له‌ باشوری كوردستان كه‌مپینی 'ئازادی بۆ عه‌بدوڵا ئۆجالان'

له‌ پێناو ئازادی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له‌ ته‌واوی باشوری كوردستان كه‌مپینێكی گه‌وره‌ ده‌ستپێده‌كات.

بڕیاره‌ كۆمیته‌ی 'ئازادی بۆ عه‌بدوڵا ئۆجالان' له‌ رۆژانی داهاتوودا، له‌ پێناو ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌ست به‌ كه‌مپینێكی گه‌وره‌ بكات.

به‌پێی كۆمیته‌كه‌ به‌سه‌دان رۆشنبیر، مامۆستا، ئه‌كادیمی، هونه‌رمه‌ند، رۆژنامه‌وان و چالاكوانی كورد به‌شداری له‌ كه‌مپینه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.

كه‌مپینه‌كه‌ كه‌ ئاماده‌كارییه‌كانی به‌رده‌وامن، له‌ رۆژانی داهاتوودا ده‌ستپێده‌كات.

هـ . ب