ڕۆژی ١٥ی ئەم مانگە نێچرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، جەختی کردەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتنێکی ٥٠ ساڵەی بۆ فرۆشتن و هەناردەکردنی نەوتی هەرێم واژۆ کردووە.
لەو بارەیەوە ٣٢ پەرلەمانتاری هەرێمی کوردستان، لە یاداشتێکدا کە ئاڕاستەی دەستەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانیان کردووە داوای دانیشتنێکی تایبەتی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەکەن، تایبەت بە گرێبەستەکە و ئاشكراكردنی ناوهڕۆکی ڕێککەوتنە ٥٠ ساڵەییەکەی هەرێم و دەوڵەتی تورک.
لە بەشێکی یاداشتەکەدا هاتووە: داوادەکەین بانگهێشتی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکرێت، بۆ خستنەڕووی وردەکاریی و ناوەرۆکی ڕێککەوتنەکە و ڕوونکردنەوە بدرێت بە پەرلەمان و خەڵکی کوردستان.
هەرلە یاداشتەکەی ئەو پەرلەمانتارانەدا هاتووە: داوادەکەین بەر لە ئەنجامدانی دانیشتنەکە دەقی گرێبەستەکە بخرێتە بەر دەستی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان، بۆ ئەوەی هەڵسەنگاندن بۆ وردەکاریی گرێبەستەکە و سود و زیانەکانی بۆ خەڵکی کوردستان و کاریگەرییەکانی لەسەر ڕێککەوتنی نێوان هەرێم لەگەڵ بەغدا بکریت.
ف.ق