مەراسیمی بە خاکسپاردنی مەروان بەدەل دەستیپێکرد

تەرمی مەروان بەدەل خودێدا هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری شەنگال گەیشتە گۆڕستانی شەهید دڵگەش و شەهید بەرخودان. مەراسیمی بە خاکسپاردنەکە بە بەشداریی هەزاران کەس لە مەزارگەى شەهیدداندا دەستیپێکرد.

دوێنێ کاتژمێر ١٤:٠٠، لە یەکەم ڕۆژی جەژنی ئێزی - دا، فرۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبێلی مەروان بەدەل هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری شەنگال. ئۆتۆمبێلەکە جگە هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەری شەنگال منداڵانی مەروان بەدەلیشی تێدابوو.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی مەروان بەدەل لەنەخۆشخانەی شەهیدانی خانەسۆر وەرگیرا و بۆ بەجێهێنانی مەراسیمی ئاینی برایە بەردەم ماڵەکەى و سەدان هاوڵاتی لەبەردەم ماڵی شەهید مەروان بەدەل کۆبووبوونەوە. دوای تەواوبوونی مەراسیمە ئاینییەکان تەرمی مەروان بەدەل بە دەم دەف لێدان و وتنەوەى دروشمەوە برا بۆ گۆڕستانی شەهیدان.

تەرمی هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری شەنگال مەروان بەدەل بە بەشداریی هەزاران کەس و بە دەم وتنەوەی دروشمی "شەهید نامرێ" گەیشتە گۆڕستانی شەهید دڵگەش و شەهید بەرخۆدان.

لە ئێستادا مەراسیمی سەربازی بۆ بە خاکسپاردنی مەروان بەدەل دەستیپێکردووە.

ژ.ت