نەپەگە: ئاکەپە دەیەوێت پێش هەڵبژاردن شەڕی دەستپێبکات

فەرماندەیی نەپەگە ڕایگەیاند، "ئاکەپە – مەهەپە هەموو رێگایەک بۆ درێژەدان بە دەسەڵاتی خۆیان دەگرنەبەر. ڕژێمی ئاکەپە - مەهەپە دەیەوێت پێش هەڵبژاردن شەڕی دەستپێبکات، بۆ ئەوەش هێرش دەکات".

فەرماندەیی نەپەگە ڕایگەیاند، "ئاکەپە – مەهەپە هەموو رێگایەک بۆ درێژەدان بە دەسەڵاتی خۆیان دەگرنەبەر. ڕژێمی ئاکەپە - مەهەپە دەیەوێت پێش هەڵبژاردن شەڕی دەستپێبکات، بۆ ئەوەش هێرش دەکات".

فەرماندەیی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) پەیامێکی ئاراستەی فەرماندە و شەڕڤانانی هێزەکانی پاراستنی گەل کرد.

"نەورۆزی ٢٠٢٣ بۆ ئێمە شوێنێکی تایبەتی هەیە. ڕێبەر ئاپۆ ٥٠ ساڵ لەوەپێش لە ڕۆژی نەورۆزدا بە یەکەم کۆبوونەوە دەستی بە ڕێپێوانە مێژووییەکەی کرد. واتە لە ساڵی ١٩٧٣دا ئەو کۆبوونەوەیە، ڕێبەر ئاپۆ لە ئەنقەرە لە تەنیشت بەنداوی چوبوک لەگەڵ شەش کەس ئەنجامیدا، لە مێژووی کوردستاندا بوو بە سەرەتای سەردەمێکی نوێ. هەروەها ئەو تێکۆشانە ڕێکخرا، کە بۆ گەلەکەمان بوو بە سەردەمی لە دایکبوونەوە و ژیانەوە. لەو کاتەوە تا ئێستا، تاوەکو دێت ئاگری نەورۆز گەورەتر و بە گوڕتر دەبێت، بەرخۆدان و تێکۆشانی ئازادی بەهێزتر و بڵندتر دەبێت. لەسەر ئەم بنەمایە بە ناوی هەموو گەریلاکانی ئازادیی کوردستانەوە ٥٠هەمین ساڵی جەژنی ژیانەوە و ساڵیادی ئەو ڕێپێوانە مێژووییە، لە ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەین، سڵاو و پەیوەستبوونی خۆمانی پێشکەش دەکەین.  هەروەها ئێمە جەژنی نەورۆز لە هەموو هەڤاڵان، خەباتکاران، دایکانی شەهیدان و هەموو گەلەکەمان و هەموو ئەو گەلانە پیرۆز دەکەین، کە باوەڕیان بە نەورۆز هەیە.

لە ٥٠ ساڵی ڕابردوودا و بە بەرخۆدانی شەهیدانی قارەمان نەورۆز بە مانا و واتای  خۆی گەیشت و وەک ڕۆژی بەرخۆدان، وەک ڕۆژی بڵندکردنی ڕۆحی نەتەوەیی پەرەی سەندووە. ئێمە لە کەسایەتی کاوەی هاوچەرخ مەزڵوم دۆغان و زەکییە ئالکانەکاندا، بە ڕێزەوە یادی هەموو شەهیدانی شۆڕش دەکەینەوە، سەری ڕێز بۆ یاد و بیریان دادەنەوێنین، ئەو بەڵێن و پەیمانەی بەوانمان اوە دووپاتی  دەکەینەوە. ئێمە پابەند دەبین بە بەڵێن و پەیمانی هەڤاڵێتی و دۆزەکەیان سەردەخەین. ئێمە یادی شەهیدانی قارەمان دەکەینەوە، بە بڵندکردنی تێکۆشانی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ و کوردستانێکی ئازاد بەدی دەهێنین.

ڕێبەر ئاپۆ بە هۆشیاری و زانابوون لە ڕۆژی نەورۆزدا دەستی بە ڕێپێوانە مێژووییەکەی کرد

