فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی لەو گەریلایانە کرد کە بەشداری ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕی بوون. لە ڕاگەیاندراوەکەی نەپەگەدا هاتووە: "سەرەتا پیرۆزبایی ٤٥ ساڵەی دامەزراندنی پارتەکەمان (پەکەکە) لە ڕێبەر ئاپۆ و گەلی وڵاتپارێز و هەڤاڵانمان دەکەین. لە هەڤاڵ حەقی قەرارەوە تا دوا شەهیدانمان ئەندۆک، جوان، بۆتان و عەگید، بە ڕێز و سوپاسەوە هەموو شەهیدە ڕەنجدەر و فیداکار و خاوەنە ڕاستەقینەکانی داستانی ٤٥ ساڵەی پەکەکە بە بیردەهێنینەوە. بەڵێنمان بۆ شەهیدەکانمان دووبارە دەکەینەوە، کە شوێن خەونەکانیان بکەوین، ئامانجەکانیان بۆ سەرکەوتن و یادی ئەوان، لەگەڵ ڕێبەرێتی ئازاد لە کوردستانی ئازاد بە زیندوویی ڕادەگرین.
لە ڕاگەیاندراوی فەرماندەیی بڕیارگەی نەپەگەدا هاتووە:
"لە ٤٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی فەرمی پارتەکەمان (پەکەکە)دا، پیرۆزکردنی ساڵی ٤٦ هەمین بە چالاکییە شۆڕشگێڕییەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان، گەلێک واتادار بوو. ڕۆحی سەرکەوتنی پەکەکە کە لەوکاتەوە تا ئێستە بەبێ بچڕان و بە ڕەنجێکی مەزن گەیشتۆتە ئەمڕۆ، لە ڕێگەی چالاکییە سەرکەوتووەکانتانەوە دەرکەوتووە. لە ٢٠ی تشرینی دووەمدا هێزەکانی سوپای داگیرکەری تورک لە زاپ و مەتینا کرانە ئامانجی چالاکیی شۆڕشگێڕانە و گورزێکی قورس و کاریگەریان لێدرا. لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، ئەو هێزانەی سوپای داگیرکەر کە لە سێ شوێنی جیاواز لە هەرێمی بەرخۆدانی چیای ئامێدی جێگیر کراون، بە چالاکیەکی شۆڕشگێڕانەی بەرفراوان کرانە ئامانج. هەر سێ شوێنەکە بە تاکتیکی هێرشکردن لەلایەن قۆڵەکانی ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕییەوە کرانە ئامانج، هەموو قۆڵەکانی ئۆپەراسیۆن چوونە ناو دوژمن و لە سەرەتاوە تا کۆتایی هەموو ساتێکی ئۆپەراسیۆنەکە لە ژێر دەستپێشخەریی گەریلادا ئەنجام دەدرا، ئەمەش سەرکەوتنێکی زۆر گرنگە. پاش ئەوەی با تاکتیک خۆیان خزاندە ناوەوە و خۆیان گەیاندە دوژن و بە ئازایەتییەکی بەرز و ڕۆحی فیداکاریی ئاپۆییەوە، ٤٩ داگیرکەریان سزادا و ٢١ خێمە و ١٢ سەنگەریان ڕوخاند، ئەمەش دەرخەری پێرفۆرمانسێکی بەرزی شەڕکردنە. لە هەمان ڕۆژدا، لە هەرێمی بەرخۆدانی چیای ئۆرتێ لە هەرێمی مەتینا، بە شێوازی نیشانەشکێنی و بە تاکتیکی هەماهەنگ، گەریلاکان داگیرکەرانیان کردە ئامانج، ١٢ داگیرکەر سزادران، ٢ سەنگەر و کامێرایەکی مۆبوس ڕوخێنران.
چەندین لایەنی ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕیی بەرفراوان، بە شێوەیەکی لێزانانە تاکتیکەکانی گەریلا بەیەکەوە بەکارهێنرا و لێدانی گورزی قورس بۆ تێکشکاندنی هەموو ڕێکارەکانی دوژمن، ئاستی شێوازی شەڕی تیمە پسپۆڕەکان نیشان دەدات. شوێنکەوتوانی زیلان، هاوڕێیانمان ڕۆژهات زیلان و ئەرداڵ شاهین، ئیرادەی فیداکاری ناوازەیان لە ئەنقەرە کردە پراکتیک و لە چیاکانی کوردستان لەڕێگەی ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕییەوە کردیانە میرات، ئەمەش بوو بە پەیامی گەریلاکانی ئازادی کوردستان تاوەکو بە هەمان ڕۆحەوە لە هەموو شوێنێک درێژە بە تێکۆشانەکەی بدات.
پەکەکەش پیرۆزبایی لە گەریلا کرد
بە ڕێز و خۆشەویستییەوە سڵاو لەو فەرماندە و هەڤاڵانەمان دەکەین کە بە ئۆپەراسیۆن و چالاکی شۆڕشگێڕیی بەهێز پێشوازییان لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتەکەمان کرد و بە ڕۆحی فیداکارانە و ئیرادەی مەزنی تێکۆشانەوە ساڵی نوێی پارتەکەیان دەست پێ کرد.
پیرۆزبایی لە هەموو ئەو هاوڕێیانە دەکەین کە ڕۆڵیان لە دروستکردنی ئەم ئەنجامە سەرکەوتووانەدا هەبووە و لە هەموو قۆناغێکدا پێشەنگایەتی و بەشداری و خەباتیان کردووە. کۆمیتەی بەڕێوەبەری پارتەکەمان لە پەیامەکەیدا بۆ فەرماندەییەکەمان ڕایگەیاند، جەژنی پارتەکەمانی لە سەرجەم هێزەکانی گەریلا پیرۆزکرد، لە ناخی دڵەوە سڵاوی کرد لەسەرجەم ئەو فەرماندە و شەڕڤانانەی کە بەشداربوون لە ئۆپەراسیۆن و چالاکییە شۆڕشگێڕییە سەرکەوتووەکان، هەروەها خۆشەویستی و هیوای سەرکەوتنی هەموو بەڕێوەبەری پارتەکەمانی دەربڕی.
جارێکی تر بە هەستی شۆڕشگێڕانەی دڵسۆزانە سڵاو دەنێرین بۆ هەموو هەڤاڵانی زاپ و مەتینا کە بە ڕۆحی فیداکاری ئاپۆیی بەرخۆدانیان کرد و گورزی قورسیان لە دوژمن وەشاند، لەو باوەڕەداین، لە ساڵی نوێی پارتەکەدا، سەرکەوتنی مەزنتر بەدەست دەهێنن و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین".