ناسنامەی ٥ گەریلا ئاشکرا کرا کە لە ساڵی ٢٠١٦ داشەهید بوون

هەپەگە ٥ گەریلای شەهیدی بە رێزەوە بە بیرهێنایەوە و رایگەیاند، "ئێمە وەک هەڤاڵانی ئەوان لە تێکۆشاندا خاوەنداری لە یادی ئەو هەڤاڵانەمان دەکەین و تێکۆشانیان بە سەرکەوتن تاجدار دەکەین".

راگەیەنراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

"ساڵای ٢٠١٦ یەک لەو سەردەمانەیە کە بەرخودانی گیانبازی گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە دژی هێرشەکانی دوژمن گەیشتە لوتکە. لەو ساڵەدا لە مێژووی ئازادی گەلەکەماندا داستانی گەورە تۆمارکران. هاوڕێیانمان سیدار، فرات، بۆتان، رۆژهات و باوەڕ کە لە ساڵی ٢٠١٦دا بە گیانێکی فیدایی و ئیرادەیەکی ئاپۆیی گەورەوە لەبەرامبەر هێرشەکانی دوژمن، بە بەرخودانی خۆیان بوونە ئافرێنەرانی راستەقینەی ئەو داستانەی ئازادی. ئەو هەڤاڵە بەنرخانە کە لە هێرشەکانی دوژمن نەترسان، بە ورە و جۆش و خرۆشی گەورەوە لە بەرەکانی بەرخوداندا جێیان کردەوە. هاوڕێیامان سیدار، فرات، بۆتان، رۆژهات و باوەڕ کە تا دوا هەناسەیان پێداگرییان لەسەر ئازادی کرد و لەو پێناوەدا تێکۆشان هەم بە شەهیدبوونی خۆیان و هەمیش بە تێکۆشانی خۆیان پێشەنگایەتی هەڤاڵانمان دەکەن. وەک شەڕڤان ئێمە یادی ئەو هەڤاڵانە دەپارێزین و تێکۆشانیان بە سەرکەوتن تاجدار دەکەین.

ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەمجۆرەیە:

ناسناو: سیدار بەرچەلان

ناو و پاشناو:  ئەحمەد تیمور

شوێنی لەدایكبوون: جۆلەمێرگ

ناوی دایك – باوك: عالیە-میكائیل

كات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٦/هەرێمەكانی پاراستنی مێدیا

ناسناو: فرات كوردستان

ناو و پاشناو: نیازی ئایدن

شوێنی لەدایكبوون: مووش

ناوی دایك – باوك: سەراێ-محەمەد

كات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٦/هەرێمەكانی پاراستنی مێدیا

ناسناو: بۆتان جودی

ناو و پاشناو:  موراد ئۆنال

شوێنی لەدایكبوون: شرناخ

ناوی دایك – باوك: فاتیمە-عوسمان

كات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٦/هەرێمەكانی پاراستنی مێدیا

ناسناو: ڕۆژهات ئارگەش

ناو و پاشناو:  ئازاد شارلاك

شوێنی لەدایكبوون: ئامەد

ناوی دایك – باوك: چاكیزە-جەنگیزخان

كات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٦/هەرێمەكانی پاراستنی مێدیا

ناسناو: باوەڕ ئامەد

ناو و پاشناو:  وڵات دوندار

شوێنی لەدایكبوون: ئامەد

ناوی دایك – باوك: سالیمە-كەنعان

كات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٦/هەرێمەكانی پاراستنی مێدیا

سیدار بەرچەلان

هاوڕێمان سیدار لە شاری وڵاتپارێزی جۆلەمێرگ لە بنەماڵەیەکی زەحمەتکێش و وڵاتپارێزدا لەدایکبووە. هاوڕێمان سیدار لەسەر ئەو بڕوایەبوو کە تێکۆشانی راست و کاریگەر تەنیا لەناو پەکەکەدا دەبێت و لەسەر ئەو بنەمایەش ساڵی ٢٠١٣ هاتە ریزی گەریلاوە.

فرات کوردستان

هاوڕێمان فرات لە ناو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لە موش لەدایکبوو، کەسوکارەکەی لایەنگری بزوتنەوەی ئازادی کوردستان بوون. هاوڕێ فرات ساڵی ٢٠١٤ لە دژی هێرشە پاکتاوکارییەکان بە هاتنە ناو ریزی گەریلاوە بەرپرسیارێتی مێژوویی و کۆمەڵایەتی خۆی جێبەجێ کرد.

بۆتان جودی

هاوڕێمان بۆتان لە لە جزیرا بۆتان کە بە بەرخودانی شکۆمەندانەی خۆی بەرامبەر بە دوژمن دەناسرێت، لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا لەدایکبوو. هاوڕێمان بۆتان کە گوشار و تواندنەوەی کولتوری دەوڵەتی تورکی داگیرکەری بینی هەر زوو درکی بەوەکرد، کە بەرەنگاربوونەوە و بەگژداچوونەوەی ئەو کردەوانەی داگیرکەران تەنیا لە رێگای تێکۆشانی گەریلاوە دەستەبەر دەبێت، هەر بۆیە روویکردە چیا.

رۆژهات ئارگەش

هاوڕێمان رۆژهات لەناو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لە ئامەد لەدایکبوو، لەناو کۆمەڵگایەکی خۆڕاگرداکەبەرامبەر هەموو جۆرە ستەم و چەوساندنەوەیەک دەوەستێتەوە گەورەبوو. بۆ ماوەی چەندین ساڵ لەناو خەباتی گەنجاندا بەشداربوو، دواتر درکی بەوەکرد کە سەرکەوتنی یەکجارەکی لە رێگەی تێکۆشانی گەریلاوە دەستەبەر دەبێت، هەر بۆیە روی کردە چیا.

باوەڕ ئامەد

هاوڕێمان باوەڕ لەناو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لە کجێی ئامەد لەدایکبوو، بە بەهاکانی ئازادییەوە گەورەبوو، هەر بۆیە لە تەمەنی منداڵیەوە تێکۆشانی گەریلایی ئێمەی ناسی. لە چالاکییەکانی شەرمەزارکردنی هێرشەکانی داعش کە ساڵی ٢٠١٤ بە هاوکاری دەوڵەتی تورک دەکرایە سەر شۆڕشی رۆژئاوا، پورزایەکی هاوڕێ باوەڕ لەلایەن چەتەکانی حزبول-کۆنتراوە شەهیدبوو. شەهیدبوونی پورزاکەی کاریگەری زۆری کردە سەر هاوڕێکەمان و بۆی دەرکەوت تەنیا لە ریزەکانی گەریلادا دەتوانێت تۆڵەی کۆمەڵکوژیەکانی سەر گەلەکەمان بکاتەوە، هەر بۆیە رووی کردە چیا و هاتە ناو ریزی گەریلاوە.

سەرەخۆشی لە هەموو گەلە وڵاتپارێزەکانم و بەتایبەتی بنەماڵەی بەنرخی هاوڕێیانمان سیدار، فرات، بۆتان، رۆژهات و باوەڕ دەکەین. هاوڕێیانمان بە هەڵوێستی گیانبازانەی خۆیان لەبەرامبەر هێرشەکانی دوژمن رۆلێکی گرنگیان لە سەرکەوتنی تێکۆشانی ئازادیماندا گێڕا.

هـ . ب