مەزلۆم عەبدی: هێرشەکە کۆبانێ هەوڵدانی تێکدەری بوو

مەزلۆم عەبدی فەرماندەی گشتی قەسەدە هێرشی فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکی بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی کۆبانێ شەرمەزار کرد و وتی، " هێرشەکە کۆبانێ هەوڵدانی تێکدەری بوو."

مەزلۆم عەبدی فەرماندەی گشتی قەسەدە لە پەیامێکدا لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر هێرشی فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکی بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی کۆبانێ شەرمەزار کرد کە لە ئەنجامیدا ٢ کەس شەهید ببوون و ٤ کەسیش بریندار ببوون.

عەبدی وتی، "لە کاتێکدا کە هەموو سوریا داوای ئارامی دەکات، دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەوڵدانی ئاشتی تێک دەدات. بۆردومانەکەی کۆبانێ هەوڵدانێکی تێکدەرانە بوو، ئامانجی ئەوەیە کە شەڕ گوڕ ببێت. ئێمە سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدان دەکەین و داوا لە لایەنە گارانتۆرەکان دەکەین، ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن."

ف.ق