له جۆله‌مێرگ ٤ كه‌س ده‌ستگیركران كه یه‌كیان منداڵێكی ته‌مه‌ن ٣ ساڵه
له جۆله‌مێرگ سه‌رله‌به‌یانی له هه‌ڵكوتانه سه‌رماڵاندا منداڵێكی ته‌مه‌ن ٣ ساڵیش له‌نێویاندا، چوار كه‌سی هه‌مان بنه‌ماڵه ده‌ستگیركران.
له جۆله‌مێرگ سه‌رله‌به‌یانی له هه‌ڵكوتانه سه‌رماڵاندا منداڵێكی ته‌مه‌ن ٣ ساڵیش له‌نێویاندا، چوار كه‌سی هه‌مان بنه‌ماڵه ده‌ستگیركران.
پۆلیسه‌كانی تورك سه‌رله‌به‌یانی له كاتژمێر ٠٦:٠٠ هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵێك له گه‌ڕه‌كی غازی و زانا ئیحتیاتئۆغڵو و نور ئیحتیاتئۆغڵویان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. خه‌لیل ئیحتیاتئۆغڵویش له ماڵێك له گوندی ئۆتڵوجای له لایه‌ن سه‌ربازانه‌وه ده‌ستگیركرا.
كوڕی نور ئیحتیاتئۆغڵوی ته‌مه‌ن ٣ ساڵ به ناوی دارا ئیحتیاتئۆغڵوش له هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵه‌كه‌دا ده‌ستگیركرا.
هۆكاری ده‌ستگیركردنه‌كه رانه‌گه‌یه‌نراوه. چوار ده‌ستگیركراوه‌كه كه یه‌كیان منداڵه براونه‌ته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی جۆله‌مێرگ.
هـ . ب