لەسەر پێوەرەکانی ژنی ئازاددا سازشی نەدەکرد

شەڕڤانی ئازا و بوێری گەلی کورد، ئەسەر وارشین، بە هەڵوێستەکانی کە سازشی لەسەر پێوەرەکانی ژنی ئازاد و کەسایەتی بەرخۆدێڕ و تێکۆشەردا نەیدەکرد ناسرا بوو.

دەوڵەتی تورک هەموو جۆرە کۆمەڵکوژییەکی کەلتووری، سیاسی، کۆمەڵایەتی و فیزیکی بەرامبەر بە گەلی کورد بە شێوەیەکی پلان بۆ داڕێژراو و سیستماتیک بە ڕەوا دەزانێت. بەهۆی ئەم سیاسەتەوە، ملیۆنان کەس کۆچیان کردووە بەرەو شارەکانی ئەستەنبوڵ، ئیزمیر، ئەنقەرە و شارەکانی دیکەی تورکیا. هەوڵیداوە گەلی کورد لە کولتوور و زمان، شوناس، واقیع و سروشتی خۆی دوور بخاتەوە و ئەمەش تا ئێستا بەردەوامە. یەکێک لەو بنەماڵانەی کە تووشی ئەم کردەوانە بوو، بنەماڵەی گەریلای یەژا ستار، ئەسەر وارشین (دیلان دووراک) بوو. بەو بۆنەوە ناچار دەبن لە ئەردەخانەوە بچنە ئەستەنبوڵ.

ئەم توندوتیژییە بێ سنوورە بووە هۆی ئەوەی ئەسەر لە خاکێکدا کە هی خۆی نەبوو، چاوەکانی بەڕووی جیهاندا بکاتەوە. ئەسەر وارشین وەک ئەندامێکی بنەماڵەی گوڵان کە پەیوەندییان بە ئەردەخانەوە هەیە لە ئەستەنبوڵ لەدایک بووە. لەو شوێنە لەدایک بووە و گەورە بووە، زمانی دایکی کوردییە نەناسراوە و هیچ بەهایەکی کولتووری، هونەر و جلوبەرگ و کۆمەڵگاکەی قبوڵ نەکراوە. ئەمە ئامانجی حکومەتی تورکیایە. ڕەگەزپەرستی و سیاسەتی ئاسمیلەکردن ژیانی خەڵکی گرتووتەوە و هەوڵدەدەن بە واقیعە درۆینەکانیان مەحکومیان بکەن. وارشین کە بە ناچاری دوور لە جەوهەری خۆی گەورە بوو، لە کاتی خوێندندا بە ئاشنا بوون لە گەڵ بزووتنەوە شۆڕشگێڕییەکان، لە واقیعی کورد و کوردستان تێ دەگات. دەستی کرد بە پرسیارکردن لە خۆی: "من کێم و لێرە چی دەکەم؟" ئەم پرسیارانە یەکەم پریشک بوون کە ئاگرێکی گەورەیان لێکەوتەوە. بەم پرسیارانە، ناکۆکیە زۆرەکان و سەرەنجەکانی لا دروست بوو. ئەگەر کوردە و خەڵکی کوردستانە، بۆ ئەوەندە لە ڕاستی و جەوهەری خۆی دوورکەوتەوە؟ بۆ لە کوردستان نییە؟ جوگرافیای ناوچەی سەرحەد چۆن بووە؟ چ گوندێک بووە و بۆ تاڵان کراوە؟

تا ئەو کاتەی وەڵامی پرسیارەکانی دۆزیەوە

ئەسەر کە ئەم پرسیارانەی لە مێشکیدا بوو، تا وەڵامێکی بۆ نەدۆزیەوە، ئارامی بە خۆیەوە نەبینی. بەڵام زۆری نەخایاند وەڵامی پرسیارەکانی دۆزیەوە. ئەسەر، لە کاتی خوێندندا بە بزووتنەوە شۆڕشگێڕییەکان ئاشنا بوو، لە کۆمەڵێک گەنجی کوردەوە پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی بیستبوو. ئەمجارەیان بە دوای پرسیاری گەورەتر و گرنگتردا دەگەڕا. دەستی کرد بە پرسیارکردن وەک سەرۆک ئاپۆ کێیە، چ جۆرە هێزێکی هەیە، بیرکردنەوەکانی چین؟ هێزی عەقڵ و بیرکردنەوەکانی چۆن توانی و پێچەوانەی عەقڵییەتی هەزاران ساڵە بوەستێتەوە؟ ئەمجارەیان سەرەنجی بەرز و قووڵتری بۆ دروست بوو. تێگەیشت کە ناتوانێت وەڵامەکانی خۆی لەو کۆمەڵگایە و لەو سیستەمەدا بەدەست بهێنێت. تێگەیشت کە ئەو قوتابخانانەی کە ئەم بیرۆکانەیان تێدا پێشنیار کراوە و جێبەجێ کراون، لە شاخەکانی کوردستانن. دوای ئەوە بڕیاری خۆی دا و وتی: "لە مەکتەبی سەرۆک ئاپۆ لەم قوتابخانەیە خزمەت بە دۆزی وڵاتەکەم دەکەم" و لە ساڵی ٢٠١٤ پەیوەندی بە ڕیزەکانی گەریلاوە کرد.

