پلاتفۆرمی ڕەنج و دیموکراسی لە ڕحا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە سوتاندنی دارستانەکانی جودی و بڕینەوەی دارەکانی دارستانی ئاکبەلەن لە موغلا. ڕاگەیاندراوەکە لەبەردەم ناوەندی کاری ئەحمەد باهجەڤان لە ناوچەی خەلیلیەی ڕحا خوێنرایەوە. بێجگە لە ئەندامانی پلاتفۆرم، نوێنەری پارتەکان و ژمارەیەک کەسی تر بەشداربوون.
لافیتەکان بەرزکرانەوە بە درووشمی "جودی سوتێنرا، هەڵوێست وەربگرن، دەست لە ئاکبەلەن مەدەن". بەڕێوەبەری لقی کرێکارانی تەندروستی و خزمەتی جڤاکی ڕحا، سەلما ئاتیش، بەناوی پلاتفۆرمەکەوە گوتی: "ژیانمان لە ئاکبەلەنە، دەیانەوێت بە سوتاندنی دارستانی جودی هەناسەمان ببڕن".
ناهێڵن خەڵک ئاگری دارستانەکان بکوژێننەوە
سەلما ئاتیش ئاماژەی بەوە کرد، ئاگرەکەی جودی دارستانەکانی وێرانکردووە و ناهێڵن گەل ئاگرەکە بکوژێنێتەوە، گوتی: "بەبێ جیاکردنەوەی لجێ لە مارماریس،گابار لە ئیزکدێری، دێرسیم لە چیای قازان، جودی لە ئاکبەلەن، داوا لە هەموو گەلان دەکەین، پێکەوە تێکۆشان بکەن، دژی بڕینەوە و سوتاندنی دارەکان".
چالاکی دانیشتن
پاش ڕاگەیاندراوەکە، چالاکی دانیشتن دژی سوتاندنی دارستانەکانی جودی و بڕینەوەی دارەکانی ئاکبەلەن بەڕێوەچوو.
بە گوتنەوەی درووشمی "مەخەوە ڕحا، ئاگری لە جودی بەربووە"، چالاکییەکە کۆتایی هات.