نەورۆز لە مێژووی گەلەکەماندا، لە مێژووی گەلانی ناوچەکەدا شوێنێکی گرنگی هەیە. نەورۆز ڕۆژی سەرکەوتنە لە دژی ڕژێمی زوحاکی ستەمکار و زاڵم، ڕۆژی سەرکەوتنی یەکێتی و بەرخۆدانە، کە بە سەرۆکایەتی میدییەکان ڕوویدا. واتە ڕۆژی یەکگرتنە، ڕۆژی بەرخۆدانە، ڕۆژی سەرکەوتنە، چونکە تا ئەمڕۆش ئاگری نەورۆز لە کوردستان هەمیشە لە لایەن گەلەکەمانەوە وەک ئاگری مژدەبەخش و ئاگری بەرخۆدان گەشکراوە، و وەک ڕۆژی سەرکەوتن پیرۆزکراوە. نەورۆز هەمیشە وەک جەژنێکی ڕاستەقینە، ڕۆڵێکی گرنگی لە مێژووی گەلەکەمان و گەلانی ناوچەکەدا گێڕاوە، بەڵام لە چوارچێوەی سیاسەتی داگیرکاریی سەر کوردستان دا نەورۆز لە ماناکەی خۆی دوورخرابوویەوە و دوژمنان دەیانویست وەک ڕۆژێکی ئاسایی نیشانی بدەن، بەڵام ڕێبەر ئاپۆ زۆر بە هۆشیاری و زانابوونەوە ئەو دەرکەوتنە مێژوویی خۆی لە ڕۆژی نەورۆزدا دەستپێکرد و لەو کاتەوە ڕێبەر ئاپۆ هەمیشە وەک ڕۆژی بەرخۆدان، ڕۆژی بڵندکردنی تێکۆشانی ئازادی، ڕۆژی پێشخستنی یەکێتی و وەک ڕۆژی بڵندکردنی گیانی نەتەوەیی و ڕۆژی سەرکەوتن پێشوازیی لە نەورۆز کردووە.

گرنگترین چالاکیەکانمان لە ڕۆژی نەورۆزدا بەڕێوەچوون. بەتایبەتی لە هەلومەرجی سەختی زیندانی ئامەد دا هەڤاڵ مەزڵوم دۆغان لە ڕۆژی نەورۆزدا چالاکی مێژوویی خۆی ئەنجامدا. لەو کاتەوە تا ئێستا، نەورۆز هەمیشە بووە بە جەژنێکی هەنگاوی نوێ، بووە بە جەژنی بەهێزکردنی ڕۆحی بەرخۆدان و سەرکەوتن. ئەمڕۆ گەلەکەمان لەسەر ئەم بنەمایە ڕژانە سەر شەقامەکان و پێشوازیییان لە نەورۆز کرد و بە ڕۆحیەتێکی نەتەوەیی پیرۆزی دەکەن. ئەوە بەو شێوەیە بە خەباتی ٥٠ ساڵە بە مانای ڕاستەقینەی خۆی گەیشتووە. ئەم نەورۆزە لە ٥٠هەمین ساڵیدایە و ئیدی ئێمە دەچینە ٥١هەمین نەورۆزی دەرکەوتنی ڕێبەر ئاپۆ. ئێمە دەمانەوێت ساڵی ٥١هەمینی دەرکەوتنی ڕێبەر ئاپۆ بکەینە ساڵێکی نوێ، بیکەینە ساڵێکی مەزن.

گەلی کورد هەمیشە لە بەرامبەر هێرشی نکۆڵی و لەناوبردندا بەرەنگاریی کردووە

نەورۆزی ٢٠٢٣ لە زۆر ڕووەوە بۆ ئێمە مانادار و گرنگە. یەکەم؛ وەک باسکرا نەورۆزی ٥٠هەمین ساڵی دەرکەوتنی ڕێبەر ئاپۆیە. دووەم؛ ئەم نەورۆزە نەورۆزی سەد ساڵەی ڕێککەوتنی لۆزانە. وەک دەزانرێت ڕێککەوتنی لۆزان، ڕێککەوتنی نکۆڵیکردن و پاکتاوکردن و سڕینەوەی کوردستانە. ئەو سەد ساڵەی ڕابردوو بۆ گەلەکەمان بە تراژیدیای گەورە، بە کۆمەڵکوژیی تێپەڕیوە، بەڵام گەلەکەمان هەرگیز ڕێککەوتنی لۆزانی قەبووڵ نەکردووە، سەریان دانەنەواندووە و هەمیشە لە دژی سیاسەتی نکۆڵیکردن و لەناوبردن و سڕینەوە بەرەنگاریی کردووە. ئەوەتا ئەمڕۆش، تێکۆاشن بۆ ڕووخاندن و هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتننامەی لۆزان لە سەدهەمین ساڵی خۆیدا گەیشتووەتە قۆناغێکی زۆر گرنگ.

