ململانێی هێڵی بەرخۆدان، خیانەت و داگیرکاری له گردی ئامێدی

له گردی ئامێدی پەکەکە بەرخۆدان ده‌کات، پەدەکە خه‌یانه‌ت و ده‌وڵه‌تی تورک هه‌وڵی داگیرکاری ده‌دات.

 

له ساڵی ۲۰۲۳ شه‌ڕ له هه‌رێمه‌کانی پاراستنی مه‌دیا به‌تایبه‌ت گردی ئامێدی و گردی جودی له نێوان هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل (هەپەگە) و سوپای داگیرکەری تورک قورس‌تر بوو. به‌تایبه‌ت له دوای چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی هاکان فیدان له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی شه‌ڕ له گردی ئامێدی ده‌ستی پێکرد. ده‌وڵه‌تی داگیرکەری تورک که سالی ۲۰۲۲ له گردی ئامێدی توشی شکست هاتبوو، له ساڵی ۲۰۲۳ دیسانەوە به چاوساغی و هاوکاری پەدەکە بۆ گردی ئامێدی له‌شکه‌رکێشی کرد و هه‌وڵ ده‌دات ئه‌م گرده داگیر بکات. پەدەکە  بە دروستکردنی بارەگای سەربازی لە نزیکی گردی ئامێدی لە گەڵ سوپای تورک هاوکاری دەکات تا ئەم گردە داگیر بکرێت. هاوکات ئەم بارەگایانە لە ڕووی سەربازی و لۆجێستییەوە سوپای تورکیا پشتیوانی دەکات.

هه‌ڵبه‌ت بەرخۆدان و تێکۆشانی گه‌ریلا له به‌رامبه‌ردا ئه‌م هه‌وڵ و پلانه‌ی ئاکەپە و پەدەکەی پوچه‌ڵ کردووه‌ته‌وه. گه‌ریلای کوردستان به چالاکیه‌کانی نه‌ک ته‌نها رێگری کردووه له داگیرکاری به‌ڵکو گورزی ‌کوشندەی له سوپای تورک داوه. ئه‌مه له کاتێکدایه که پەکەکە به بەرخۆدان و تێکۆشان باشوری کوردستان ده‌پارێزێت و پەدەکەش راشکاوانه باشوری کوردستان ده‌فرۆشێت.