لە سلێمانی سبەینێ بۆ شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژی پاریس رێورەسمێک ئەنجامدەدرێت

لەبۆنەی ١٠مین ساڵرۆژی کۆمەڵکوژی پاریس، لە سلێمانی سبەینێ رێورەسمی یادکردنەوەی ئەنجام دەدرێت.

بەبۆنەی ١٠مین ساڵرۆژی یەکەم کۆمەڵکوژی پاریس کە سێ ژنی تێکۆشەر و پێشەنگی کورد، ساکینە جانسز (سارا)، فیدان دۆغان (رۆژبین) و لەیلا شایلەمەز (رۆناهی) شەهیدکران، سبەینێ لە سلێمانی رێورەسمێک ئەنجام دەدرێت.

رێورەسمەکە لەلایەن رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (رەژاک)ەوە ئامادە دەکرێت. رێورەسمەکە لە کاتژمێر ١٣:٠٠ لە هۆڵی ئەکواپارک ساز دەکرێت و خەڵاتی ساکینە جانسز پێشکەشی ئەو ژنانە دەکرێت کە بۆ مافی ژنان کار و تێکۆشانیان کردووە.

ف.ق