سێیەم؛ ئەم نەورۆزە لە سەردەمێکی زۆر گرنگ و مێژووییدا پێشوازی لێ دەکرێت. ئەوە ٨ سالە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر – پاکتاوکار بۆ ئەوەی بزووتنەوەی ئازادیی پاکتاو بکات، بۆ ئەوەی دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان بەتەواوی لە ناوببات و سیاسەتی سڕینەوە و جینۆساید بەسەر کوردستاندا بچەسپێنێت، لە دژی تێکۆشانی ئازادی شەڕی گشتی و هەمەلایەنەی ڕاگەیاند و ئێستاش بەردەوامە لە بەڕێوەبردنی ئەو شەڕە. دەوڵەتی تورکی بکوژو پاکتاوکار بە پێشەنگایەتیی ئاکەپە - مەهەپە هەموو دەرفەت و تواناکانی دەوڵەتی تورکی خستووەتە کار و بە هاوکاری و پشتیوانیی گلادیۆی ناتۆ و بە هاوکاری هێڵی کوردی هاوکار، ویستی بەو هێرشانەی بۆ سەر بزووتنەوەی ئازادی بە ئەنجام بگات، بۆ ئەوەش دژ بە گەریلاکانی ئازادیی کوردستان هەموو تەکنەلۆجیای سەردەم، چەکی کیمیایی و بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکیی بەکارهێنا.

ڕژێمی فاشیستی بکوژ و پاکتاوکار بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەی، ڕێبەر ئاپۆ و گەریلاکانی ئازادیی کوردستان وەک ئامانجی سەرەکی دەستنیشانکرد. لەم چوارچێوەیەدا لە ئیمرالی بە شێوەیەکی زۆر سەخت گۆشەگیری و سیستمی ئەشکەنجەی دەروونیی پێشخست و ئەو سیستەمە، کە لە ئیمڕاڵی بەڕێوەدەبرێت، لە هەموو جیهاندا هاوتای نییە، بەڵام لە بەرامبەر ئەوەدا، بە ئیرادەیەکی گەورەوە، بە سەبرێکی گەورە، هەڵوێستی زۆر مانادار و مێژوویی ڕێبەر ئاپۆ دەرکەوت. هاوکات گەریلاکانی ئازادیی کوردستانیش بە پێشەنگایەتی ئازاد سیسەرەکان، چیاگەرەکان، دەلال ئامەدەکان، عەگید جڤیانەکان، چیچەک بۆتانەکان، ئاتاکان ماهیرەکان، جومالی و چاوەڕێکان، نورییەکان، باگەڕەکان، مزگینەکان و دەلیلەکان بەرخودانێکی مێژووییان ئەنجامدا. لە چوارچێوەی ئەو بەرخۆدانەدا هەموو هێرشەکانی دوژمنان بۆ سەر گۆڕەپانی کۆمەڵایەتی و سیاسی شکستیان هێنا و بێ ئەنجام بوون. هەروەها سیاسەتی گەلی کورد و هێزە دیموکراسیخوازەکانی چەپی تورکیا لە چوارچێوەی ئەو بەرخۆدانەدا، بەرخۆدانیان کردووە و گەلەکەمان بە گشتی لە شەقامەکان، لە زیندانەکان و لە هەموو شوێنێکدا هەڵوێستی خۆیان نیشانداوە. بەمشێوەیە ئێمە ئەو بەرخۆدانە مێژووییە، کە ماوەی ٨ ساڵە بەردەوامە،  دوژمنی پووچەڵ کردەوە و بە بێ ئەنجامی کرد.

دوژمن دەیەوێت لە ١٠٠هەمین ساڵی لۆزاندا سەرکەوتن ڕابگەیەنێت

پێویست نییە لەسەری بڕۆین، چونکا دەزانرێت دوژمن بە هاوکاری هێڵی هاوکاری کورد، بە هاوکاریی سیخوڕەکان، خائینەکان و بە پشتیوانی هێزە هەژموونییەکان و بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو ویستی بزووتنەوەکەمان پاکتاو بکات، هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لەناوببات، گەریلاکان لەناوببات، دەستکەوتەکانی گەلی کورد لە ڕۆژئاوا، باشوور، شەنگال و لە هەموو شوێنەکاندا لەناوببات و بەم شێوەیەش ساڵی ٢٠٢٣ وەک ١٠٠هەمین ساڵی ڕاگەیاندنی کۆماری تورکیا و ١٠٠هەمین ساڵی ڕێککەوتنی لوزان دا سەرکەوتنی خۆی ڕابگەیەنێت. ئەوە پلانی دوژمن بوو، دوژمن دەیخواست لە ساڵی ٢٠٢٣دا بزووتنەوەی ئازادیی لە هەر چوار پارچەی کوردستان لەناوببات، دەستکەوتەکانی گەلی کورد لەناوببات و بەو شیوەیە لە سەدهەمین ساڵی کۆمار و رێککەوتنی لۆزان دا سەرکەوتنی سیاسەتی پاکتاوکارانە و جینۆسایدی خۆی ڕابگەیەنێت، بەلام لە سایەی شەهیدە قارەمانەکانمان، تێکۆشان و ڕەنجی ڕێبەر ئاپۆ، فیداکاریی گەلەکەمان و هەڵوێستی هەموو خەباتکارانی تێکۆشانی ئازادی دا ئەو ئامانجەی دوژمن پێکنەهات. واتە دوژمن سەرنەکەوت، ئەنجامی بە دەستنەهێنا.

