"لەپێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەشداری نەورۆزی قەندیل بن"
گەنجانی ووڵاتپارێز لە چەمچەماڵ، لە پەیامێکدا داوا لە تەواوی کوردان و ئازادیخوازان دەکەن بەشداری ئاهەنگی نەورۆزی قەندیل بن.
گەنجانی ووڵاتپارێز لە چەمچەماڵ، لە پەیامێکدا داوا لە تەواوی کوردان و ئازادیخوازان دەکەن بەشداری ئاهەنگی نەورۆزی قەندیل بن.
ئەم شەو لە شارۆچکەی چەمچەماڵ، ئەندامانی کۆمەڵەی گەنجانی ووڵاتپارێزی کوردستان و ژنانی گەنجی تێکۆشەر، بە هەڵگرتنی مەشخەڵ وەکو سیمای ئاگری نەورۆز و سەری ساڵی نوێ کوردییەوە، لە پەیامێکدا کە ئاڕاستەی سەرجەم چین و توێژەکانی کورد و کەسانی ئازادیخوازیان کرد، لە پەیامەکەیاندا داوایان کرد هەمووان لە نەورۆزی ئەمساڵی قەندیل بەشداربن تا پێکەوە نەورۆز پیرۆز بکەن و ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجەلان دەستەبەربکەن.
دەقی پەیامەکەی کۆمەڵەی گەنجانی ووڵاتپارێز کوردستان لە چەمچەماڵ بەم شێوەیە بوو: "ئێمە وەکو کۆمەڵەی گەنجانی ووڵاتپارێزی کوردستان لە چەمچەماڵ پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی لە سەرجەم گەلی کورد و ڕێبەرەکەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجەلان دەکەین، لەپێناو بەدەستهێنانی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و ئازادی گەلی کورد ئێمە وەکو گەنجانی چەمچەماڵ لە ئاهەنگی نەورۆزی قەندیل بەشدار دەبین، بۆیە داوا لە تەواوی چین و توێژەکانی گەلی کورد و تەواوی ئازادیخوازان دەکەین بەشداری نەورۆزی ئەمساڵ بن لە قەندیل تا پێکەوە نەورۆز پیرۆز بکەین و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەستەبەر بکەین".
بە ووتنەوەی دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێت" و "نەورۆز پیرۆز بێت" کۆمەڵەی گەنجانی ووڵاتپارێزی کوردستان لە چەمچەماڵ کۆتاییان بە پەیامەکەیان هێنا.