له خیزان سوپای تورك داری دارستانه‌كان ده‌بڕێته‌وه
له ناحیه‌ی خیزانی به‌دلیس، له ناوچه‌كانی ئۆپه‌ڕاسیۆن، كه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی تێدا ڕاگه‌یه‌نرابوو، سه‌رباری ته‌واوبوونی واده‌ی فه‌رمی قه‌ده‌غه‌كه، سه‌ربازه‌كان داری دارستانه‌كان ده‌بڕیه‌وه.
له ناحیه‌ی خیزانی به‌دلیس، له ناوچه‌كانی ئۆپه‌ڕاسیۆن، كه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی تێدا ڕاگه‌یه‌نرابوو، سه‌رباری ته‌واوبوونی واده‌ی فه‌رمی قه‌ده‌غه‌كه، سه‌ربازه‌كان داری دارستانه‌كان ده‌بڕیه‌وه.
ناوچه‌ی "دارستانی فندق"، كه چه‌ندین گوندی خێزان كه‌وتوونه‌ته ئه‌و ناوچه‌یه، له ١٤ی ته‌مووزه‌وه وه‌ك "ناوچه‌ی ئاسایشی تایبه‌ت" ڕاگه‌یه‌ندرا. سه‌رباری ئه‌وه‌ی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆووهكه به فه‌رمی له ٢٨ی تهمووز كۆتایی هاتووه، به‌ڵام گه‌مارۆدانی له‌لایه‌ن سه‌ربازه‌كانه‌وه به‌رده‌وامه.
له‌و ناوچانه‌ی كه گوندی تێدایه، ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌رباز و جه‌رده‌وان ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجام ده‌ده‌ن. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به تایبه‌تی له ده‌وروبه‌ری گونده‌كانی حوزه‌یران، به‌ست، سورهح، خوله‌پور و كهكۆلان چڕتر بووه.
له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا له گوندی خوله‌پور ، داره فندقهكان به حه‌فاره كه هێنراونه‌ته ناوچه‌كه له ڕیشه‌وه هه‌ڵده‌كه‌ندرێن .به گوێره‌ی سه‌رچاوه خۆجێییه‌كانیش، سه‌ربازه‌كان به پاساوی كردنه‌وه ڕێگه داری دارستانه‌كان ده‌بڕن.
ژ.ن