ئەوەش بە بەرخۆدانی شەهیدانی قارەمان ئەنجامدرا. بە تایبەتی لەم سێ ساڵی ڕابردوودا، ئەو هەڵمەت و هەنگاوانەی لە تێکۆشانی ئێمەدا بەرەوپێشبران، کە سەرەتا لە حەفتانین دەستیپێکرد و هێرشەکانی دوژمن لەم دوو ساڵی ڕابردوودا لە زاپ، مەتینا، ئاڤاشین، لە سەرتاسەری باکوری کوردستان، لە ڕۆژئاوای کوردستان و هەموو شوێنێک پێشیخستن، لە بەرامبەر ئەو بەرخۆدانە مێژووییەدا، کە دەستیپێکرد، ئەو بەرخودانە لە تێکۆشانی ئازادیی کوردستان دا بووە بەرزترین لوتکەی بەرخۆدانی پیرۆز. لە ساڵی ٢٠٢٢دا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، لە ناوەندی زاپ و دەوروبەری زاپ دا، ئەو بەرخودانەی لە کەسایەتیی هەڤاڵ باگەڕ، ئاڤزەم، ڕوبار، مزگین، دەلیل، نالین، نوری، هەڵبەست و دۆغانەکاندا ئەنجامدرا، وەڵامێکی مەزن بوو بۆ دوژمن و دوژمنی تێکشکاند. ئێستاش ئەو بەرخۆدان و تێکۆشانە مێژووییە بەردەوامە.

١١ مانگ بەسەر ئەم بەرخۆدانەدا تێپەڕیوە و نزیک بووەتەوە لەوەی، کە ساڵێک تەواو بکات، بەڵام هێشتا بەرخۆدانی مێژوویی بەردەوامە. ئەو بەرخۆدانە ئێستاش لە قەڵای چەمچۆ، لە وارگەی شەهید دۆغان، لە کامپی شەهید بۆتان و کامپی شەهید مونزور ئەنجام دەدرێت، ئەوە نیشان دەدات، کە بەرخۆدانی ٢٠٢٢ چەندە بەرخودانێکی مێژووییە، تەنانەت خۆی درێژکردووەتەوە بۆ ساڵی ٢٠٢٣ و لەم ساڵیشدا بەردەوامە. لە بەرامبەر چەکە قەدەغەکراوەکان و هەموو چەکە پێشکەوتووەکانی ئەو سەردەمە، ئەو بەرخۆدانەی ئەمڕۆ لە قەڵای چەمچۆ، شەهید دۆغان، شەهید بۆتان و شەهید مونزور ئەنجام دەدرێت، بەرخودانێکی ئاسان نییە.

ئەم بەرخۆدانە ڕێبازێکی نوێی لە شەڕدا دروست کردووە. ئەمە لە مێژووی جەنگەکاندا کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێیە. لەبەرامبەر هەموو تەکنۆلۆژیای سەردەمدا، مرۆڤ چۆن دەتوانێت بە عەقڵی مرۆییەوە، بە بوێریی مرۆڤەوە، بە ئیرادە و لێهاتوویی و بەهرەی مرۆڤەوە، چۆن بەرەنگاری بکات و سەربکەوێت، ئەوە نیشانەی ئەوەیە. ئەم بەرخۆدانە ئەوە دەردەخات، بە ئیرادەبوونی مرۆڤ دەتوانێت چی دروست بکات. ئەم بەرخۆدانە، سەرکەوتنی هێزی ئیرادەی مرۆڤە لە بەرامبەر تەکنەلۆژیای سەردەم و هاوچەرخ دا. بۆ ئەو هۆکارەشە، کە زۆر مێژووییە و زۆر پیرۆزە. سڵاو لە بەرەنگارانی قەڵای چەمچۆ! سڵاو لە بەرەنگارانی شەهید دۆغان! سڵاو لە بەرەنگارانی شەهید بۆتان، سڵاو لە بەرەنگارانی شەهید مونزور! سڵاو هەزار جار سڵاو لەو قارەمانانە، کە ئەمڕۆ ئەم بەرخۆدانە بەڕێوەدەبەن، بەرەو پێشەوەی دەبەن! ئێمە بە دڵ و گیان نەورۆزیان پیرۆز دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین. بەرخۆدانەکەیان نوێنەرایەتیی ٥١هەمین ساڵی شۆڕشی ئێمەیە. نوێنەرایەتیی رۆحی فیدایانەی ئاپۆگرییە. نوێنەرایەتیی بەرخۆدانی پیرۆزی زاپە. نوێنەرایەتیی ئیرادەی گەلی کوردستان و نیشانەی سەرکەتنە.

