ناوی بکوژێکی کۆمەڵکوژییەکەی زیلان بۆ شەقامێکی ناوچەی ئەردیشی وان دانرا
نوری محەمەد بەی ئۆغڵو قائیمقام و قەیومی ئەردیش ناوی یەکێک لە بکوژان و ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژیەکەی دۆڵی زیلانی بە ناوی سولەیمان ئەردینچ بۆ شەقامێکی ناوەندیی ئەردیش دانا.
نوری محەمەد بەی ئۆغڵو قائیمقام و قەیومی ئەردیش ناوی یەکێک لە بکوژان و ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژیەکەی دۆڵی زیلانی بە ناوی سولەیمان ئەردینچ بۆ شەقامێکی ناوەندیی ئەردیش دانا.
نوری محەمەد بەی ئۆغڵو قائیمقام و قەیومی ئەردیش ناوی یەکێک لە بکوژان و ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژیەکەی دۆڵی زیلانی بە ناوی سولەیمان ئەردینچ بۆ شەقامێکی ناوەندیی ئەردیش دانا.
نووسەر ئیکرام ئیشلەر خەڵکی ئەردیش وتی: "دەوڵەت لەجیاتی ئەوەی بەهۆی ئەو کۆمەڵکوژییەوە داوای لێبوردن لە گەلی کورد بکات، ناوی یەکێک لە بکوژانی ئەو سەردەمەی بۆ شەقامێک داناوە. ئەمە نیشانی دەدات، کە پرۆسەی زیلان هێشتا بەردەوامە و بکوژەکان ستایش دەکرێن".
نوری محەمەد بەی ئۆغڵو قائیمقامی ئەردیش، کە لەلایەن دەسەڵاتی ئاکەپە - مەهەپەوە بە قەیومیش داسەپێنراوە بەسەر شارەوانیی ئەردیشی هەدەپە دا، ناوی سولەیمان ئەردینچ یەکێک لە میلیشیا بکوژە خۆجێیەکان و بەشداربوویەکی کۆمەڵکوژکردنی گەلی کورد لە دۆڵی زیلان لە ساڵی ١٩٣٠ دا بۆ یەکێک لە شەقامە ناوەندییەکانی شاری ئەردیش داناوە.
دەوڵەتی تورک ساڵی ١٩٣٠ لە دۆڵی زیلان و دەوروبەری زیاتر لە ٥٠ هەزار کەسی کۆمەڵکوژکرد. لەو کاتەدا میلیشیاکانی سەر بە دەوڵەت لە ئەردیش ڕۆڵێکی سەرەکییان لە کۆمەڵکوژییەدا بینی. یەکێک لە میلیشیا سەرەکیەکانی بەشداربوو لەو کۆمەڵکوژییەدا دوو برا بوون بە ناوەکانی ئیدریس و سولەیمان ئەردینچ. بەهۆی ئەو ڕۆڵەی لەو کۆمەڵکوژیەکەدا گێڕایان، ماڵ و کێڵگەکان و زەوییەکانی ئەو خەڵکەی لە ئەردیش کۆمەڵکوژ کران، درا بە کەسانی دەوروبەری ئیدریس و سولەیمان ئەردینچ. هەروەها سەرۆکایەتیی شارەوانی ئەردیش لەو سەردەمەدا بەو بنەماڵەیە درا.
پڕۆسەی کۆمەڵکوژی زیلان بەردەوامە
ئیکرام ئیشلەر نووسەر و کۆمەڵناسی خەڵکی ئەردیش لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، دانانی ناوی سولەیمان ئەردینچ یەکێک لە بکوژانی کۆمەڵکوژییەکەی زیلان بۆ یەکێک لە شەقامە ناوەندییەکانی ئەردیش بەو مانایە دێت، کە دەوڵەت پشتیوانی لەو کەسانە دەکات، کە کورد دەکوژن و کورد کۆمەڵکوژ دەکەن. ئیشلەر ڕاشیگەیاند، پێویستە دەوڵەت لەبەر ئەو کۆمەڵکوژیانەی لەو کاتەدا ڕوویانداوە داوای لێبوردن لە گەلی کورد بکات و وتی: "بەڵام دەوڵەت ناوی یەکێک لە بکوژانی ئەو سەردەمەی بۆ سەر یەکێک لە شەقامە ناوەندییەکانی ئەردیش داناو و ئەوەش واتە؛ پڕۆسەی کۆمەڵکوژکردنی زیلان هێشتا بەردەوامە و دەوڵەت هێشتا ستایشی بکوژەکانی دەکات".
