'لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئێمە خۆمان ناسی'

گەریلاکانی تەڤگەری ئازادی کوردستان رایانگەیاند، ٤ی نیسان وەک ڕۆژی لەدایکبوونی خۆیان پیرۆز دەکەن و وتیان، " ڕێبەر ئاپۆ ئێمەی بە خۆمان ناسی. بە تایبەتی ژیانێکی نوێی پێکەشی ژنان کرد. ئێمە ڕێبەرمان لە زیندانی ئیمڕالی دەردەهێنین.

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار، کە دەستیان بە ئاهەنگەکانی نەورۆز کرد، بە جۆش و خڕۆشی ٤ی نیسان بەردەوامی بە ئاهەنگەکانیان دەدەن.

گەریلاکانی ئازادی لەبارەی ٤ی نیسان ڕۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، هەست و بۆچوونیان دەربڕی.

لۆرین حەسەن: ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ سەرەتا لە ڕێبەر ئاپۆ، لە هەموو گەلی کوردستان پیرۆز بێت. ٤ی نیسان بۆ ئێمەی گەلانی ئازادیخواز زۆر گرنگە، بۆیەش لە چوار پارچەی کوردستان و جیهان پیرۆز دەکرێت. لەبەرئەوەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ تێکۆشانی هەموو گەلان، بووەتە سەرچاوەی سوودوەرگرتن. زیاتر بۆ ژنان بووەتە بیانوی ئازادی. ژنان لە چیاکانی کوردستان ٤ی نیسان هەموو ساڵێک بە جۆش و خڕۆشەوە پیرۆز دەکەن. هەرچەند هێرشی داگیرکەری لەسەر چیاکانی کوردستان هەیە، بەڵام ئێمە ٤ی نیسان وەک ڕۆژی لەدایکبوونی خۆمان پیرۆز دەکەین. لەبەرئەوەی کە ڕۆژی لەدایبوونی ڕێبەر ئاپۆ ، لە هەمانکاتدا ڕۆژی ناسینی خۆمانە. گەلانی ژێردەستە، بە تایبەتی ژنان خۆیان ناسی و بوونە ئیرادە. ڕۆژی لەدایکبوونی ڕیبەرتی لە هەموو گەلان و هاوڕێیان پیرۆز دەکەن."

'ئێمە لەسەر بەڵێنمانین کە بە ڕێبەرمان داوە'

شەڕڤان گەریلا: ڕۆژی لەدایکبووی ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز بێت. وەک میلیتانێکی ڕیبەر ئاپۆ، ئێمە لەسەر ئەو بەڵێنانەمانین کە بە ڕێبەرتیمان داوە و بڕیار و بەڵێنمان جێبەجێ دەکەین. لەبەرئەوەی کە ڕێبەر ئاپۆ بەڵێنی بە گەلی کوردا جێبەجێ کرد، بۆیەش خاوەنداریکردن لە ڕێبەر ئاپۆ ئەرکی ئێمەیە، ئێمە ڕێبەرتیمان لە ئیمڕالی دەردەهێنین.

کاتێک کە ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ دێت، ڕۆژی لەدایکبوونی گەلێکمان بەبیردێتەوە. گەلی کورد ٤ی نیسانی وەک ڕۆژی لەدایکبوونی خۆی دەبینێت. ئێمە وەک گەریلاکانی ئازادی کوردستان، ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ وەک ڕۆژبوونی خۆمان دەبینین و دەڵێین، ڕۆژبوونی ئەمساڵ دەبێتە هۆی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ. لەسەر ئەم بناغەیە ئێمە ٤ی نیسان لە گەلان پیرۆز دەکەین.

'ژیانێکی نوێی پێشکەش کرد'

ئاڤیستا جوودی مەریوان: ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە شەهیدانی شۆڕش، گەلی کورد، گەلانی وڵاتپارێز و هەموو ژنان پیرۆز دەکەم. هیوادارین ساڵی نوێ، لەگەڵ خۆدی ڕێبەر ئاپۆدا پیرۆز بکەین. لەو ڕۆژەوەی کە ڕێبەر ئاپۆ چاوی بە جیهان هەڵهێناوە تاوەکو ئێستا ، ژیانێکی نوێ بۆ گەلی کورد، گەلانی جیهان و تایبەتی ژنان پێشکەش کردووە.

ئێمە هەموو ساڵێک، ٤ی نیسان پیرۆز دەکەین و هەموو کاتێکیش پیرۆز دەکەین. هەرچەندە دوژمنان هێرشی داگیرکەری بەڕێوە ببەن، ناتوانن پیرۆزباییەکانمان ئاستەنگ بکەن. هیچ کاتێک ناتوانن دڵسۆزی ئێمە لەگەڵ ڕێبەرمان لاواز بکەن. بە رۆح، دڵ و هزر و رامان، ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵماندا دەژی و ئێمە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆداین.

جارێکی دیکە ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو گەلی کورد، شەهیدانی شۆڕش و هەموو جیهان و هەموو هەڤاڵان کە لە سەنگەرەکاندان پیرۆز دەکەم. بژی شۆڕشی زایینی نوێ."

'ئێمە لەگەڵ ڕێبەرتی دەژین'

ڕۆژبین سەما: ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە ڕێبەر ئاپۆ، شەهیدانی شۆڕش، گەلە وڵاتپارێزەکەمان و هەموو هەڤاڵان پیرۆز بێت. بە لەدایکبوونی ڕێبەرتی هەموو گەلانی کوردستان، گەلانی ژێردەستە و ژنان کە بەدوای ناسنامەی خۆمان دەگەڕێن، گەیشتنە ڕێگەی رزگاری. بەو هۆیەوە ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ، ڕۆژبوونی هەموومانە.

لەبەرئەوەی بە ڕەنجی ڕێبەر ئاپۆ گەیشتینە ئەم ڕؤژە، ئێمە بە گیان و بە دڵ لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا دەژین.

ف.ق