ساڵح موسلم هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) لەبارەی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکە، سەردانی سەرۆک ئەرکانی هێزە هاوبەشەکانی ئەمریکا، سەردانی وەقفی هاوکاری بارزانی بۆ عەفرین و چاوپێکەوتنەکانی نێوان وڵاتانی عەرەبی و سوریا، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.
موسلی لەبارەی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رایگەیاند، " رێبەر ئۆجالان ٢٥ ساڵە لە زینداندایە. لە دروستکردنی سیستمی نوێدا رێبەر ئۆجالانیان وەک رێگر بینی. هێزە پیلانگێڕەکان رێبەر ئۆجالانیان دەستگیر کرد و ٢٥ ساڵە لەنێو گۆشەگیریدایە. دوو ئامانجی گۆشەگیری هەیە، یەکێک دابڕانی رێبەر ئۆجالانە لە گەلان و دووەمیش دابڕانی رێبەر ئۆجالانە لە دۆخی دەرەوە. ئەوەش دۆخێکی دڕندانە و قێزەونە و جگە لە دڕندەیی هیچی دیکە نییە.
موسلیم باسی ئەوەی کرد کە هەموو گەل خاوەنداری لە رێبەرتی بکات، هەروەها بانگەوازی زۆر دەکرێت، بەڵام سی پی تی، نەتەوە یەکگرتووەکان و دەزگاکانی دیکە بۆ بەرژەوەندی خۆیان کار دەکەن. پێویستە هیوامان نەبێت کە لەدژی گۆشەگیری دەوەستنەوە. پێویستە بگەینە ئەو کەسانەی کە رێبەرتی بۆ خۆیان وەک سەرۆک دەبینن. خاوەنداری لێبکەین. رێبەرتی سەرۆکی گەلی کوردی ٦٠ ملیۆنە. پێویستە جگە لە دەوڵەتی تورک هێزە شاراوەکانیش ببینین، پێویستە بەم شێوەیە ئامانجی خۆمان دیاری بکەین. سەرەتا گەلی کورد و پێویستە گەلان خاوەنداری لە رێبەر ئۆجالان بکەن، بێوەستان تێکۆشانیان بەهێز بکەن.
هاوسەرۆکی پەیەدە باسی لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە دۆخی بومەلەرزەش کرد و وتی، " سیاسەتی سەرەکی دەوڵەتی تورک ئەوەیە کە دەیەوێت کورد لەناو ببات. لە هەر دۆخێکدا بێت بەردەوامی بە هێرشەکانی دەدات. بومەلەرزە لە باکور و رۆژئاوای کوردستان دروست بوو، ئەمە وەک دیاریەک بۆ خۆیان دەبینن. لەلایەک دەستیان لەسەر هاوکاریەکان دانا و لە لایەکی دیکەوە هەموو رۆژێک خەڵک دەکوژن، دەگرن و ئەشکەنجە دەدەن. بومەلەرزەیان وەک هەلێک بەکارهێنا. زۆربەی ئەوانەی کە لە بومەلەرزەدا گیانیان لەدەستدا کوردن. لەم قۆناغەدا هێرشەکانیان لەسەر رۆژئاوا بەردەوام بووە. لە شەهبا کە بومەلەرزە کاریگەری لەسەر دروست کردووە، تۆپباران بەردەوامە. بە درۆن هێرش دەکەن، هێرشەکانی بەردەوامن. پێویستە گەلی کورد دۆخەکە باش هەڵبسەنگێنێت، تێبگات. پێویستە ئامانجی دەوڵەتی تورک باش بخوێنێتەوە. دەیەوێت گەلەکەمان کۆچبەر بکات. بەڵام دیارە کە گەلەکەمان ئیدی سیاسەتی داگیرکەرانی باش خوێندووەتەوە و ئامانجەکانیان پووچەڵ کردەوە.
