لە ئورمیە ئاگری نەورۆز کرایەوە
هاوڵاتیانی شاری ئورمیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوێنێ شەو بە وتنەوەی گۆرانی کوردی لە دەوری یەکتر کۆبونەوە ئاگری نەورۆزیان هەڵکرد.
هاوڵاتیانی شاری ئورمیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوێنێ شەو بە وتنەوەی گۆرانی کوردی لە دەوری یەکتر کۆبونەوە ئاگری نەورۆزیان هەڵکرد.
لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردنەوەی ئاگری نەورۆز دەستیپێکردوە و هەتابێت زیاتر و بەرفراوانتریش دەبێ.
دوێنی شەو لە شاری ئورمیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کوردان بە جل و بەرگی کوردی و وتنەوەی گۆرانی کوردییەوە ئاگری نەورۆزیان کردوە و هەتا درەنگانی شەو لە دەوری ئاگرەکە مانەوە و شاییان دەگێڕا.