فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) ئاماری شەڕی ساڵی ٢٠٢٢ی ئاشکرا کرد.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "کۆڵەکەکانی دەوڵەتی تورک بە مێشکی ئیتحاد و تەرەقی لە سەر بناغەی پاکتاوکردن و کۆمەڵکوژکردنی ئەرمەن، روم، ئاشور-سوریانی و هەموو گەلانی ئاناتۆلی دانراون. گەلی کورد کە کۆڵەکەی رەسەنی دامەزراندنی کۆماری تورکیایە، بە بڕیار و پلانی سیستماتیکی قڕکردن، لە گەل و ناسنامەی خۆی دابڕێنرا، وەک ئامانجێکی سەرەکی دیاریکرا کە نەتەوە دەوڵەتی تورکی لەسەر دابمەزرێنرێت. هێرشە پاکتاوکارییەکانی نەتەوە دەوڵەتی تورک لەسەر گەلی کورد کە سەد ساڵە بەردەوامن، گەلی کوردی ناچار کرد کە خۆڕاگری بکات، سەرهەڵدان بکات. گەلەکەمان قوربانی زۆر گەورەیدا، ئەگەر بۆ ماوەیەکیش لە ناو بێدەنگی کوشندەدا هێڵرابێتەوە، هەرگیز دوورکەوتنەوە لە ریشەی خۆی قەبوڵ نەکردووە. هەڵمەتی مێژوویی و پەرجوئاسایانەی رێبەر ئاپۆ، تێکۆشانی ئەفسانەیی کە پێیناوەتە ساڵی پەنجایەمینەوە و راستییەک کە بە پەکەکەوە بەرجستە بووە، سەرلەنوێ گەلی کوردی هێنایەوە هۆش خۆی، وشیاری و ئیرادەی پێبەخشی، گۆڕی بۆ راستی گەلێک کە لە پێناو هەبوون و ئازادی خۆیدا دەجەنگێت و سەرلەنوێ هاتەوە سەر شانۆی مێژوو. بزوتنەوەی ئاپۆیی و تێکۆشانی ئازادیمان مۆری خۆی لە ٥٠ ساڵی رابردووی کۆماری تورکیا داوە، ئەو پلانەی کە لەسەر نکۆڵیکردن و لەناوبردنی سەرجەم گەلان دەخوازرا بونیادبنرێت پوچەڵی کردەوە وبووە هیوای چەوساوە و بندەستان.
رژێمی ئاکەپە-مەهەپەی فاشیست، کە پشتی بە رابردوویەکی بەوجۆرە لە کوردستان بەستووە بە گەڕی یەک لە دوای یەک ویستی کە ئەو پلانی کۆمەڵکوژیە لە سەد ساڵەی کۆماری تورکیادا بگەیەنێتە سەرکەوتن و بەردەوام بێت لە دەسەڵات. بۆ ئەوەش هەم لەناو تورکیا و هەمیش لەدەرەوە لە دژی گەلی کورد لە هەموو شوێنێک شەڕی هەمە لایەنەی راگەیاند، هێرشی کردە سەر هەموو دەستکەوتەکان، گەڕی داگیرکەری ئەنجامدا و ویستی کوردان پاکتاو بکات. ئامانجی رۆژانە و گرنگی ئەو پلانەش بریتیبوو لەوەی لە باکوری کوردستان و هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا گەریلا پاکتاو بکات. لە دژی گەریلا لە سەرتاسەری باکوری کوردستان ئۆپراسیۆنی لەناوبردن و لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیاش بەتایبەتی لەماوەی دوو ساڵی رباردوودا لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا ئۆپراسیۆنی داگیرکەری بەرفراوانی ئەنجامدا.
بە دڵنیاییەوە گەریلا شکست ناهێنێت
هێزەکانی گەریلامان لە باکوری کوردستان لەناو دژوارترین هەلومەرجدا و لە بێ دەرفەتیدا هەبوونی خۆیان پاراست، بە شێوازی تیمی پرۆفیشناڵ، گەریلایەتییان قوڵتر کردەوە، ئۆپراسیۆنەکانی لەناوبردنیان شکست پێهێنا، هەڵوێستێکی مێژووییان نیشاندا و وایان کرد کە سوپای تورک ژمارەیەکی زۆر کوژراوی هەبێت. دەوڵەتی تورک لە بەرامبەر گەریلاکان لە باکوری کوردستان کە هەموو ساڵ دەڵێت 'کۆتاییان پێدەهێنم'، ناتوانێت بگاتە هیج ئەنجامێک. سەرباری ئەوەی بۆ پاکتاوکردنی گەریلا هەزاران ئۆپراسیۆنی ئەنجامدا، سەرباری ئەوەی لە باکوری کوردستان هەندێک حاڵەتی شەهیدبوونی هێزەکانمان روویدا، دەوڵەتی تورک لە هێرشەکانی خۆیدا بۆ لەناوبردنی گەریلا لە باکوری کوردستان نەیتوانی بگاتە سەرکەوتن. بەتایبەتی ئەو هاوڕێیانەمان کە شەهیدبوون، گەریلاکان لە باکور هەموویان ئەو ئەرکەیان راپەڕاند، بە گیانی فیدایی ئاپۆیی، هەڵوێستی بڕوامەندانە، بە ئیرادە، بە ویست، رەنج و هەوڵی گەورە دوژمنیان شکستدا. رژێمی ئاکەپە مەهەپە پلانی دانابوو کە لەماوەی ٢-٣ هەفتەدا زاپ، ئاڤاشین و مەتینا بەدەستبهێنێت و هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا داگیر بکات. هێشتاش نەیتوانیوە ئەو ئامانجەی بپێکێت. دەوڵەتی تورک بە تایبەتی لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا بە نوێترین تەکنەلۆژیای شەڕ، بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی، بە پشتیوانی پەدەکە ویستی سنوورەکانی میساقی-میلـلی داگیربکات، هەرچی کرد نەیواتنی ئەو پلانەی جێبەجێ بکات. ئەو بەرخودانە مێژووییەی لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢ دا لە باکور و هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بەڕێوەچوو، جارێکیتر ئەوەی خستەبەرچاو کە گەریلا بە دڵنیاییەوە شکست ناهێنێت. لەم بابەتەدا ژمارە و تابلۆی شەڕی وەزیرانی شەڕی تایبەت نیشانیاندا، دوورە لە راستییەوە. تابلۆ و دیمەن و ژمارەی راستەقینە لە ئاماری ساڵانەماندا هەیە.
