لە سلێمانی لە چالاکیەکدا ١٠ ژن خەڵاتکران
ئێوارەی ئەمڕۆ لە هۆڵی کتێبخانەی جەمال عیرفان بەبۆنەی پیرۆزکردنی هەشتی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنان، لەلایەن ڕێکخراوی زامی کوردستانەوە، خەڵاتی ڕێزلێنان بە ١٠ ژنی دیاری شاری سلێمانی بەخشرا.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە هۆڵی کتێبخانەی جەمال عیرفان بەبۆنەی پیرۆزکردنی هەشتی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنان، لەلایەن ڕێکخراوی زامی کوردستانەوە، خەڵاتی ڕێزلێنان بە ١٠ ژنی دیاری شاری سلێمانی بەخشرا.
چالاکییەکە كە بە مەبەستی هاندان و پشتبەستنی زیاتری ژنان بە خۆیان سازدرابوو، سەرەتا بە وتارێک و باسکردنی توندوتیژیی ژنان و ڕۆڵی ژنان لە شۆڕشە یەک بەدوای یەکەکانی جیهاندا، لەلایەن (ئاڵا کەمال)ەوە دەستی پێكرد.
دواتر پارچە شیعرێک بەبۆنەی هەشتی مارسەوە لەلایەن شاعیر (بەیان ئیبراهیم)ەوە خوێنرایەوە.
لە کۆتاییشدا خەڵات بە ١٠ لە ژنانی شاخ و هونەرمەند و کاسبکار بەخشرا.
ف.ق