لە وان ناوی دادوەرێکی ئاکەپەیی لەسەر پارکێک داندرا
ناوی دادوەر ئەرهان چاڤوشئوغڵو کە ٤ ساڵ لە وان کاری کردووە و زۆرجار لەگەڵ گەندەڵی ناوی هاتووە، لەلایەن قەیومەوە لەسەر پارکێک داندرا.
ناوی دادوەر ئەرهان چاڤوشئوغڵو کە ٤ ساڵ لە وان کاری کردووە و زۆرجار لەگەڵ گەندەڵی ناوی هاتووە، لەلایەن قەیومەوە لەسەر پارکێک داندرا.
دادوەر ئەرهان چاڤوشئوغڵو نزیکەی ٤ ساڵ لە وان کاری کرد. چاڤوشئوغڵو کە سەرۆکایەتی کۆمسیۆنی دادی وان بوو، لەماوەی کارکردنیدا بریاری گرتنی سیاسەتمەدارانی کورد زیاتر بوون. چاڤوشئوغڵو لە ململانێی نێوان دەسەڵات لە ١٥ی تەمووزی ٢٠١٦ لایەنگری ئاکەپەبوو، هاوکات بووە هۆی ئەوەی چەندین کەس لەکار دەربکرێن. چاڤوشئوغڵو لەماوەی ئەرکەکەیدا لە ژێرناوی سەرکەوتنیان لە اوانی تیرۆر لەوان مەدالیای سەرکەوتنی بە چەندین دادوەر بەخشی. چاڤوشئوغڵو کە بە پەیوەندی نزیکی لەگەڵ ئاکەپە دەناسرێت، کاتێک لە وان کاری دەکرد قەیووم و ئاکەپەییەکان زۆر جار دەچوونە سەردانی.
کاتێک چاڤووشئوغڵو سەرۆکی کۆمسیۆنی دادبوو ئاشکرابوو کە لە نوسینگەی ئەمیندارێتی دادگای وان مادەی هۆشبەری وەک ئارد تۆمار کردووە و دواتر فرۆشتویەتیەوە.
چاڤوشئوغڵو کە ٤ ساڵ لە وان کاری کرد، لە ساڵی ٢٠٢٠دا رەوانەی شارێکیتر کرا. بەڵام لەم رۆژانەی رابردوودا شارەوانی ئیپەکیۆلوی وان کە لەلایەن قەیومەوە بەڕێوەدەبرێت ناوی چاڤوشئوغڵوی لەسەر پارکێک دانا و هاووڵاتیانیش ناڕەزایەتییان دەربڕی.
هـ . ب