لە ئامەد دیمەنێکی دیکەی توندوتیژی پۆلیس بڵاوکرایەوە
حەفتەی رابردوو دیمەنی توندوتیژی پۆلیس لە ئامەد بڵاوبووە، ئەم جارەش دیمەنێکی دیکەی توندوتیژی پۆلیس بڵاوبووەوە کە لە ناوچەی یەنیشەهیری ئامەد لەنێو کۆڵانێکدا کەسێک ئەشکەنجە دەدرێت.
حەفتەی رابردوو دیمەنی توندوتیژی پۆلیس لە ئامەد بڵاوبووە، ئەم جارەش دیمەنێکی دیکەی توندوتیژی پۆلیس بڵاوبووەوە کە لە ناوچەی یەنیشەهیری ئامەد لەنێو کۆڵانێکدا کەسێک ئەشکەنجە دەدرێت.
لە گەڕەکی کاینارتەپەی ناوچەی رەزانی ئامەد، پۆلیسی تورک لە کاتی کۆنتڕۆڵی ناسنامەدا، هاوڵاتیەکیان بە ناوی ئەمرە ئەلالتونتەرین ئەشکەنجەدابوو.
لە ناوچەی یەنیشەهیری ئامەد دیمەنێک بە هەمان شێوە بڵاوبووەوە. لە دیمەنەکەدا دەردەکەوێت کە لە ٣٠ی کانونی یەکەمدا لە ناوچەی یەنیشەهیر ژمارەیەک پۆلیسی تورک کە پاسەوانیشیان تێدایە، کەسێک بە توندی ئەشکەنجە دەکەن.
لە دیمەنەکدا کە لەلایەن دانیشتوانی گەڕەکەکە تۆمار کراوە ، دیارە کە هێزەکانی دەوڵەت بە لەقە و زلە کەسێک ئەشکەنجە دەکەن.
هەروەها دەبینرێت کە ئەو هاوڵاتیە لەسەر زەوی پاڵ دەخەن و کەلەپچەی دەکەن و هێرش دەکەنە سەر ئەو کەسانەی کە لە دەروبەر نارەزایەتی دەردەبڕن.
ف.ق