نامیلكەی ١٠٢ شەهیدی شۆڕشی ژن چاپ و بڵاوكرایەوە
كۆمیتەی شەهیدانی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان(پەژاك)، لەنامیلكەیەكدا وێنە و ناو و پاشناوی ١٠٢ شەهیدی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی”شۆڕشی ژن”ی چاپ و بڵاوكردەوە.
كۆمیتەی شەهیدانی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان(پەژاك)، لەنامیلكەیەكدا وێنە و ناو و پاشناوی ١٠٢ شەهیدی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی”شۆڕشی ژن”ی چاپ و بڵاوكردەوە.
بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی فەرمی پەژاک "كۆمیتەی شەهیدانی پەژاك بەبۆنەی سێ مانگ لەتێپەڕبوونی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، ئەو شۆڕشەی بەپێشەنگایەتی چەوساوەترین چینی كۆمەڵگە، واتا ژنان سەرەنجی هەموو رای گشتی جیهان و ئازادیخوازانی بۆ لای خۆی راكێشا و هەرچی دەچێت هێز و مۆڕال و جۆشێكی فراوانی بەخشیووەتە كۆمەڵانی خەڵكی ئێران و دەرەوە و زیهنیەت و ستوونەكانی ژەنگ گرتووی دەسەڵاتدارانی دیكتاتۆر و فاشیست و داگیركەری ئێران تەنگەتاوكردوە و ئیرادەی پۆڵایینی ئازادیخوازانیشی بەهێزتر، بۆیەش كۆمیتەكەی نامیلكەی ١٠٢ لەشەهیدانی شۆڕشی ژنی لەژێر ناونیشانی “١٠٢ شەهیدی شۆڕشی ژن”، وەكو سیمبۆلی هەموو شەهیدان چاپ و بڵاوكردەوە".
كۆمیتەی شەهیدانی پەژاك لەنامیلكەكەدا ئاماژە بەوە دەكات كە؛ "ئەم شۆڕشەش بێگۆمان بەبێ قۆربانی پێكنەهاتووە و لەسەر رێگەی ئازادی ژمارەیەكی زۆر لەمنداڵانی جۆانخاس و قارەمان گیانیان بەختكردوە. كۆمیتەی شەهیدانی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان”پەژاك”وەكو ئەركێكی ئەخلاقی، مرۆڤیی و شۆڕشگێڕی خاوەنداری لە شەهیدانی رێگای ئازادی و دیموكراسی بەئەركی خۆی دەزانێت و لەو چوارچێوەیەشدا وێنە و ناو و پاشناوی ١٠٢ لەشەهیدانی راپەرینی مێژوویی”ژن، ژیان، ئازادی” لەگەڵ ١٠٢ رەستە لە ئاخاوتنە هزریی و فەلسەفیەكانی رێبەری گەلی كورد”رێبەر ئاپۆ”ی لەبابەتی پرسی ژنان لەژێر ناونیشانی”١٠٢ شەهیدی شۆڕشی ژن” وەكو سیمبۆڵێك گۆنجاندوە".
كۆمیتەی شەهیدان جەختیش دەكاتەوە كە "باشترین و گۆنجاوترین خاوەنداریەتی لەشەهیدان، بەردەوامی رێ و رێباز و سەرخستنی ئاوات و ئامانجەكانی شەهیدانە".
بۆ خوێندنەوەی نامیلکەکە لێرە کلیک بکەن.
هـ . ب