منداڵانی ئێزدیخان داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد دەکەن

منداڵانی ئێزدیخان هەستی خۆیان بۆ ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان دەربڕی و ڕایانگەیاند، "لە ئێزدیخانەوە سڵاو بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەنێرین و داوای ئازادی جەستەیی دەکەین".

ئەو ھەڵمەتە جیهانییەی کە دۆستانی گەلی کورد، ڕۆژی ١٠ی تشرینی یەکەم لە زیاتر لە ١٠٠ ناوەند بە دروشمی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' دەستیان پێکرد، لە بەر فراوانبووندایە.

لەو چوارچێوەیەدا و بە هەمان ئامانج، ڕۆژی ٢١ی تشرینی یەکەم، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی شەنگال بە دروشمی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، خۆبەڕێوەبەری بۆ شەنگال'، هەڵمەتێکی دەستپێکرد.

هەر تاکێکی کوردستانی و وڵاتپارێزێک کە لە ڕێگەی ئەندێشەکانی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان خۆی ناسی، بەشداری ئەو هەڵمەتەی کرد. لە تەمەنی ٧ بۆ ٧٠ ساڵەوە، منداڵان، گەنجان، ژنان و هەموو توێژەکانی کۆمەڵگا داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن.

لە گۆڕەپانی نێونەتەوەیی و لە سەرتاسەری کوردستان ھەڵمەتەکە بە چالاکی جۆراوجۆر بەردەوامە. دوای ڕاگەیاندنی هەڵمەتەکە، لە شەنگال چەندین چالاکی ڕێکخرا و تا ئێستاش ئەو چالاکییانە بەردەوامن.

منداڵانی ئێزدیخان کە لە دڵی بچووکیاندا هیوایەکی گەورەیان هەڵگرتبوو، لە چالاکییەکدا باسی هەستی خۆیان کرد، بیرکردن و تامەزرۆیی خۆیان بۆ ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان دەربڕی و داوای ئازادی جەستەییان کرد.

لە کۆتاییدا بە گۆرانی "شەرڤانۆ" ھەست و خۆشەویستی خۆیان بۆ ڕێبەری گەلی کورد دەربڕی. ئەو هیوا گەورەیەی کە لە سنگی منداڵانی کوردستاندا لێدەدات، هەموو کات بۆ بەدیهێنانی خەونەکانی داھاتوویەکی ئازاد و ژیانێکی شکۆمەندانە لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان دەردەبڕدرێت.