مانگرتنی زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک ١٠٠ ڕۆژی تێپەڕاند

مانگرتنی زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک دژی گۆشەگیریی سەرڕێبەری گەلی کورد لە ١٠٧ زیندانی دەوڵەتی تورک ١٠٠ ڕۆژی تێپەڕاند و لە١٠١ـەمین ڕۆژیدا بەردەوامە، هەر بەو مەبەستەش چالاکییەکان لە مەخمور و یۆنان بەردەوامە.

لە ڕۆژی ٢٧ی مانگی ١١ی ساڵی ٢٠٢٠ـەوە، دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالانڕێبەری گەلی کورد و فشار و پێشلکاریی سەر زیندانیان، گیراوانی دۆزی پەکەکە و پاژک لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورک، چالاکیی مانگرتن لەخواردنیان دەستپێکردووە و چالاکییەکە ١٠١ ڕۆژە بەردەوامە.

لە مەخموور و یۆنانیش چالاکی مانگرتن بەردەوامە

هەر بەو مەبەستەش، لە کامپی پەنەبارانی شەهیدڕۆستەم جودی لە مەخمور، بە پێشەنگایەتی ژنان، لەڕۆژی ١٨ی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠٢٠ـەوە، چالاکیی مانگرتن لە خواردن دەستیپێکردووە و لە ٨٠ـەمینڕۆژیدا بەردەوامە.

هاوکات پەنابەرانی کوردی دانیشتووی کامپی لاڤریۆی وڵاتییۆنان بۆ هەمان مەبەست چالاکیی مانگرتن لە خواردنیان دەستپێکردووە، چالاکییەکە بە پیشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێڕ، تەڤگەری ژنانی کوردستان لە ئەورووپا و ناوەندی چاندی کوردستان بەڕێوەدەچێت، کە ماوەی ٦٣ ڕۆژە بەردەوام دەکات.

ف.ق