لە زاپ سەربازێکی تورکی داگیرکەر سزادرا
گەریلا لە زاپ لە چالاکییەکەدا سەربازێکی تورکی داگیرکەری سزادا. داگیرکەران جارێک بە چەکی کیمیایی، جارێکیش بە چەکی قەدەغە هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی بەرخودان.
گەریلا لە زاپ لە چالاکییەکەدا سەربازێکی تورکی داگیرکەری سزادا. داگیرکەران جارێک بە چەکی کیمیایی، جارێکیش بە چەکی قەدەغە هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی بەرخودان.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە، "لە ئەنجامی چالاکی هێزەکانمان لە زاپ، داگیرکەرێک سزادرا.
سوپای تورکی داگیرکەر سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلای جارێک بە بۆمبی قەدەغە، جارێکیش بە چەکی کیمیایی بۆردومان کردووە. هەروەها کەلوپەلی پلاستیکیان سوتاندووە و دوکەڵە ژەهراویەکەیان کردووەتە ناو سەنگەرەکانی گەریلا. هاوکات بە دەیان جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومانیان ئەنجامداوە.
زانیاری بەرفراوان لەسەر چالاکی و هێرشەکان:
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛
٢٧ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٢:٥٠ لە دەوروبەری گۆڕەپانی چەمچۆ لە ناحیەی شێلادزێی سەربە قەزای ئامێدی تیمە گەرۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا. لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی کیمیایی و بۆمبی قەدەغە؛
٢٧ی کانونی یەکەم لە دەوروبەری گوندی سیدای ناحیەی شێلادزێی ناوچەی ئامێدی، داگیرکەران بە بۆمبی قەدەغە هێرشیان کردەسەر سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا. لەهەمان کاتدا گازی بیبەریان لەسەر سەنگەرەکانی بەرخودان بەکارهێنا.
٢٧ی کانونی یەکەم لە دەوروبەری گۆڕەپانی چەمچۆی ناحیەی شێلادزێی ناوچەی ئامێدی سەنگەرەکانی بەرخودان جارێک بە چەکی کیمیایی بۆردومان کران. لە هەمان کاتدا داگیرکەران تایەی ئۆتۆمبێل و کەلوپەلی پلاستیکیان سوتاند و دوکەڵە ژەهراوییەکەیان کردە ناو سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلاوە.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛
٢٧یکانونی یەکەم سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە دەوروبەری گوندی سیدا و هەرێمی چەمچۆی ناحیەی شێلادزێی ئامێدی بە دەیان جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران".
هـ . ب