لە سڵیمانی ١٧هەمین ساڵیادی کۆنگرا ستار کرایەوە
لە شاری سلێمانی بە شداری ژنانی هەر چوارپارچەی کوردستان، یادی ١٧هەمین ساڵیادی کۆنگرا ستار بەڕێوە چوو.
لە شاری سلێمانی بە شداری ژنانی هەر چوارپارچەی کوردستان، یادی ١٧هەمین ساڵیادی کۆنگرا ستار بەڕێوە چوو.
لە مەراسیمێکدا، یادی ١٧هەمین ساڵیادی کۆنگرا ستار کرایەوە، دوای خولەکێک بۆ ڕێزگرتن لە گیانی ژنانی شەهید، وتاری مەراسیمەکە لە لایەن لێمان شەویش پێشکەش کرا وتی”هەر لێرەدا تەواوی شەهیدانی ژن بە بیر دێنینەوە سڵاو لە بەرخۆدانیان دەکەین، بەڵێن و سۆز دەدەین ڕێگایان بەردەوام دەکەین دژ بە داگیرکاری لە تەواوی کوردستان، پێویستە ژنان زیاتر خۆیان ڕێک بخەن و خاوەن لە مافەکانی ژنان دەربکەون”.
هەر لە مەراسیمەکەدا بەڵگە فیلمێک لە سەرکارو چالاکیەکانی ١٧ ساڵ کاری کۆنگرا ستار نمایشکرا، لە کۆتایدا چەندین گۆرانی شۆڕشگێڕی و فۆلکلۆری بە زارەوەکانی کرمانجی و سۆرانی و کەڵهوڕی پێشەکەش بە ئامادەبوان کرا، بە وتنەوەی دروشمەکانی ژن ژیان ئازادی، کۆتای بە مەراسیمەکات هات.
کۆنگرا ستار لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٥ دامەزراوە، لە سەرەتادا ناوی “یەکێتی ستار”بووە، کە ڕێکخستنی ژنانی کوردی ڕۆژئاوای کودستان بووە، دوای شۆڕشی ڕۆژئاوا زیاتر فراوان بوون، ئێستا بووەتە کۆکەرەوەی دەنگی هەموو ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان و ژنانی هەموو نەتەوە جیاوازەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تێیدا جێدەگرن.
ف.ق