له‌خواكورك ٩ داگیركه‌ر سزادران
له خواكورك له زنجیره چالاكیه‌كی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه‌دا ٩ سه‌ربازی سوپای توركی داگیركه‌ر سزادران. هه‌په‌گه رایگه‌یاند، ئه‌و چالاكیانه بۆ یادكردنه‌وه‌ی هه‌فته‌ی قاره‌مانێتی كراون.
له خواكورك له زنجیره چالاكیه‌كی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه‌دا ٩ سه‌ربازی سوپای توركی داگیركه‌ر سزادران. هه‌په‌گه رایگه‌یاند، ئه‌و چالاكیانه بۆ یادكردنه‌وه‌ی هه‌فته‌ی قاره‌مانێتی كراون.
به بۆنه‌ی هه‌فته‌ی قاره‌مانێتی ٢١-٢٨ی ئادار گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه له خواكورك چه‌ند زنجیره چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا.
زانیارییه‌كان له باره‌ی ئه‌و چالاكیانه به‌م جۆره‌یه:
"-٢٧ی ئادار كاتژمێر ١٧:٠٠ هێزه‌كانمان به چه‌كی قورس له‌و داگیركه‌رانه‌یاندا كه له شاخی كه‌ڤۆرتێن. له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكیه‌دا كه به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو له سه‌نگه‌ری داگیركه‌ران دراوه، لانیكه‌م ٢ داگیركه‌ر سزادراون و سه‌نگه‌رێكیش به ته‌واوه‌تی روخێنراوه.
-له ٢٩ی ئاداردا سوپای توركی داگیركه‌ر له ده‌وروبه‌ری شاخی لیلكان و شاخی شه‌هید شه‌ڕڤان ده‌ستی به ئۆپراسیۆنی داگیركاری كرد. له كاتی ئۆپراسیۆنه‌كه‌دا ئۆتۆمبێلێكی داگیكه‌ران كه له لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه خرایه‌ژێر چاودێرییه‌وه، به تاكتیكی سابۆتاژ گورزی لێوه‌شێنرا. له ئه‌نجامی چالاكییه‌كه‌دا ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی كرابووه ئامانج تێكشكێنرا و ٤ داگیركه‌ریش كه له‌ناویدا بوون سزا دران.
- له ٣٠ ئادار كاتژمێر ١٧:٠٠ له شاخی لیلكان دیسان به چه‌كی قورس ته‌قه‌یان له داگیركه‌ران كرد. له ئه‌نجامی ئه‌و گورزه كاریگه‌ره‌دا سه‌نگه‌رێكی داگیركه‌ران رووخێنرا و ٣ داگیركه‌ریش سزا دران.
ئه‌و چالاكییه كاریگه‌رانه‌ی یه‌ك له دوای یه‌ك له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه له خواكورك، له كه‌سایه‌تی شه‌هیدانی ٢١-٢٨ی ئادار هه‌فته‌ی قاره‌مانێتیدا، بۆ یادكردنه‌وه‌ی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی نه‌مری كوردستان ئه‌نجامدران.
هێرشه ئاسمانییه‌كان سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا
٢٨ی ئادار كاتژمێر ٠٧:٠٠ گۆڕه‌پانی كوڕه‌ژهرۆی هه‌رێمی زاپ به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كرا.
-رۆژی ٢٩ی ئادار كاتژمێر له نێوان ٢١:٣٠ و ٢٣:٣٠ له هه‌رێمی ئاڤاشین له گۆڕه‌پانه‌كانی مه‌رڤانۆس و شه‌هید دلگه‌ش جموجۆڵی هه‌لیكۆپته‌ر هاته‌ئاراوه.
-٢٩ی ئادار كاتژمێر له نێوان ٠٩:٠٠-٢٣:٠٠دا له قه‌ڵای به‌ده‌وێ له هه‌رێمی زاپ جموجۆڵی هه‌لیكۆپته‌ر هاته ئاراوه و به هه‌لیكۆپته‌ری شه‌ڕكه‌ر ناوچه‌كه بۆردومان كرا. هه‌مان رۆژ له كاتژمێر ١٥:٠٠دا هه‌رێمی كوڕه‌ژاهرۆ ٢ جار به فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆردومان كران.
-٢٩ی ئادار كاتژمێر له نێوان ١٥:٢٠-١٥:٣٠ دا گۆڕه‌پانی كونیشكا و سیدا له هه‌رێمی زاپ به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كرا.
-له ٢٧ی ئادار و ٢٩ی ئادار ده‌وروبه‌ری گوندی گونده‌باز له مه‌تینا ٢ جار، ده‌وروبه‌ری شاخی هه‌كاریش ٢ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.
-٢٩ی ئادار كاتژمێر له نێوان ١٥:٤٠-٢٢:٠٠ به‌سه‌ر گۆڕه‌پانی قاشوڕای مه‌تیناوه جموجۆڵی هه‌لیكۆپته‌ر هه‌بوو. له هه‌مان كاتدا ده‌وروبه‌ری قه‌ڵای قومری و گوندی هرورێ به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و هه‌رێمی شاخی ئۆرتێش ٢ جار به فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆردومان كران. سوپای توركی داگیركه‌ر شاخی ئازاد و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی، شاخی شه‌هید چیا و شاخی ملیتانی به هه‌لیكۆپته‌ر هێزه‌كانی پڕ چه‌ك كرد.
-٣١ی ئادار كاتژمێر ١١:٢٠ ده‌وروبه‌ری به‌ربزنی هه‌رێمی خواكورك و گۆڕه‌پانی شاخی شه‌هید هێمن ٣ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.
-٣١ی ئادار كاتژمێر له نێوان ٢١:٤٠-٢٣:٠٠ له گۆڕه‌پانه‌كانی مه‌رڤانۆس و شه‌هید دلگه‌ش له هه‌رێمی ئاڤاشین جموجۆڵی هه‌لیكۆپته‌ر هه‌بووه و ئه‌و هه‌رێمه به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر بۆردومان كران.
-١ی نیسان كاتژمێر له نێوان ١٦:٠٠-١٧:٠٠ گۆڕه‌پانی شاخی ئێف ئێم له هه‌رێمی زاپ له بنكه‌كانی سه‌ر هێڵی سنووره‌وه به كاتیوشا بۆردومان كران. هه‌مان رۆژ كاتژمێر له نێوان ١٥:٠٠-٢٠:٤٥ له شاخی هه‌كاری له مه‌تینا و كوڕه‌ژاهرۆی زاپ ٣ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران".
هـ . ب