سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی هه‌رێمی كوردستان له شاری سلێمانی راپۆرتی پێشێلكارییه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووسانی ئاشكرا كرد.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی سه‌ندیكاكه، له ساڵی 2021دا به گشتی 187 جار مافی رۆژنامه‌نووسان و دامه‌زراوه میدیاییه‌كان پێشێلكراوه. 35 رۆژنامه‌نووس ده‌ستگیركراون، 22 جاری هێرش كراوه‌ته سه‌ر رۆژنامه‌نووسان، سێ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆن و نوسینگه‌كانیان داخراون.
له هه‌ولێر 33 حاڵه‌ت، له سلێمانی 20 حاڵه‌ت و له دهۆكیش 3 حاڵه‌تی پێشێلكاری مافی رۆژنامه‌نووسان تۆمار كراون. هه‌روه‌ها له هه‌ڵه‌بجه، كه‌ركوك، خانه‌قین، موسڵ، به‌غدا و نه‌جه‌فیش رۆژنامه‌نووسان كراونه‌ته ئامانج.
هـ . ب