له‌ وان تیرۆری ده‌وڵه‌ت: ١٣ كه‌س ده‌ستگیركران

له‌ناوچه‌ی رێگای ئارموشی وان له‌ هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر چه‌ندین ماڵدا ١٣ كه‌س ده‌ستگیركران.

پۆلیسی تورك سه‌رله‌به‌یانی له‌ ناوچه‌ی رێگای ئارموش هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر چه‌ندین ناونیشان.

له‌هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر ماڵه‌كان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی دایكانی ئاشتی توركان ئیشك، غیاسه‌دین چه‌ڤیره‌ل، مه‌تین دومان، گولجان ئادار، دلبه‌ش ئیشك، ئیسماعیل كاڤال، حه‌كیم جیندیئۆغڵوو، موحسین دومان، عه‌بدولره‌حمان دیك، گورگین كارا، نافیعه‌ ئۆزتونچ، هازاڵ ئۆزتونچ و ساڵح كرات ده‌ستگیركران. پاساوی ده‌ستگیركردنه‌كان ئاشكرا نه‌كراوه‌.

هـ . ب