ماوەی ٢٠ رۆژە تەرمی ٨ گەریلا رادەستی خانەوادەکانیان ناکرێتەوە

تەرمی ٨ گەریلای ئازادی کوردستان کە لە شاخەکانی جودی و گابار و هەرێمی بەستای شرنەخ لە کاتە جیاوازەکاندا شەهید بوون، ماوەی ٢٠ رۆژە لە پزیشکی دادوەری راگیراون و رادەستی خانەوادەکانیان ناکرێنەوە.

لەگەڵ ئەوەی پشکنینی DNAیان بۆ کراوە، تەرمی ٨ گەریلای شەهید بەڵام ماوەی ٢٠ رۆژە لە پزیشکی دادوەری شرنەخ راگیراون. خانەوادەکان بۆ وەرگرتنەوە تەرمی شەهیدەکانیان سەردانی لایەنی پەیوەندیداریان کردووە، بەڵام بە بیانووی ئەوەی " پشکنینی DNA"یان دەرنەچووە، رادەستی خانەوادەکانیان ناکرێنەوە.

خانەوادەی شەهید شیلان پۆلات بۆ دیاریکردن، لە گەڤەرەوە سەردانی شرنەخی کرد، بەڵام دووجار وتەی لێوەرگیراوە.

خانەوادەکان داوایان کردووە تەرمەکان ببینن و بەو شێوەیە دیاریان بکەن، بەڵام پێیان وتوون:"ئەگەر دیاریشیان بکەن تەرمەکانتان نادەینەوە."

خانەوادەکان تا ئێستاش چاوەڕێی وەرگرتنی تەرمی منداڵەکانیان دەکەن.

ز.ش