ئیتر دیلان لە چیاکانی کوردستاندا لەدایکبوونێکی نوێ ئەزموون کرد، هەموو لایەنەکانی ژیان بە هەموو وردەکارییەوە مانایەکی نوێی هەبوو. هەر لەبەر ئەم هۆکارە لە ڕیزەکانی گەریلادا ناوی ئەسەر وارشین-ی هەڵبژارد. ڕێکەوتی بەشدار بوونی ئەسەر وارشین، هاوکات بوو لەگەڵ ساڵیادی شەهیدبوونی سارا (سەکینە جانسز)، یەکێک لە پێشەنگەکانی بزووتنەوەی ژنانی ڕێبازی ئاپۆیی. بەرخۆدان، هەڵوێست و تێکۆشانەکانی شەهید سارا کاریگەرییەکی بەهێزی لەسەر ژیانی وارشین دانا. بەم ئامانجەوە هەنگاوە گەورەکانی لە سەر ڕێبازی شۆڕشگێڕانەی خۆی هەڵگرت. دوای تەواوکردنی خولی پەروەردە و ڕاهێنان وەک تازە شۆڕشگێڕێک لە هەرێمی گارێ، ماوەیەک لە یەکینەکانی گەریلادا لە هەرێمەکە درێژەی بە تێکۆشان دا. دواتر دەڕواتە هەرێمەکانی مەتینا و قەندیل و لەو شوێنانەش گەلێک پەروەردەی شۆڕشگێڕی دەبینێ و لە هەموو بوارەکاندا لە شێواز و تاکتیکی شەڕی گەریلایی شارەزا دەبێت.

هەروەها وارشین لەوە تێگەیشت، گەیشتن بە ئامانجەکانی ئاسان نییە. هەر لەبەر ئەم هۆکارە، جگە لە پەروەردەی شەڕڤانی، لە ئاکادیمیا ئایدۆلۆژییەکان فێری پەروەردەی بنەڕەتی پارادایم بوو. بوو بە قەڵغانێکی پۆڵاین لە بەرامبەر هێرشی داگیرکەران. ئەسەر لە خەباتگێڕانی ژیانی ئازادەوە وتی: "وەک شاگردی ڕێبەر ئاپۆ دەبێ بزانین کە ڕاستیمان دەست کەوتووە، چونکە ڕاستی ڕاستی ڕێبەرایەتیە. بۆیە قۆناغی گەڕان بە دوای حەقیقەتمان تێپەڕاندووە. بۆیە ئێستا داوامان لێدەکرێت کە لە ڕاستییەکان تێبگەین و کار لەسەر ڕاستییەکان بکەین." گەریلا ئەسەر بەم بیرکردنەوانەی، لە ژیانی خەباتگێڕانەی خۆیدا کاریگەری گەورەی هەبوو، پێشەنگ بوو.

فەداکاریی لە مێشک و دڵ و دەرووندا

لە ناوەڕاستی پڕۆسەیەکی سەختدا، چووە سەر خاکی پێشەنگە قژ سوورەکەی، ئەو شوێنەی زیلان چالاکیی فیدایی ئەنجامدا، بە هەموو هەستەوە باوەڕی وابوو کە ناوچەی دێرسیم زۆر شتی بۆ بەدیاری دەهێنێت. دێرسیم بە سەرسەختی و جوانییەکەی زۆر شتی فێر دەکرد. ئەسەر بەم ڕستەیە گەشتی حەقیقەت کورت دەکاتەوە و دەڵێت: "بە بەشداریی خۆم، بە ئاواتی هەڤاڵە جوانەکانم دەگەم کە لەگەڵیان تێکۆشانم کردووە و بۆیان دەسەلمێنم، کە من هاوڕێی و هەڤاڵێکی ڕاستەقینەیانم. ئەمڕۆ لە کوردستان هەموو شتێک بە تێکۆشانی ژنانی کوردەوە دەگۆڕێت. بەشداری هەڤاڵانی ژن کە ژیانی سەپێنراوی سیستەم ڕەتدەکەنەوە، ئەوەمان بۆ دەردەخات کە گەیشتوینەتە چ قۆناغێک. بۆیە تێکۆشانەکەم بۆ بەرزترین ئاست بەرز دەکەمەوە تا شایستەی هەڤاڵانم بم. ئێمە فەلسەفەی تێکۆشان و فیدایەتیان هەڵبژاردووە. فیدایی بوون تەنها لە کرداردا نییە، بەڵکو لە مێشک، دڵ و بیرکردنەوەشدایە. من زۆر جار ئاماژەم بەوەشکردووە و ویستوومە بگەمە ئەم ئاستە و هەوڵەکانم بەردەوامیان هەیە."

وەک ناوەکەی کاریگەریی هەمیشەیی بوو

گەریلا ئەسەر وارشین، یەکێک لە شەڕڤانانی قارەمانی گەلی کورد و هەڤاڵی ئەدەسا جاژنا تا دوا هەناسەی خۆیان لە ١٤ی تەشڕینی یەکەمی ٢٠٢٣ بەرەنگاری هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بوونەوە و شەهید بوون. ئەسەر وارشین، تێکۆشەری قارەمانی گەلی کورد، کە هەمیشە لەبەر هەڵوێستە سازش نەکردنەکانی بەرامبەر بە پرەنسیپەکانی ژنێکی ئازاد و کەسایەتی بەرخۆدێر و تێکۆشەرانەی بە بیردەهێنرێتەوە، میراتێکی تێکۆشان و بەرخۆدانی، وەک هەزاران هاوسەنگەری لە دوای خۆی بەجێهێشتووە. هەزاران هەڤاڵی لەسەر ڕێبازی ئەو میراتە، مۆرکی خۆیان لە سەرکەوتنە شایستەکان دەدەن.