دەسەڵات هەموو داهاتە ئابوورییەکانی بۆ جەنگ تەرخان کرد

ئەمڕۆ ئێمە بەم بەرخۆدانە مێژووییە، ئاگری نەورۆز گەش دەکەین و جەژنی نەورۆز پیرۆز دەکەین. گەلەکەمان ئەمڕۆ لەسەر ئەم ڕۆحە دەچنە مەیدانەکان و بە پەرۆشی و جۆش و ورەیەکی زۆرەوە نەورۆز پیرۆز دەکەن.

سەرباری ئەوەی بوومەلەرزە روویدا؛ بومەلەرزە لە بەر ئەوەی رژێمی ئاکەپە-مەهەپە هیج ئاماداکارییەکیان نەکردبوو، داهاتی ئابوری تورکیایان هەر هەمووی بۆ شەڕ تەرخان کردبوو، بۆ بیناسازی، بۆ رێوشوێنەکانی لەبەرامبەر بومەلەرزە هیچ تێچوویەیەک و هەوڵێکیان دابیننەکردبوو، هەموو ئابوری بۆ شەڕ لە دژی ئێمە، لە دژی تێکۆشانی ئازادی کوردستان تەرخان کرابوو؛ لەبەر ئەوە ئەو بومەلەرزەیە بۆ گەلی کورد، گەلی تورک و گەلی عەرەب بووە مایەی کۆمەڵکوژی. کۆمەڵکوژییەکە بەم جۆرە روویدا. ئۆباڵەکەی لە ئەستۆی ئەو رژێمە قڕکەرە فاشیستەیە. لە هەموو شوێنێکی جیهان هێڵی بومەلەرزە هەیە و خەڵک بەرامبەر بەوە رێوشوێن دەگرنەبەر و کاتێک بومەلەرزە روویدا، بە بێ زیانی گیانی یاخود بە زیانی گیانی کەمەوە بومەلەرزەکە تێدەپەڕێنن. بەڵام رژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە دزی کرد، لە ژێر ناوی زیادکردنی ئاشکرادا هەموو لایەنگرانی خۆی دەوڵەمەند کرد و پارەی بەردەستیشی بۆ شەڕ تەرخان کرد، بەم جۆرە هیچ ئامادەکارییەکی نەکرد و لە ئەنجامی ئەوەش سەدان هەزار مرۆڤی ئێمە گیانیان لەدەستدا. بەو هۆیەوە دڵتەنگین، سەرەخۆشی لەگەکەمان، گەلی تورک و گەلی عەرەب دەکەین، هیوای چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازین.

گەلەکەمان بە توڕەیی بومەلەرزەوە نەورۆزی ٢٠٢٣ ی پیرۆز کرد. خۆی لە خۆیدا نەورۆز لە بەرامبەر کۆمەڵکوژی-قڕکەریی رۆژی بەرخودانە، رۆژی خاوەندارییە، رۆژی یەکگرتووییە، رۆژی سەرکەوتنە. هەربۆیە هەرچەندە خەمبارییش هەبێت، بەڵام پیرۆزکردنی جەژنی نەورۆز هێندەی تر واتادارترە. گەلەکەمان بە گیانی ئاگری نەورۆز، نەتەوەبوونی خۆی بەرەوپێش دەبات، بەکۆمەڵایەتیبوونی بەهێز دەکات، خاوەنداری لە یەکتر دەکەن، گیانی یەکێتی نەتەوەیی پەرەپێدەدەن و بەم جۆرە رێپێوانی ئازادی بەرەو ئەنجام دەچێت.

لەبەر ئەو هۆکارانە، نەورۆزی ٢٠٢٣ نەورۆزێکی ئاسایی نەبوو، نەورۆزێکی گرنگ و مێژووییە. رێپێوانی مێژوویی ٥٠ ساڵی پڕکردەوە و ئەو بەرەوپێشچوونانەی لەو ٥٠ ساڵەدا دروستیکردوون، ئیتر گەیاندوویەتیە قۆناغی سەرکەوتن.

سەرباری بریاری وەستاندنی چالاکیەکانیش هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوامن

