لە زەوی و ئاسمانەوە ٣٣ جار هێرش ئەنجامدرا

سوپای تورکی داگیرکەر ٣٣ جار لە ئاسمان و زەویەوە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیای بۆردومان کرد.

راگەیاندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

"زانیاری فراوان لەسەر هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بەم جۆرەیە:

'٢٢ی ئادار گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی جارێک بە فرۆکەی شەڕ بۆردومان کرا.

٢٢ و ٢٣ی ئادار لە گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی ئامێدی و شاخی ئێف ئێم، سیدا و چەمچۆ سەنگەرەکانی بەرخودانمان ٣٢ جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران".

هــ . ب