لە سێرت بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.١ پلە بە پێوەری رێختەر روویدا
لە ناوچەى مسرج لە پارێزگای سێرتی باکووری کوردستان بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.١ پلە بە پێوەری رێختەر روویدا.
لە ناوچەى مسرج لە پارێزگای سێرتی باکووری کوردستان بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.١ پلە بە پێوەری رێختەر روویدا.
بومەلەرزەکە لە کاتژمێر ٠٨:٤٥ خولەکی ئەم بەیانییە و لە ١٠ کیلۆمەتریی قوڵایی زەوییەوە بە گوڕی ٥.١ پلە بە پێوەری رێختەر لە ناوچەى مسرجی پارێزگای سێرتی باکووری کوردستان روویدا و لە شارەکانی دەورووبەریش هەستی پێکرا.
تاوەکو ئێستا زانیارییەکی روون لەبارەى زیانەکانی بومەلەرزەکەوە لە بەردەستدا نییە.
ژ.ت