هەروەها لە تورکیا و کوردستان بابەتی هەڵبژاردن لە ئارادایە. ئەوەش بابەتێکی گرنگە. نەورۆزی ٢٠٢٣ لەسەر بناغەی تێکۆشانی سیاسی، کۆمەڵایەتی لە بەر لەهەڵبژاردنەوە پیرۆز دەکرێت. گیانی بەرخودان و ئازادی نەورۆز؛ بە بەرزکردنی تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسییەوە دەتوانێت لە بەرەوپێشبردنی وشیاری نەتەوەی دیموکراتیک، لە بەرەوپێشبردنی یەکێتی گەلی کورد، گەلی عەرەب، گەلی تورک، گەلی فارس، ئاشوری-سوریانی و هەموو گەلانی هەرێمەکە ببێتە پێشهاتێکی نوێ. لەسەر ئەو بنەمایەش پرسی هەڵبژاردن واتایەکی گرنگی هەیە. کاتێک مرۆڤ لە هەموو پێکدادان و پرسە گەرمەکان دەڕوانێت، مرۆڤ دەتوانێت بڵێت، ' نەورۆزی ٢٠٢٣ دەبێتە سەرەتای سەردەمێکی نوێ، نەورۆزی ٢٠٢٣ دەبێتە ساڵی لەناوچوونی سیاسەتی ستەم، قڕکردن. دەبێتە ساڵی سەرکەوتنی تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی. لەبەرامبەر فاشیزم و قڕکردندا دەبێتە ساڵی سەرکەوتنی گەلان".

وەک دەزانرێت، ئەم بومەلەرزە گەورەیە لە کوردستان، تورکیا و سوریا؛ لەبەر ئەوەی رێکار نەگیرابوونەبەر گۆڕدرا بۆ کۆمەڵکوژی و کارەساتێکی گەورە. بزوتنەوەکەمان لە بەرامبەر ئەم دۆخە دژوارەدا، وەک وشیارییەکی مرۆیی، ئەخلاقی و کۆمەڵایەتی بێچالاکیی راگەیاند، بڕیارگەکەشمان ئەوەی پەسەند کرد و ئێستا بێچالاکی لەئارادایە. بەڵام رژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە ئەو دۆخە لەناکاوەشی لەبەر چاو نەگرت و هێرشەکانی بۆ سەر هێزەکانمان درێژە پێدا. لە ئەقڵیەتی ئەو دەوڵەتە فاشیستیە قڕکەرەدا هەستی مرۆیی بوونی نییە. دەیەوێت لە سەر تەرمی مرۆڤەکانمان دەسەڵاتی خۆی دابمەزرێنێت، مانەوەی رژێمەکەی بە هەمیشەیی بکات. لەبەر ئەوەش بەڵێ ئێمە بێچالاکیمان راگەیاندووە، بەڵام دەژمن تێکیدەدات. خۆی لە خۆیدا گەلەکەمان و رای گشتییش چاودێری ئەو دۆخە دەکەن و هەڵوێستی ئێمە چەندە هەڵوێستێکی مرۆیی، جەماوەری، کۆمەڵایەتیە و لەبەرامبەر ئەو هەڵوێستەش داگیرکەری دەوڵەتی تورک چەندە نامرۆڤە و چەندە کوشتار بە بنەما دەگرێت و ئەمەش ئاشکرا بووە.

ئەگەری هەیە کە رژێمی ئاکەپە- مەهەپە لەم دوو مانگەی داهاتوودا هێرشەکانی زیاتر بکات

تەنانەت لەبەر ئەو هۆکارانە ئەگەری هەیە دەوڵەتی ئاکەپە-مەهەپە لەم هەڵبژاردنانەی بەردەمماندا هێرشەکانی خۆی زیاتر بکات. بەدڵنیاییەوە ئەو هەڵبژاردنەی ١٤ی ئایار بۆ داهاتووی تورکیا و هەموو ئەو گەلانەی لە تورکیادا دەژین، هەڵبژاردنێکی زۆر گرنگە. لەبەر ئەوەی ئەو گەلانەی لە تورکیا دەژین هەوڵ دەدەن کە لە رێگەی هەڵبژاردنەوە نەک هەر یەک کەس یان هەندێک کەس هەڵبژێرن؛ لەهەمان کاتدا هەوڵ دەدەن کە بڕیاری گۆڕینی سیستم بدەن. لەبەر ئەوە زۆر گرنگە. بەڵام دەزانین کە رژێمی ئاکەپە-مەهەپە نایەوێت دەستبەرداری دەسەڵات بێت؛ دەیەوێت دەسەڵات و رژێمەکەی هەمیشەیی بکات. هەربۆیە بوور نییە کە فاشیزم لەم دوو مانگەی بەردەمماندا زۆر رووداوی تاریک، فێڵ و تەڵەکە و گەمە بێنێتە ئاراوە. لەبەر ئەوەی رژێم دەیەوێت پەرە بە ئاڵۆزییەکان بدات، قەیرانێکی دەستکرد ساز بکات و بەم جۆرە بەرەو ئەنجام بچێت. بۆ ئەوەی فێڵبازی و ساختەکاری بکات هەندێک ئامادەکاریشی کردووە.

