گاییاز کۆیتورک دوای ئەوەی رزگاری مرۆڤایەتی لە تێکۆشانی کوردی گەریلایەکی بە رەچەڵەک عەرەبدا بینی، هاتە ئێرە. قادر ئوستا نوێکە کە هاورێکانی و ئەو بۆخۆی هەڵیبژاردووە. قادر ئوستا ساڵی ٢٠٠٧ کاتێک لەپێناو بەرفراوانکردنی ئازادیدا لە سەر لە سەر رێگەی باکوور دەچوو لە ئەرزڕوم لە شەڕێکدا شەهیدبوو. کەسانی لە تەمەنی ئێمەدا ئەو ناناسن، بەڵام ئێمە لە هەڤاڵانی ژیر و بەئەزمونی پێس خۆمانەوە ەب قادر ئوستا ئاشنابووین. رەنگە ئەو یەک لە پێشەنگە هەرە جوانەکانی گەریلا بێت کە چەمکی وەستایەتی بە سێوەی بێکۆتایی خستووەتە سەر شاخی خۆی. کاتێک لە بارەی قادر ئوستاوە گوێ لە قسەکانی دامەزرێنەرانی پەکەکە یاخود زۆر هەڤاڵی دیکە دەگرم کە ماوەیەکی زۆریان لەگەڵیدا بەسەر بردووە، دەڵێم بە راستیش وەستا بووە. ٢٥ی تشرینی یەکەم ساڵرۆژی شەهیدبوونی شەهید بێریتان هێڤییە کە یەکێکە لە یەکەم فەرماندەکانی ژن و هەنگاوی گەورەی بۆ بەسوپابوونی ژن هەڵگرت. لە رۆژانی رابردوودا کاتێک بە ئەرشیڤی رابردوودا دەگەڕام، دۆسیەیەکی پر لە هۆنراوە و نامەکانی قادر ئوستام بینی. قادر ئوستا جی نوسیوە، چ وتووە و چی نەوتووە. مەگەر لەو تێبینیانەدا باسی کێی نەکردووە؟ من دەڵێم کاتێک ئەو هەموو بەهایە هەبێت ئەستەمە جەوهەری چەپ ژەنگ بگرێت. ئەوەی زیاتر سەرنجمی راکێشا نامەیەکە کە بۆ قارەمانی ئازادی بێریتان (گوڵناز کاراتاش)ی نوسیبوو. دیاریەکی پێسکەش بە بێریتان کردبوو، لە سەرووی کاتەوە گەیاندبوو. بەراستیش بە هەر وتەیەک بانگ لە بێریتان و بە ناوی خۆیەوە و لە سەر ناوی ئێمە بانگی لە بێریتان کردبوو، وەک ئەوەی بڵێ: "ئاسودە بە ئەی شەهیدەکەم، هاوڕێکانمان بە بەرخودان ناوی تۆ لە هەموو بەشێکی جیاکان دەنەخشێنن".
'لە کەسایەتی تۆدا ئازادی مردنی شکست دا'
ئەو نامەیە پڕە لە ھەست و واتایە بەمجۆرەیە: "بیر لەوە دەکەمەوە کە دەتوانم لەو ڕۆژە واتادارەدا چیت بۆ بنووسم. ئەمڕۆ هەمووان، هاوڕێیان لە هەموو شوێنێک یادت دەکەنەوە. چەند بەختەوەری، بە ئاسوودەیی خەوتی. زۆر بەلامەوە دژوارە وشە بدۆزمەوە کە تۆی پێ پێناسە بکەم. من لەو ڕۆژەدا لەدایکبووم کە تۆ هیوای ئازادیت لە خاکدا چاند و بە جیھاندا بڵاوبووەوە. ببورە، من ساڵی ٢٠٠١ درکم بەوە کرد، لە دواکەوتنم ببورە. لەم دواییانەدا ئەو یادەوەریانەی کە تۆ بۆ منت بەجێھێشتن سەرلەنوێ خوێندەوە و هەوڵمدا جارێکی تر لێت تێبگەم. شەرەفێکی گەورەم پێدەبەخشێت، هەموو کات بە ئاسایی و لە ئاسایی زیاتری دەبینم، روخسار و شێوەت لە چاوەکانم بە زیندوویی رادەگرم وەک ئەوەی لە گەشتێکی شیندا لە داهاتووی ئازادمان لە دەرەوەی ئێستادا شاراوەتەوە و هەمووکات لە تەنیشت خۆمەوە هەستت پێدەکەم، لە سەر هێڵی ئازادی تۆدا لەگەڵ هەموو هاوڕێیانی ژن هاوڕێیەتی بکەم. هەوڵ دەدەم کە ئەوین و تامەزرۆیی لە کەسایەتی تۆدا جارێکیتر لە سووتێنەرترین راستیدا درکی پێبکەم. بەڵێ هەڤاڵ بێریتان، تۆ هەموو لایەنەکانی ژیان، هەموو لایەنە کۆمەڵایەتیەکانی مرۆڤت ئەزمون کرد، بەبێ ئەوەی هەست و سۆزەکانت ڕابگریت، بەبێ ئەوەی هیچ لاوازییەکی مرۆڤایەتی بەجێبهێڵیت و تووشی دواکەوتوویی بکەیت. هەموو کەسێک نەیتوانی بەم شتە بگات. بەڵام تۆ کردت. تۆ هەست، رامان و دڵسۆزی خۆت بۆ رێبەرایەتی بە گورز وەشاندن لە دڵی هاوکاری و داردەستەیی سەلماند. لە کەسایەتی تۆدا ئازادی جارێکی دیکە مردنی شکستدا.