موسلیم لەبارەی سەردانی ماردک میللی سەرۆک ئەرکانی هێزە هاوبەشەکانی ئەمریکا بۆ رۆژئاوای کوردستانیش ئەوەی خستەڕوو، " هێزێک کە سەربازانی لە هەرێمێک بێت، مافی خۆیەتی کە سەردانی بکات. پێشتریش سەردان کراون. دۆخێکی ئاساییە. سەردانێکە بۆ ئاسایشی خۆیانە. دەوڵەتی تورک دەڵێت، سەردانەکە بۆ پشتگیریکردنە لە قەسەدە. خاکی دەوڵەتی تورک نییە و ناتوانێت بڵێت کێ بۆچی سەردانی کردووە. ئێمە نازانین سەردانی قەسەدەیان کردووە یان نە، قەسەدە هیچ راگەیەندراوێکی لەم بارەیەوە بڵاونەکردووەرەوە. ئێمە بە ئاسایی دەبینین. بەگوێرەی بۆچوونی ئێمە، سەردانێکی ئاساییە.
ساڵح موسلیم لەبارەی جموجووڵی داعشیش لە ناوچەکە وتی، " داعش تاوەکو ئێستا لەسەر زەوی تەواو نەبووە. زۆر لایەن داعش بەخێر دەکەن. لە تێکۆشانی دژی داعشدا هەرچەند لاوازی هەبێت، داعش ئەوەندە بەهێز دەبێت. تاوەکو ئێستا تەنیا قەسەدە بێوەستان لەدژی داعش تێکۆشاوە. مەترسی داعش لەسەر هەرێمەکانمان هەیە. ئەگەر ئەمڕۆ ئەمریکا لەدژی داعش تێنەکۆشێت، چۆن پێشتر هێرشکرایە سەر ئەمریکا، ئەمڕۆش هەلێک دەدۆزێتەوە و هێرش دەکات. داعش دەیەوێت کورد لەناوببات. هەروەها رق و تووڕەیی لەنێو گەلاندا دروست بکات. دیارە کێ لە پشت داعشە. کاتێک هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک بینرا، هەروەها هێرشەکانی داعشیش زیادیان کرد. پێویستە رێوشوێن بگیرێتە بەر کە دەوڵەتی تورک پشتگیری لە داعش دەکات. لاوازیەکی زۆر هەیە، بەهێزکردنی لە دەستی هێزە نێودەوڵەتیەکاندایە. لە دەستی ئەو لایەنانەدایە کە دەڵێن دەوڵەتی تورک هاوپەیمانی ستراتیژی ئێمەیە و ئەندامی ناتۆیە. بەڵام هێرشەکان بە دەستی دەوڵەتی تورک دەبێت. داعش بە یەکجار دروست نەبوو. بەگوێرەی بەرژەوەندیەکانیان بەخێوکرا و گەورەکرا. دەبێت تێکۆشانێکی هاوبەشی لەدژی هێرشی دەوڵەتی تورک کە پشتگیری لە داعش دەکات هەبێت. تاوەکو تێکۆشان لەدژی ئەوانەی داعش بەخێو دەکەن، بەرێوە نەبرێت، داعش هەر دەمێنێت.
