مەلەکەپە: لە گۆڕەپانی نەورۆز یەکبگرین
کۆمیتەی ناوەندی مەلەکەپە بۆ بەرزکردنەوەی ئاڵای ئازادی، دادپەروەری، یەکسانی و حسابپرسین لەوانەی کە بومەلەرزەیان بۆ کۆمەڵکوژی گۆڕیوە، بانگەوازی بۆ هاتنە نێو گۆڕەپانی نەورۆز کرد.
کۆمیتەی ناوەندی مەلەکەپە بۆ بەرزکردنەوەی ئاڵای ئازادی، دادپەروەری، یەکسانی و حسابپرسین لەوانەی کە بومەلەرزەیان بۆ کۆمەڵکوژی گۆڕیوە، بانگەوازی بۆ هاتنە نێو گۆڕەپانی نەورۆز کرد.
پارتی کۆمۆنیستی مارکسیست لێنینیست (مەلەکەپە) بە راگەیەندراوێک، نەورۆزی پیرۆز کرد و بانگەوازی بۆ بەرزکردنەوەی ئاڵای ئازادی گەلی کورد کرد.
مەلەکەپە جەژنی گەلی کوردی پیرۆز کرد و وتی، " جەژنی گەلی کورد جەژنی ئازادی و بانگەوازی بۆ تێکۆشان بۆ ئازادی پیرۆز بێت. نەورۆز پیرۆز بێت!
راگەیەندراوەکەی مەلەکەپە بەم شێوەیەیە:
"دەوڵەتی داگیرکەر و فاشیستی تورک بۆ لەناوبردنی دەستکەوتەکانی گەلی کورد، کۆمەڵکوژکردن، بۆ ئەوەی قڕیان بکات هەموو هێزێکی خۆی بەکارهێناوە. سەربازانی خۆی کە ئامانجیان داگیرکەری قێزەونە و بۆ گەلی تورک شەرمەزاریە، لە بومەلەرزە گەورەکەی ٦ی شوباتدا لە جێگەی خۆی نەجوڵاند و بەشداری لە خەباتی گەڕان و رزگارکرندا نەکرد. لە دۆخێکی بەم شێوەیەدا پێشوازی لە نەورۆز دەکرێت.
رژێمی فاشیست لە نەورۆزی ٢٠٢٣دا بۆ بەردەوامیدان بە داگیرکەری لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لە باشوری کوردستان، هێرشی کیمیایی، تاوانی شەڕ لە رێگەی بۆمبی تاکتیک ئەتۆمی و هێرشی داگیرکەری فاشیست، ئامادەکاریەکانی زیاتر دەکات.
ئێمە لە دۆخێکدا کە داگیرکەری عەفرین و سەرێکانی؛ بۆردومانکردنی رۆژئاوا، شەنگال و مەخمور و ئەو کۆمەڵکوژیانەی کە بە درۆنەکان دەکرێن، دەکەوینە نەورۆزی ٢٠٢٣.
ئێمە لە دۆخێکدا کە گەریلا لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بە فیداکاری بە تایبەتی و بەرخۆدانی قاڕەمانی؛ تێکشکاندنی سوپای فاشیست و داگیرکەری تورک کە لەرووی فیزیکی و مۆڕالەوە گورزی بەرکەوتووە، بە بریارداری بەرخۆدانی رۆژئاوا و شەنگال و سەرهەڵدان لە رۆژهەڵات کە لە ئێران و بەلوچستان بڵاوبووەتەوە، دەکەوینە نەورۆزی ٢٠٢٣.
شەڕ بە شێوەیەکی فراوان بەردەوامە. لەلایەک دەوڵەتی داگیرکەر، فاشیست و رەتکار، ئەمریکای ئیمپریالیست، بەریتانیا، ئەڵمانیا، فەڕەنسا، روسیا و هاوکارەکەیان پەدەکە و داگیرکەرانی دیکەی هەرێمی، لەلایەکی دیکەوە کرێکار، ژنان، گەنجان، هەژاران، رەنجدەران و رێکخستن و پارتەکانی دیموکراتی، شۆڕشگێر، کۆمۆنیست و هێزەکانی گەریلا کە لە کوردستان، تورکیا، سوریا و ئێران داوای ئازادی دەکەن هەن.
بەرەکان ئاشکرایە. ناکرێت مرۆڤ لەم نێوەندەدا بێت.
لەدژی ئەشکەنجەی گۆشەگیری رەها
خوشک و براکانمان!