ئیشلەر ئاماژەی بەوەکرد، بەپێی سەرچاوە فەرمییەکان لە ساڵی ١٩٣٠دا زیاتر لە ١٥ هەزار کەس لە دۆڵی زیلان کوژراون و وتی: "دەوڵەت کاتێک نەیتوانی ڕاپەڕینەکەی ئاگری سەرکوت بکات، خواستی لە ڕێگەی ئەم کۆمەڵکوژییەوە خەڵکی ئەو ناوچەیە چاوترسێن بکات و گوایە وانەیەکیان پێ بدات. ئەم کۆمەڵکوژییە لەلایەن سوپایەکی پێکهاتوو لە ٣٠٠ بکوژ ئەنجامدرا. کۆمەڵکوژییەکە بەو سەربازانەی لە ئەردیش بوون ئەنجام نەدرا، بەڵکو بە کۆمەڵێک کەسی دەروون نەخۆش ئەنجامدرا، کە لەلایەن ئەفسەرێک لە ئەرزینجانەوە هێنران و لەلایەن کەسێک بە ناوی ئەحمەد دەروێشەوە ئەنجام درا. ئەحمەد دەروێش بە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژییەکان لە دژی ڕاپەڕینەکان لە قۆنیا خۆی سەلماندبوو. ئەوە دەزانرا، کە چۆن بکوژێکی چاوقایمی خوێنڕێژە. بە تایبەتی ئەرکدار کرا و ناردیان بۆ زیلان. دوای گەیشتنی، لەگەڵ بەرپرسان دا پلانی ئەو کۆمەڵکوژییەی داڕشت، کە دەیویست ئەنجامی بدات. سەرۆک شارەوانی ئەو کاتەی ئەردیش ئیدریس و سولەیمان ئەردێنچ، کە برای یەکتر بوون لە ناو گروپی پلاندانان بۆ کۆمەڵکوژییەکەدا بوون. پلانی ئەوەی دادەنا، کە لە دۆڵی زیلان چۆن وانەیەک بە کورد دابدات تاوەکو بۆ هەمیشە یادی کورداندا بمێنێتەوە. ئەو پلانە بووە هۆی ئەو ئەنجامانە، کە لە ئێستادا لە دڵماندایە. ئەو میلیشیایانەی ئەردیش، کە لەگەڵ ئەحمەد دەروێشی بکوژدا بەشدارییان لەو پلانەدا کرد، دواتر لەلایەن دەوڵەتەوە خەڵاتکران و ڕۆژنامەی جمهوریەت-یش هەواڵێکی لەسەر دروست کردن و ستایشی کردن".
ئەوە بەو مانایە دێت، کە دەڵێن، 'ئێمە هێشتا هەر ئێوە دەکوژین'
ئیشلەر ئەوەشی ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک هێشتا ئەو کەسانە بە قارەمان دەزانێت و ڕاشیگەیاند، ئەو کەسانە لەلایەن گەلی کوردەوە بە کەسانی خائین بە میلەتەکەیان و کەسانی بکوژ دەناسرێن. ئیشلەر وتی: 'لەبری ئەوەی سولەیمان ئەردینچ وەک هەموو خائینەکانی تر لە ناو مێژوو ون بکرێت، دێن ناوی لەسەر شەقامێک دادەنێن و بەو شێوەیە ڕێزی لێدەگرن و ئەوەش لە دڵی گەلەکەمان دا بوو بە برینێک. ئێمە لەوە تێدەگەین، کە دەوڵەت ئەم پرۆسەیەی لە بیر نەکردووە و بە پێچەوانەشوە، ئەو دەیەوێت ئەم کۆمەڵکوژیانە بەردەوام بن. لێرەدا واتا و هەڵوێستێکی تر ئەوەیە، کە هێشتا دەوڵەت و نەتەوە بە هەمان زمان نەدوێن. جێگای مەترسییە کە دەبینرێت، لە ماوەی ٩٣ ساڵدا هیچ شتێک نەگۆڕاوە. نازانرێت ئایا ئەمە هەڵوێستێکی بە ئەنقەستە، یان بە نەزانی ئەنجامدراوە. ئەگەر هەڵوێستێکی بە ئەنقەست بێت، ئەوا ئەوە دۆخێکی زۆر خراپە. ئەو هەڵوێست و پەیامە، لە یاریی تۆپی پێی بورساسپۆر- ئامەدسپۆر دا و بە نیشاندان و بەرزکردنەوەی پۆستەری کەسێکی بکوژی وەک 'یەشیل' و تۆرۆسی سپی (ئۆتۆمبێلێکی سپیی ڕینو بوو بۆ ڕفاندنی تێکۆشەران و ئازادیخوازانی کورد بەکار دەهێنرا)، هەمان واتا و مەبەستی تیادایە. واتە دەیانەوێت بڵێن، 'ئێمە هەر هێشتا ئێوە دەکوژین'.
ژ.ت