موسلیم باسی چوونی شاندێکی وەقفی بارزانی بۆ عەفرین کرد کە لەلایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراوە و بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانیدا، " پەدەکە هیچ کاتێک بە چاوی نەیار سەیری تورکی نەکردووە. بەڵام دەوڵەتی تورک هەموو کاتێک بە چاوی نەیار سەیری کورد دەکات. ئەو هاوکاریەی وەقفی بارزانی ناردیە عەفرین نەگەیشتە دەستی گەل، چەتەکان دەستیان بەسەردا گرت. ئێمە ئەم هەڵوێستەی پەدەکە بە راستی نابینین. پەدەکە سەردانی ئەو چەتانە دەکات کە هەموو رۆژێک کورد دەڕفێنن و دەیانکوژن. ئەمە راست نییە. نازانین چی بەرژەوەندیەکیان لەگەڵ دەوڵەتی تورک هەیە، بەڵام پێویست بوو ئەو سەردانە نەبوایە. بە چاوی خۆیان پێشێلکاریەکانی عەفرینیان بینی. لەسەدا ٢٠ی عەفرینیەکان ناتوانن لەسەر خاکی خۆیان بژین. خەڵکی عەفرین لە شەهبایە و چاوەڕێ دەکات زێدەکەیان ئازاد ببێت، بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە. باش سەردانی ئەو گەلەی عەفرین ناکەن کە بە زۆر ئاوارە کراون؟ بۆچی سەردانی گەلی شەهبا ناکات؟ بۆچی برینی ئەو خەڵکە ساڕێژ ناکات؟ بۆچی سەردانی ئەو خاکە دەکات کە لەلایەن چەتەکانەوە داگیرکراوە و داگیرکەری رەوا دەکات؟
لە بەشێکی دیکە قسەکانیدا ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پەیەدە باسی کۆبونەوەکانی حکومەتی دیمەشق و وڵاتە عەرەبیەکان کرد و دەڵێت، " کاتێک شۆڕشێ سوریا دەستی پێکرد، وڵاتانی عەرەبی کە ئێستا خۆیان نزیکی سوریا دەکەن، دوژمنایەتی سوریایان کرد. رژێمیان قبوڵ نەدەکرد و ویستیان بڕووخێت. جگە لە گەلەکەی هەرێمەکەمان، گەلانی دیکەش دەستیان لە رژێم بەردابوو. رژێمیش بووە هۆی کۆچبەری و گۆڕینی دیموگرافی. رژێم مەجبور نییە هەموو شتێک قبوڵ بکات، هیچ نەبێت سەدا پەنجا قبوڵ بکات. ئەوانەی کۆچیان کردووە بگەڕینەوە ، دەزگاکانی بگؤڕێ. زیاتر لە نیو ملیۆن کەس لە سوریا کوژراون. زۆربەیان لەلایەن رژێم و چەتەکانەوە کوژراون. دەڵێم ئەگەر رژێم و هەواڵگری خۆیان بگۆڕن، سیستمەکە بگۆڕن، دیموکرات ببن، دەبێتە سەرکەوتن بۆ رژێم.
ساڵح موسلیم لە کۆتایی قسەکانیشیدا رایگەیاند کە پێویستە سەردانەکانی سعودیە، ئیمارات، ئوردن و قەتەر لەگەڵ رژێمی دیمەشق، بۆ جێبەجێکردنی داواکاریەکانی گەل بێت. هێشتا تاڵان، برسیبوون زۆرە. تاوەکو رژێم و سیاسەتی سوریا نەگۆڕێت، هەنگاوی سیاسی تەندروست نابێت. سەرەتا ئەوەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ عەرەبەکان کرد پەیەدە بوو، بەڵام پاشەکشێیان کرد. ئێمە دەمانویست بێ ئەوەی دەستی دەرەکی هەبێت، کێشەکە چارەسەر بکەین. پێشتر ئەو وڵاتانە دژی رژێم بوون و گوایە پشتگیری گەلیان دەکرد، ئێستا چی بوو کە چاوپێکەوتن دەکەن، ئێمە دژی ئەو هەنگاوانە نین، دەمانەوێت پەیوەندیەکان باش بن، بەڵام پێویستە زەمینێکی باش هەبێت، پێویستە دانوستانەکان بەگوێرەی بەرژەوەندی گەل بێت. گەلانی سوریا لە عەرب تاووەک کورد، لە سوریانی تاوەکو ئەرمەنی و گەلانی دیکە، پێویستە هەموو گەلان بپارێزرێن. دیالۆگ بەم شێوەیە پێش بکەوێت، ئەمە بەو واتایە دێت کە دەتوانین ببینە هاوکاری رۆژە سەختەکان."
ف.ق