بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی نوچەجوان، گروپێکی ١٤کەسی لە گەنجانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا روویان کردووەتە چیاکانی کوردستان و بەشداری ریزەکانی گەریلابوون.
گەنجان بە راگەیەندراوێک رۆیشتنی خۆیان بۆ ناو ریزەکانی گەریلا بۆ رای گشتی راگەیاند.
لە راگەیەندراوەکەدا بە بیرهێنراوەتەوە کە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ٢٤ ساڵە لەناو سیستمی ئەشکەنجەی ئیمڕاڵیدا راگیراوە و ٢٢مانگیشە بە هیچ جۆرێک هەواڵ و زانیاری لەبارەیەوە بەردەست نییە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە لە دژی بە دیلگرتنی رێبەری گەلی کورد ئیتر پشوودرێژییان نەماوە و راگەیەندرا، "ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بە رێپێوان و چالاکی ناڕەزایەتی دەستەبەر نابێت. ئازادی رێبەر ئاپۆ بە گەڕی گەریلا و تێکۆشانی چەکداری مسۆگەر دەکرێت".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "بۆ ئەوەش وەک گەنجانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریالە پێناو ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ هاتوونەتە ریزەکانی گەریلاوە".
هـ . ب