له باره‌گاكانی ده‌وڵه‌تی تورك له باشوری كوردستان درا: تانكێك تێكشكێنرا
گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان له باره‌گاكانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له كانی ماسی و بامه‌ڕنێیان دا. له‌و چالاكیهدا تانكێك تێكشكێنرا.
گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان له باره‌گاكانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له كانی ماسی و بامه‌ڕنێیان دا. له‌و چالاكیهدا تانكێك تێكشكێنرا.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه له باره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا و هێرشه داگیركارییه‌كان راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
"چالاكییه‌كانی هێزه‌كانمان له دژی سوپای توركی داگیركه‌ر به‌رده‌وامه. سوپای توركی دادگیركهر هه‌موو شێوازه‌كانی شه‌ڕی چه‌په‌ڵ ده‌گرێته‌به‌ر و له به‌رامبه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودان چه‌كی كیمیایی به‌كارده‌هێنێت و سه‌رباری ئه‌وه‌ش به‌رامبه‌ر به هێزه‌كانمان ناتوانێت بگاته هیچ ئه‌نجامێك.
له چالاكییه‌كه‌دا ٦ داگیركه‌ر سزادران، ٢ داگیركه‌ریش برینداربوون و تانكێكیش له‌ناوبرا.
له هه‌رێمی ئاڤاشین
له ١٠ی گوڵاندا كاتژمێر ١٦:٢٠ داگیركه‌ران هه‌وڵیاندا له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ جێگیر بن. هێزه‌كانی یهژهئاستارمان به چه‌كی قورس له داگیركه‌رانیاندا و له‌و چالاكیهدا ٢ داگیركه‌ر سزادران و ٢ داگیركه‌ریش برینداربوون. داگیركه‌ران دوای چالاكیه‌كه گۆڕه‌پانه‌كه‌یان به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كرد و له ئێواره‌شدا هه‌لیكۆپته‌ره‌كان مردوو و برینداره‌كانیان له گۆڕه‌پانه‌كه دوورخسته‌وه.
له ١٠ی گوڵاندا كاتژمێر ١٣:١٠ و ١٨:٠٠ هێزه‌كانی یهژهئاستارمان به چه‌كی قورس به ده‌ستنیشانكراوی له داگیركه‌ران له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی وهرخهلێیاندا.
له هه‌رێمی زاپ
له ٩ و ١٠ی گوڵاندا هێزه‌كانمان به چه‌كی قورس له داگیركه‌ران له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كوڕهژارۆیاندا. له‌و چالاكیهدا به ده‌ستنیشانكراوی له ئامانجه‌كان درا.
له ١٠ی گوڵان كاتژمێر ١٥:٣٠ و ٢٠:٣٠ هێزه‌كانی یهژهئاستارمان به چه‌كی قورس له داگیركه‌ران له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له شاخی شه‌هید شه‌مدینی سه‌ر به گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كوڕهژارۆیاندا. له‌و چالاكییه‌دا به ده‌ستنیشانكراوی له سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمندرا.
له ١٠ی گوڵان كاتژمێر ١٣:٠٠ داگیركه‌ران هه‌وڵیاندا داره‌كان له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له شاخی شه‌هید جودی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كاركه‌ر ببڕنه‌وه. هێزه‌كانمان له داگیركه‌رانیاندا و داگیركه‌رێك سزادرا.
له ١٠ی گوڵاندا به شه‌و كاتێك هه‌لیكۆپته‌ره‌كانی شه‌ڕ ویستیان گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كوڕه‌ژارۆ و شاخی روبار بكه‌نه ئامانج، هێزه‌كانمان له ههلیكۆپتهرهكانیاندا. له‌به‌ر ئه‌و ده‌ستوه‌ردانه به هێزه‌ی هێزه‌كانمان هه‌لیكۆپته‌ره‌كان له گۆڕه‌پانه‌كه دووركه‌وتنه‌وه.
له ١٠ی گوڵان كاتژمێر ١٢:٠٠دا هێزه‌كانمان به چه‌كی قورس له داگیركه‌رانیاندا له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی شه‌هید شاهین. له ئه‌نجامی لێدانی به‌هێزی هێزه‌كانمان داگیركه‌ران تاڕاده‌یه‌ك كشانه‌وه.
له ١٠ی گوڵان كاتژمێ له نێوان ١٢:٠٠ و ٢١:٠٠دا سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شاخی شه‌هید به‌رخودان له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید شاهین به چه‌كی كیمیایی بۆردومان كرا.
له هه‌رێمی مه‌تینا:
١٠ی گولان كاتژمێر ١٤:٥٥ بنكه‌ی كانی ماسی سوپای توركی داگیركه‌ر له ناوچه‌ی ئامێدی دهۆك كرایه ئامانج و به چه‌كی قورس له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه گورزی لێدرا.
١٠ی گوڵان كاتژمێر ١٦:٠٠ هێزه‌كانمان له باره‌گای سوپای توركی داگیركه‌ر له هه‌رێمی بامه‌ڕنێی باشوری كوردستانیاندا. له ئه‌نجامی لێدانی كاریگه‌ری هێزه‌كانمان تانكێك له گۆڕه‌پانه باره‌گاكه تێكشكێنرا و ٣ داگیركه‌ریش سزادران.
هێرشه‌كان به‌رده‌وامن
هێرشی به‌رفراوانی سوپای توركی داگیركه‌ر له دژی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا به كاتیوشا، هه‌لیكۆپته‌ری شه‌ڕ و فڕۆكه‌ی شه‌ڕ به‌رده‌وامن. زانیاری هێرشه‌كان به‌م جۆره‌ن:
له نێوان ٩ و ١٠ی گوڵاندا داوێنی شاخی شه‌كیف له هه‌رێمی خواكورك به كاتیوشا بۆردومان كران.
١٠ی گوڵان كاتژمێر ١٧:٤٠ گۆڕه‌پانی ده‌شتی كافیای هه‌رێمی گاره به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كرا.
١٠ی گوڵان به شه‌ویش گۆڕه‌پانه‌كانی شاخی جودی، شاخی ئامێدی و شاخی ئێف ئێم له هه‌رێمی زاپ ٧ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران. هه‌مان رۆژ له قه‌ره‌قۆڵه‌كانی سه‌ر سنووره‌وه شاخی هه‌كاری له هه‌رێمی مه‌تینا به كاتیوشا بۆردومان كران.
له ١٠ی ئایاردا گۆڕه‌پانه‌كانی شه‌هید شاهین، چیاڕه‌ش، كوڕه‌ژارۆ، شه‌هید هارون، شاخی شه‌هید شه‌مدین، شاخی جه‌هه‌نه‌م، چه‌مچۆ، ساجا، كاركه‌ر و ئه‌شكه‌وتی برینداران له هه‌رێمی زاپ به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و ٩ جاریش به فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆردومان كران.
هـ . ب