بۆ نمونە لە یاسای هەڵبژاردندا گۆڕانکاری هێناوەتە ئاراوە، لە دەزگای باڵای هەڵبژاردندا چاودێری هەڵبژاردن دەکات و دامەزراوەی نوێ دروست دەکات. ئەوەش دەریدەخات کە بۆ ئەوەی ئاکەپە-مەهەپە درێژەی بە دەسەڵاتی خۆی بدات، گومانی هەیە و بەوهۆیە هەموو شێوە و رێگەیەک دەگرێتەبەر. لە بنەڕەتدا دیار نییە کە ئەو رژێمە فاشیستە چەندە بە ئەنجامی هەڵبژاردن رازی دەبێت و ئەوەش بابەتێکی جێگەی مشتومرە.

لەو چوارچێوەدا پێدەچێت کە ئۆپراسیۆنی نوێ دەستپێبکەن. خۆی لە خۆیدا لە گۆڕەپانی سیاسیدا یەکەم ئۆپراسیۆنیان بە دەستی ئیی پارتی هێنایە کایەوە و سەرۆکی ئیی پارتی ئاکشەنەر بە جۆرێک کە کەس چاوەڕێی نەدەکرد، کتوپڕ بە لێدوانێکی توند خۆی لە مێزی شەش قۆڵی کشاندەوە، هاوپەیمانی لە نێوان خۆیان و ئەواندا تێکدا. ئەوە ئۆپراسیۆنێک بوو.

ئاشکرایە کە هەندێک کەسی دەوڵەت ئەو ئۆپراسیۆنەیان ئەنجامدا و ئامانجی ئەوان ئەوە بوو کە مێزی شەش قۆڵی هەڵبوەشێننەوە، ئۆپۆزسیۆن نەهێڵن، لاوازی بکەن. بەڵام مێزەکە هەڵنەوەشایەوە و ویستیان وەک پێنج بەردەوام بن. ئەوەی گرنگە لە ناو جەماوەری ئییی پارتی ئاڵۆزی زۆر گرنگ هاتە ئاراوە، بە دەیان هەزار کەس دەستیان کێشایەوە و لەسەر ئاستی گشتییش کاردانەوە دروستبوو. ئەمجارەیان ئەو کەسانەی پلانەکەیان داڕشتبوو بینیان کە ئۆپراسیۆنەکەیان پێچەوانە بووەتەوە و ئەگەری هەیە پارتەکەی ئاکشەنەر پاکتاو ببێت، مێزی شەش قۆڵی سەربکەوێت، دیسان بە گونجاویان زانی کە ئاکشەنەر بگەڕێتەوە بۆ مێزەکە.

دەبێت هەڤاڵانمان بە شێوەی هەڵە مامەڵە لەگەڵ بریاری راگرتنی چالاکی نەکەن

خۆی لە خۆیدا ناچار بوون ئەو بریارە بدەن. ئەمە بۆ هێزەکانی دیموکراسی لە تورکیا و کوردستان ئەنجامێکی گرنگە. بۆچی؟ لەبەر ئەوەی ئاشکرابوو گەلانی تورکیا گۆڕانکارییان دەوێت و ئەو پرۆسەیەی ئەندازیاریکردنی کۆمەڵایەتی ناگەنە ئەنجام. لە ئەنجامدا ئەوە هاتە ئاراوە و ئەو دۆخە هێندەی تر کارتی دەستی ئۆپۆزسیۆنی بەهێزتر کرد. لەئێستادا یەکەم ئۆپراسیۆن بەم جۆرە پوچەڵ کرایەوە.

بەڵام دەبێت بزانین کە ئۆپراسیۆنی دووەمیش لە دژی تێکۆشانی ئازادی کوردستانە و لەسەر ئاستی گۆڕەپانی سیاسیش ئۆپراسیۆن ئەنجام دەدرێن. گوشاری زیاتر دەخرێتە سەر رێبەر ئاپۆ. بە ئەگەری زۆر جارێکیتر لە دژی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان هێرشی نوێ دەستپێبکەنەوە. تەنانەت ئەگەری هەیە کە بۆ سەر رۆژئاواش و هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا هێرشی نوێ بێتە ئاراوە. یاخود پێویستە هیچ هەڤاڵێک لەم سەردەمە گرنگ و مێژووییەدا بە هەڵە مامەڵە لەگەڵ هەڵوێستەکانمان بۆ راگرتنی چالاکی نەکات.