٢٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٢ مێژوو دەنوسێت و دەینوسێتەوە. من ناوی ئەم رۆژە بەم 'ئەمڕۆ دایکە خوداوەند لە خەوی قووڵی خۆی باگا هاتەوە' و بە شیوەی خۆی، هەموو کات لە مێشک خۆمدا هەڵیدەکۆڵم. بێدەنگی قووڵ وەک شەپۆلێک لە خوارەوە گۆڕدرا بۆ زریان و لە دژی ئەقڵیەتی دەسەڵاتداری پێنج هەزار ساڵە خۆڕاگری کرد. بەجوانی ئەو بەرخودانەی تۆ چەندە پێسمەرگە چەکیان دا. بەڵێ هاورێ بێریتان، تۆ بەرزترین واتات بەو ساتە بەخشی کە مێژوو تۆی ناسی و بە سکۆمەندانەترین وەڵام پرسی ئازادیت لە سەر لوتکە بەرەوپێش برد. هەم لە داهاتوو و هەم لە رابردوودا ئەو جێگەیەک گرت کە شایەنت بوو.
بەڕێکەوتە، بەڵام لەدایکبوونم لەو ڕۆژە پیرۆزەدا وا دەکات لەبارەی پرسەکانی ئایدۆلۆژیای ژن و کوشتنی پیاوان لێکۆڵینەوە بکەم. ئێستا ئەوە لە سەرو هۆکار و پاڵنەرێک، بەرپرسیارێتییەکە بۆ من. دەتوانم چۆن ببمە ھاوڕێیەکی ڕاستەقینەی ژنان؟ دەبێت باش پێداچوونەوە بە خۆمدا بکەم. چۆن دەتوانم ھەنگاو بە ھەنگاو کاریگەریی ئەقڵیەتی باڵادەستی پێنج هەزار ساڵە تێکبشکێنم؟ لە بەر رۆشنایی پارێزنامەی ڕێبەرایەتی، لە زستانی ٢٠٠١-٢٠٠٢ەوە قورسایی سەرنجم خستە سەر ئەوە بابەتە. ناتوانم بڵێم هەموو کەموکوڕییەکانی خۆمم تێپەڕاندووە. چونکە زۆر جار لەو شوێنانەی کە دەبوو دەستوەردان بکەم و هەڵوێستم هەبێت، بێدەنگ بووم. جارجار دودڵ نەبووم کە تێڕوانینی خۆم بە ڕوونی دەربڕم، بەڵام وەک پێویست نییە. لەمڕۆ بەدواوە دەبێت بزانم چۆن هەڵوێستێکی ڕوونترم ھەبێت. بزووتنەوەی ئازادی ژنان بە هەوڵ و ماندووبوونی ڕێبەرایەتی گۆڕاوە بۆ هێزێکی ڕێکخراو و گەیشتووەتە ئەمڕۆ. نابێت مرۆڤ دووڕوو بێت. پێویستە بە گوێرەی ڕاستی بابەتیی مامەڵە بکات. لەمەودوا هەوڵ دەدەم قووڵتر ھەڵسەنگاندن بو مامەڵە و ھەڵسوکەوتی خۆم لەگەڵ هاوڕێیانی ژن بکەم. هاوڕێ بێریتان، من ئەمانە بۆ تۆ دەنووسم، ئەو رۆژە بەم شێوەیە یاد دەکەمەوە. بۆ ھەو شوێنێک بچم تۆ لە ھەگبەی هیواکانی مندا دەبیت. من دڵی سەرھەڵدێر و ئەو ئازایەتییەی کە خۆبەدەستەوەدان ناناسێت لە مێشک و دڵمدا ھەڵمکۆڵی. نامەوێت ماڵئاوایی بکەم چونکە تۆ هەمیشە لەگەڵمدایت، من لەگەڵتم".