ئێمە لەدژی قڕکردن، داگیرکەری و کۆمەڵکوژی دەوڵەتی داگیرکەر، فاشیست و رەتکاری تورک بۆ بەرزکردنەوەی ئاڵای بەرخۆدان لە چوار پارچەی کوردستان، لە دەوڵەتانی هەرێمەکە و ئەوروپا لە گۆڕەپانەکانی نەورۆز کۆببینەوە.
ئێمە لەدژی ئەشکەنجەی گۆشەگیری رەها لە زیندانی ئیمڕالی؛ لەدژی سیاسەتی تایبەت لەسەر عەبدوڵلا ئۆجالان، دوورخستنەوە و گۆشەگیری لە زیندانەکانی تورکیا و کوردستان کە بەردەوامە، لەدژی قەدەغەکانی سەر میدیا، کتێب و پۆستەکان لە گۆڕەپانەکانی نەورۆز کۆببینەوە!
بۆ ئەوەی حساب لە شێفی فاشیزم بپرسین
بۆ ئەوەی حساب لە رژێمی شێفی فاشیست بپرسین کە بۆ رێوشوێنی بومەلەرزە ساڵی رابردوو هیچ بودجەیەکی جیانەکردەوە، هەموو باجی بومەلەرزەی بۆ چەک و بۆمب سەرف کرد، هەموو سەرچاوە ئابوریەکانی بۆ شەڕ، چەکداربوون و یەکدەستی کاپیتالیست، لێبۆردنی یاسای نیشتەجێبوون سەرف کرد، رۆژی بومەلەرزە خەڵکی رەنجدەرمان لەژێر باڵەخانەکاندا بەجێ هێڵدران و وایان کرد کە دەیان هەزار کەس گیانیان لەدەست بدەن، بە دەیان هەزار کەس بریندار بوون، بە ملیۆنان کەس لەم زستانە لە شوێن و زێدیان بوون و بەم هۆیانەوە وەرن لە گۆڕەپانەکانی نەورۆز کۆببینەوە!
بۆ ئەوەی شێفی فاشیست تەیب ئەردۆغان و کۆشکەسپییەکەی کە هەزار ژووری هەیە و بەدوای پلان، هێرش و فێڵ و فێڵبازیەوە رەوانەی دۆزەخی بکەین، بۆ ئەوەی بڵێین 'بڕۆ بۆ دۆزەخ' و بۆ پیشاندانی هێزی خوڵقێنەری گەلەکەمان ، پێکەوە لە گۆڕەپانەکانی نەورۆز کۆببینەوە!
لەدژی هەموو نادادپەروەریەک
لەدژی هەژاری، گرانی، بێکاری، تیرۆریی دەوڵەتی فاشیستم، زاڵمی داگیرکەر، کوشتنی ژنان، تاوانی سیستمی پیاوسالاری لەدژی ژنان، فشارەکانی میت و پۆلسی سیاسی لەدژی وڵاتپارێزان، کرێکارانی شۆڕشگێر و ژێردەستەکان، لەدژی سیخوڕی، دەرکردنی مرۆڤ لە مرۆڤبوون، هەموو نادادپەروەریەکی سیستمی کاپیتالیزم و رژێمی شێفی فاشیست، وەک لە گۆڕەپانی نەورۆز کۆبینەوە! لە گەڕەک و گوندەکانمان ئاهەنگەکانمان رێکبخەین.
بۆ یەکێتی نەتەوەیی شۆڕشگێر و دیموکرات
سەرەتا گەلی باکور و باشور، گەلەکەمان لە چوار پارچەی وڵات، بۆ تێکدانی پلانەکانی دەوڵەتی فاشیست، رەتکار و داگیرکەری تورک کە کۆمەڵکوژی و قڕکردن بەڕێوە دەبات، بۆ ئەوەی نەورۆزی ٢٠٢٣ لە شەڕی ئازادی نەتەوەییدا، بۆ سەرەتای سەردەمێکی نوێ بگۆڕێت، هێزی خۆمان بەرز بکەینەوە بە رۆحی وڵاتپارێزی شۆڕشگێری و فیداکاری، زەند و بەندمان بادەین بۆ رۆحی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی.
ئێمە بانگەوازی لە گەلانی عەرەب، تورک و ئازەریمان دەکەین بۆ ئازادی یەکسانی بێکەموکورتی، دادپەروەری کۆمەڵایەتی و لەدژی زاڵمان، دەست لەنێو دەستی گەلی کورد بکەین و لە گۆڕەپانەکانی نەورۆز یەکبگرین، بۆ ژیانێکی بەشەرەف، دادپەروەرانە، بەختەوەر، تێکۆشان گەش بکەین."
ف.ق