هەڵوێستی مێژوویی کە لە ئیمڕاڵی و هەموو زیندانەکاندا لە دژی گوشار و ئەشکەنجە نیشاندراوە، بەرخودانی ئەفسانەیی گەریلا، بەرخودانی گەلەکەمان لە دژی هەموو هێرشە فاشیستییەکان، هەڵوێستی خۆڕاگرانەی سیاسەتی دیموکراتیک لە بەرامبەر هەوڵەکانی چۆکپێدادان، وایکرد کە رژێمی ئاکەپە-مەهەپە لە سیاسەتەکانی دژی کورددا شکست بهێنێت. نەیتوانی هێڵی سیاسی کە لە هێزی چەپ-دیموکراتیکی گەلی تورکیا پێکهاتووە، پاکتاو بکات. بەم جۆرە جارێکی دیکە ئاشکرا بوو کە بە سیاسەتی پاکتاوکاری ناتوانێت بگاتە ئەنجام.
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان کە خۆیان بە فەلسەفە و ئایدۆلۆژیای ئاپۆیی رازاندووەتەوە، بوونە گیان و ئیرادەی فیدایی، سەرباری هەموو جۆرە تەکنەلۆژیایەکی شەڕی مۆدێرنی دوژمن، لە پێرفۆرمانسی بەرزی تاکتیکی شەڕدا هونەرێکی بەهێزیان پیشاندا، بەم جۆرە سەرکەوتن. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان هەموو پلانەکانی دوژمنیان بێ کاریگەر کرد و بەرخودانی مێژوویی ساڵی ٢٠٢٢ بە شەهیدبوونی ئەفسانەیی رۆڵە قارەمان و بەنرخەکانی گەلەکەمان دەستەبەر بوو. لە تێکۆشانی ساڵی ٢٠٢٢دا ٦٤ هاوڕێمان لە باکوری کوردستان، ٢٣٧ هاوڕێمان (کە٥٥کەسیان بە هۆی هێرشی کیمیایی و بۆمبی قەدەغەوە شەهیدبوون) لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا تێکەڵ بەکاروانی شەهیدان بوون. زانیاری لەبارەی ناسنامەی هەموو هاوڕێیانمان کە روونبووەتەوە، بۆ رای گشتی، بنەماڵەی بەنرخی شەهیدان و گەلەکەمان راگەیەندراوە.
ئاماری شەڕی ساڵی ٢٠٢٢
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە پێشەنگایەتی شەهیدانی ئازیزمان و بە گیانی فیدایی ئاپۆیی لە ساڵی ٢٠٢٢ دا پلانەکانی دوژمنیان هەڵوەشاندەوە، جارێکیتر سەلماندیان کە هێز و هیوای ئازادین و نابەزن. ئاماری تێکۆشانی ئەفسانەیی ساڵی ٢٠٢٢ بەم جۆرەیە:
هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی تورک
هێرشەکان بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی:٣٢٨٠
هێرشەکان بە فڕۆکەی شەڕ: ٤٥٢٧
هێرشەکان بە هەلیکۆپتەر: ٥٧٠١
ژمارەی ئەو هاوڕێیانەمان کە شەهید بوون و بە دیلگیراون:
ئەو هاوڕێیانەمان کە شەهیدبوون: ٣٠١
ئەو هاوڕێیانەمان کە بەدیلگیراون: ٦
چلاکییەکانی گەریلا
چالاکییە گشتییەکانی گەریلا: ٣٠٣٤
چالاکییەکانی هێزەی پاراستنی ئاسمانی: ٢
ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی: ٦
چالاکی بۆسەدانان: ١٢
چالاکی هەڵکوتانە سەر: ١٥
چالاکی دزەکردن و خۆبەردانەوە بۆ ناو دوژمن: ٤٣
چالاکی هەماهەنگ و رێکخراوی گەریلا: ١٠٧
چالاکی سابۆتاژ: ٣٣٣
چالاکی نیشانشکێنی: ٥٦٢
چالاکی بەچەک: ٧٢٢
شەڕ و چالاکی لێدان: ١٢٣٢
ژمارەی کوژراوەکانی دوژمن:
ژمارەی ئەو داگیرکەرانەی سزادراون
(٤ سیخوڕ، ١٢ کۆنترا، ٢٦ ئەفسەری باڵا) بە گشتی ٢٩٤٢
ژمارەی ئەو داگیرکەرانەی برینداربوون: ٤٠٨
هـ . ب