لە زاپ سەردەمی تاکتیک و خەیاڵ

زریان لە رێگەدایە. دوای ئەوەی شاعیرەکان لە گۆڕەپانەکە شەڕ دەکەن و وتیان، شمشێرەکان بەر یەکدی دەکەوتن. ئێدی شەڕڤانان کۆتاییان بە قسە هێنا وبە چەک و تاکتیکی نوێی ئازادیان نزیکتر کرد.

کات  هاتووە، ئێدی بیر لە خەیاڵەکان دەکەینەوە. بە هاواری تۆڕەیی و راپەرین، بە پەنجە گوێی فاشیستی داگیرکەر و زاڵم دەتەقێتەوە. نەک بە سەیرکردنی ئەستێرەکان بە رۆحێکی رۆمانتیک، بە ئامانج و تاکتیکی پێشەنگایەتی بەرخۆدان دەکات. ئازادی لە دەرگای بەرخۆدانی زاپەوە دێت.

سەردەمی خەیاڵەکان هات. ئەم سەردەمە بە مژدەی ژنان لە چیاکان دێت. بە هەڵوێستی گەریلاکانی یەژەئاستار بە ژیانی تێر و تێر لە تۆڕەیی دێت. بە غیرەتی ئازادی یەژەئاستار کە گیانیان فیدا دەکەن بۆ ئازادی گەلەکەیان دێت. ئەم خەیاڵەی ئازادی کاتێک کە لە زەویدا روودەچێت، قاڕەمانێتی دەوێت. گەریلا بە پێویستی و عەقڵیەتی مێژوویی شەڕ دەکات.

ئەو ئەزموونانەی کە لە رۆحی فیدایی تونێلەکانی بەرخۆدان لە زەندورا تاوەکو چیای سوور بەدەستهێنران، ئەمڕۆ ئیلهام بە گەریلا لە زاپ دەبەخشێت. شەڕڤانانی ئازادی لە رێگە رۆناکەکەی ئازادیدا لەدژی داگیرکەران دەوەستنەوە. پێشەنگایەتی ئەوەش گەریلاکانی یەژەئاستار دەکەن. لەدژی داگیرکەری دەوەستنەوە و یەکەم گولە لە ناوچەوانی دەدات. لەبەرئەوەش شەهیدانی سەرەتای شەڕی زاپ کە ١٧ی نیسان دەستیپێکرد، گەریلای یەژەئاستارن.

ئەو ئەزموونانەی لە رێگەی تونێلەکانی شەڕەوە بەدەستهێنران، وابەستەبوون و باوەڕی بە فەلسەفەی ئاپۆیی لە شەڕدا نیشان دەدات و ئیرادە بەهێز دەکات، تیمەکانی گەریلا تاکتیکی نوێی لە کەسایەتی خۆیاندا بەرجەستە دەکەن. گەریلاکانی یەژەئاستار بێ دوودلێ، بەو تاکتیکانە باوەڕ دەکەن و بەو شێوەیە ستراتیژی شەڕ بەرەو پێشەوە دەبەن. وابەستەبوونیان بە هەڵوێستی باوەڕی ژنان بە فەلسەفەی ئاپۆیی، دەیانخاتە نێو خەیاڵەوە.

ف.ق