میراتی تێکۆشان لە سەکینەوە تا ئامارا رۆناهی

ئامارا رۆناهی یەک لە گەریلاکانی یەژاستار لە یاداشتی رۆژانەیدا باسی لە تێکۆشانی سەکینە جانسز دەکرد.

سارا، توێشووی رێگە و کۆمپاس یان جەمسەر نوێنی هەر گەریلایەکە کە بەشداری تێکۆشانی ئازادی کوردستان دەبێت. هەر ژنێک دێتە سەر چیا هەندێکیش بێت بۆ ئەوەی وەک سارای لێبێت، وەک ئەو شەڕ بکات و ببێتە خاوەنی هەڵوێستێکی وەک هی ئەو، خۆی پەروەردە دەکات، بەشداری شەڕ و ژیان دەبێت. کاتێک لە ژیاندا بوو، هەموو گەریلا ژنەکان بە ئاواتی ئەوەوە بوون کە بیبینن، دوای شەهیدبوونیشی گەریلاکان بەو نامانەی بۆیان دەنوسی لەنێوان دڵی خۆیان و دڵی سارا پەیوەندی هاوڕێیانەیان ساز دەکرد.  شەهید ئامارا رۆناهی گەریلای یەژاستار دەڵێت کە ئەو بە نوسینی نامە بۆ سەکینە جانسز شەڕی ئەو بۆ خۆی دەکاتە هۆکار و پاڵنەری تێکۆشان.

بەو بڕوایەی بە ئازادی هەبوو رووی کردە چیا

غەمزە لاچینا دەبێتە شوێنکەوتووی بەسێ و زەریفەکان کە رۆحی بەرخودانی دێرسیمیان تێدایە، گوێ بۆ چیرۆکی قارەمانانی دێرسیم رادەدێرێت کە گەورەکانی خۆی بۆی دەگێرنەوە. دوای بیستنی بەرخودانی ئەفسانەیی دێرسیم، توندوتیژی لەسەر گەلی کورد و عەلەویەکان دەبینێت و بۆ تێگەیشتن لە کەسایەتی دێرسیم بە راستیی عەلەوییەت، دەست بە گەڕان و بەدواداچوون دەکات. غەمزە دەبێتە کەسێکی خاوەن یادەوەری زیندوو و ژنێکی خۆڕاگر کە لە پێناو گەلەکەیدا شەڕ دەکات. بە شێوەیەکی چالاکانە بەشداری لە خەباتەکانی گەنجاندا دەکات. بۆ ئەوەی ببێتە وەڵام لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست بۆ لەناوبردن و قڕکردن، لەناو چالاکییەکاندا جێگەی خۆی دەکاتەوە. دەیەوێت هەستی تۆڵەسەندنەوەی لە دوژمن، ئاوێتەی چیاکان بکات و بڕیاردەدات بچێتە چیا ئازادەکان. سآڵی ٢٠١١ لە ئەیالەتی ئەرزرومەوە خۆی دەگەیەنێتە گەریلاکان. ساڵی ٢٠٢٢ لە هێرشی ئاسمانی لە دژی هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا شەهید دەبێت.

گەریلای یەژاستار ئامارا رۆناهی بەر لەوەی شەهید ببێت لە یاداشتی رۆژانەیدا ئەم ستانەی نوسیوە:

"ژیان لەگەڵ شەڕدا

ژیان بە سەرهەڵدانەوە، هاوار و شەڕێکی گەورە و خۆشەویستیە! واتادارکردنی هەر ساتێکی ژیانە. یاخود شەڕ و ژیان. شەڕکردن بۆ ژیانە. شەڕکردن بۆ پاراستنی ژیانی پیرۆز. شەڕ بۆ ئەوەی پێکەنی لە سەر لێوی منداڵان وشک نەبێت و بتوانن بە خەونەکانی خۆیانەوە بژین. بە ناسینی تۆ ناسینی یاخیبوونی مونزور و شکۆی دێرسیم، بینینی بەسێ و زەریفەکان لەگەڵ تۆ و هەستکردن بە تۆ. وەک رێبەرایەتی دەیوت، "ئەستەمە مرۆڤ لە ژیان و هەڵوێستی تۆ و هەر هەنگاوێک کە دەینێیت، کوردستانبوون و بۆتانبوونی دێرسیم نەبینێت. بەختی ئەوەم نەبوو کە تۆ بناسم. لەو بڕوایەدام کە جێگەی ئەوە بە تێگەیشتن لە رێبەرایەتی پڕ بکەمەوە. هەر بۆیە تۆ هاوڕێیەکی بەنرخی رێبەرایەتیت. ناسینی تۆ، ناسینی ژیان، واتادارکردنی ژیانە بە شەڕ. ژیان و تێکۆشانی لەسەر شێوەی بەسێ و زەریفەکان بە ناسینی تۆوەیە. تۆ بوویتە هاواری ئەو ژنانەی کە ناوی دیکەی تێکۆشانە. هەر کە هەستت پێدەکەم، هەست دەکەم کە دەبێت بژیم".

تۆ بوویتە ناو و تێکۆشانی ژنان. هەموو ژنان بە هەڵوێستی راپەڕیوانە و سەربەرزانەی تۆ بوونە خاوەنی توڕەیی و تامەزرۆیی شەڕکردن و ژیان. هەڵوێستی تۆ ژیانە، بێزارنەبوونی تۆ، نیشانەی ئەڤین و بڕوای تۆیە بە ئازادی. تێکۆشانی تۆ، بووەتە رەگەز و پەیڕەوی من بۆ ژیان. نەک هەر تەنیا بۆ من، تۆ بۆ هەموو ژنان بوویتە پەیڕەو و پێوەری ژیان. تۆ چوویتە ناو دڵ و مێشکەکانەوە. جەوهەری ژیان و ژن لەسەر چیاکانی کوردستان بەیەک گەیشتن. وەک شەڕڤانێکی تۆ، بەڵێن دەدەم کە تۆڵەت بکەمەوە و نەوەی نوێ لە کوردستانێکی ئازاد بە گوێگرتن لە چیرۆکە قارەمانیەتیەکانت گەورە دەبن".

هـ . ب