"، "شەهید نامرێ". "ئەردۆغانی تیرۆریست" بەشدارییان لە مەراسیمەکەدا کرد. سەرەخۆشیان لە بنەماڵەی هەڵمەت ڤیان کرد.

وەهاب ئەحمەد ئەندامی کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدانی پەکەکە لە باشوری کوردستان لە مەراسیمەکەدا قسەی کرد و باسی لە واتای تێکۆشانی شەهید هەڵمەت کرد.

وەهاب ئەحمەد باسی لەوەکرد کە وەستانەوە بەرامبەر داگیرکەری دەوڵەتی تورک و پاراستنی خاکەکەمان ئەرکی هەموو گەنجانی باشوری کوردستانە و هەڵمەت ڤیانیش تا دوا دڵۆپی خوێنەکەی بەرامبەر بە داگیرکەری دەوڵەتی تورک وەستاوەتەوە.

سارا محەمەد ئەندامی بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادیش باسی لەوەکرد کە شەهید هەڵمەت پەیامی وەستانەوە لە دژی داگیرکەری دەوڵەتی تورکی داوە بە خەڵکی باشوری کوردستان.

هـ . ب