پێویستە بزانین کە راستە هەڵوێستی بزوتنەوەکەمان بەم جۆرەیە، بەڵام دوژمن گوێ بەوە نادار، بە پێچەوانەوە پەرە بە هێرشەکانی دەدات و تەنانەت تەوژمی شۆڤینی، نەژادپەرست لەناو کۆمەڵگای تورکیادا بەهێز دەکات؛ دەیەوێت بەر لە هەڵبژاردن پەرە بەشەڕ بدات. بۆ ئەوەش هێرش زیاتر دەکات. دەبێت ئێمە هەموو گۆڕەپانەکان، هەموو هەڤاڵان، بۆ وەها دۆخێک ئامادەبین. دەبێت کەس لە گرتنەبەری رێوشوێن کەمتەرخەمی و لاوازی نەنوێنێت، بە پێچەوانەوە دەبێت بەهێزبوون پێش بخات. دەبێت ئێمە وەک هێزی سەربازی، هەمیش هێزی سیاسی و کۆمەڵایەتی، لەم کاتە هەستیارەدا زۆر زیاتر وشیار بین، بۆ هەموو پەرەسەندنێک ئامادەبین. لەسەر ئەو بنەمایە لەمرۆدا تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی تێکۆشانی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ و ئازادی کوردستان ئیتر پێیناوەتە قۆناغێکی زۆر گرنگ وهەستیار. دەبێت هەموو هەڤاڵان زۆر بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەرکەکانیاندا بکەن. ئەمرۆ وەها رۆژێکە کە زیاتر پێویستی بە وریایی و رێوشوێنە.

 دەبێت ئێمە خۆمان لەبەردەم راستی رێبەرایەتی و شەهیداندا هەڵبسەنگێنین

ئێمە لە وەها سەردەمێکدا پێشوازی لە نەورۆزی ٢٠٢٣ دەکەین، بە دڵنیاییەوە ئێمە وەک ئەندامانی بزوتنەوە، وەک گەریلاکانی ئازادی کوردستان، وەک شەڕڤانان، خەباتکاران و فەرماندەکان؛ دەبێت هەموو نەورۆزێک بۆ خۆمان وەک کاتێک بۆ لێپرسینەوە راوەستەی لەسەر بکەین. یاخود ئێمە لەبەرامبەر راستی سەرۆکایەتی و راستی شەهیدان پێداچوونەوە بە خۆماندا بکەین. لەبەرامبەر رۆحی گیانبازیی ئاپۆیی، لە بەرامبەر رۆحی ئاگری نەورۆز دۆخی ئێمە چییە، دەبێت ئێمە چۆن بەشداری لە رێپێوانی بزوتنەوەی مێدیای نوێ، رێپێوانی سەرکەوتنی نەورۆز بکەین؛ دەبێت ئێمە لەو چوارچێوەدا پێداچوونەوە بە خۆماندا بکەین و بە پاکی ئاگری نەورۆز  لەم رۆحەدا بێگەردییەک پێکبهێنین.

لەبەردەم راستی رێبەر ئاپۆ و راستی شەهیدانی قارەمان چاوخشاندنەوە بە خۆماندا بکەین و بەم جۆرە لە ساڵی نوێدا، لە ساڵی ٥١ەمینی رێپێوانی مێژوویی نەورۆزدا رۆڵ و ئەرکی خۆمان جێبەجێ بکەین.

بە گیانی بەرخودانی اپ و بە گیانی سارا و روکەنی گیانباز بۆ سەندنەوەی تۆڵەی سەرجەم کۆمەڵکوژییەکان و بۆ تۆڵەسەندنەوەی خوێنی شەهیدان، بۆ ئەوەی دۆزی ئەوان بگاتە سەرکەوتن، دەبێت ئێمە بە گیانی فیدایی، بە گیانی تۆڵەسەندنەوە، بە گیانی هەڵمەتی سەرکەوتن پێشوازی لە نەورۆزی ٢٠٢٣ بکەین. دەبێت نەورۆزی ساڵی ٢٠٢٣ بکەینە ساڵی بەرخودانی گەورە، بیکەینە ساڵی رێپێوانی گەورە، بیکەینە ساڵی سەرکەوتنی هەڵمەتەکە.

دەبێت نەورۆزی ٢٠٢٣ بکەینە نەورۆزی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ و ئازادیی کوردستان، بیکەینە ساڵی رووخاندنی قڕکاری، بیکەنە ساڵی یەکێتیی نەتەوەیی. بۆ ئەوەش دەبێت ئێمە نەورۆزی ساڵی ٢٠٢٣ بە گیانێکی گەورەوە پێشوازی بکەین و بەم جۆرە و بەو گیانەوە شان بدەینە بەر ئەرکەکانی ئەم ماوەیە.

لەسەر ئەو بنەمایە نەورۆزی ٥٠یەمین، نەورۆزی ٢٠٢٣ جارێکیتر لە رێبەر ئاپۆ، لە هەموو هەڤاڵان، لە گەلەکەمان و لە گەلانی ناوچەکە لە ناخەوە پیرۆز دەکەین. لەم رۆژە پیرۆزانەدا بە خۆشەویستی و رێزەوە سڵاو لە هەموو هەڤاڵان دەکەین و لە ساڵی ٥١ەمین رێپێوانی مێژووییدا بە گیانی نەورۆزەوە هیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەم هەڤاڵان دەخوازین".

ژ. ت/ هـ . ب