مەراسیمی چوارشەممەی سوری و نەورۆز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانیش چالاکی جەماوەری بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و چوارشەممەی سورییەوە ئەنجامدرا.
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانیش چالاکی جەماوەری بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و چوارشەممەی سورییەوە ئەنجامدرا.
دوێنی شەو کە کۆتا چوارشەممەی ساڵی (هەتاووی) بوو، کە لە ناو گەلانی ئێرانیدا وەک چوارشەممەی سوری دەناسرێت و هەموو ساڵێک بە کردنەوەی ئاگر و هەڵکردنی فیشەکی ئاگرین لە کۆڵانەکان و ناوەندی شارەکان و گەڕەکەکاندا، پێشوازی لە ساڵی نوێ و نەورۆز دەکەن.
هەروەها چوارشەممەی سوری وەک ڕۆژی پیشاندانی توڕەی بەرامبەر زاڵمان دادەنرێت.
هەر لەو چوارچێوەیەدا دوێنی لە ترسی ئەوەی مەراسیمی چوارشەممە سوری وەرگەڕێتە سەر سەرهەڵدان، هێزەکانی دەوڵەتی ئێران لە هەموو جێگایەک بڵاوەیان پێکرابوو. سەرەڕای ئەمەش لە لایەن گەلەوە بە پێشەنگایەتی ژن و گەنجان مەراسیمی چوارشەممەی سور ئەنجامدرا.
بەبۆنەی چوارشەممەی سوری و بۆنەی نەرۆزەوە، گەل لە چەندین شاری ڕۆژهەڵاتی کودستان وەک: کامیاران، سنە، کرماشان، مهاباد، نەقەدە، ئورمیە، سەقز، مەریوان، خۆی، قوڕ، جوانڕۆ و چەندی شار و ناوچەی تر، هەر وەها لە چەندین ناوچە و شاری ئێران وەک تاران، قەزوین، ئیسلام ئاباد، کەرەج و مەلەکان مەراسیمی پیرۆزبایی ئەنجامدرا.