لە ڕێوشوێنێکی ئەمنی توندا، لە کەرکوک یادی نەورۆز ڕاپەڕین دەکرێتەوە
لە شاری کەرکوکی باشوری کوردستان لەڕێوشوێنێکی ئەمنی توندا بە بڵاوکردنەوەی هێزی ئەمنی و سەربازی لە شارەکە ئامادەکاریی بۆ کردنەوەی ئاگری نەورۆز دەکرێت.
لە شاری کەرکوکی باشوری کوردستان لەڕێوشوێنێکی ئەمنی توندا بە بڵاوکردنەوەی هێزی ئەمنی و سەربازی لە شارەکە ئامادەکاریی بۆ کردنەوەی ئاگری نەورۆز دەکرێت.
لە شاری کەرکوکی باشوری کوردستان بڕیارە ئەمرۆ کاتژمێر ٣ی پاشنیوەڕۆ، بە ئامادەبوونی سەرجەم حزبە کوردستانیەکانی کەرکوک جگە لە پەدەکە، یادی جەژنی نەورۆز و ٣٢ هەمین ساڵرۆژی ئازادی كەركوك، لە ڕاپەرینە مەزنەكەی بەهاری ١٩٩١ دەکرێتەوە بە کردنەوە ئاگری نەورۆز لەسەر قەڵای کەرکوک، وە هێزە ئەمنییەکان لەحاڵەتی ئامادەباشیدان و ڕێوشوێنی توند گیراوەتەبەر بۆ بەڕیوەچوونی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی لە شارەکە.
ئەوە لە کاتێکدایە لە ئەمساڵدا حزبە کوردستانیەکان لە شاری كەركوكی باشوری کوردستان هیچ ئاهەنگێكی شایی ناگێڕێن، حزبە کوردستانیەکان دەڵێن: "بەهۆی ئەوەی لە باكوور و رۆژئاوای نیشتمانەكەماندا، هەزاران مرۆڤ گیانیان لەدەستدا و هەزارانی دیكەش دەربەردر بوونە، و زیانێكی زۆری ماددی بەر ناوچەكانیان كەتووە، بەهۆی كارەساتی سروشتی بومەلەرزەوە، لێرەوە داواكارین لە خودای گەورە كۆچكردوان بە هەشتی بەرین شادبكات و سەبوری و ئارامیش بە كەسوكاریان و سەجەم میلەتەكەمان بدات و هیوای زووچاكبونەوەش بۆ بریندارەكان دەخوازین".
ژ.ت