نەوجەوانێکی ئێزدیی رزگابووی دەستی داعش رادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە

نەوجەوانێکی ئێزدی بە ناوی ئەردەوان تەمەن ١٦ ساڵ ئێوارەی چوارشەممە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لە دەست چەتەکانی داعش رزگار کرا و ئەمڕۆ لە شەنگال رادەستی بنەماڵەکەى کرایەوە.

ئەو نەوجەوانە ئێزدییە تەمەن ١٦ ساڵە لە کامپی هۆل لەلایەن چەتەکانی داعشەوە دیلکرابوو. قەسەدە لە ٢٦ی ئایاردا لە ئۆپراسیۆنێکدا ئەو مێرد منداڵە ئێزدییەی رزگار کرد.

ئەردەوان رۆژی پێنجشەممە بە هاوکاری ماڵی ئێزدی و تۆڕی پشتیوانی لە ژنانی ئێزدی لە شەنگال رادەستی بنەماڵەکەى کرایەوە.

ریهام حەسەن ئەندامی تۆڕی پشتیوانی لە ژنانی ئێزدی وتی، "حکومەتى عێراق هێشتا ئێمە بە نەبوو دەزانێت، بەڵام قەسەدە کە بۆ تێکشکاندنی ئەو فەرمانە هاوکاریمان دەکات بە بەردەوامی مرۆڤەکانمان لە دەستی چەتەکانی داعش رزگار دەکات. ئێە سپاسی قەسەدە دەکەین. تۆڕەکەمان، ماڵی ئێزدی و قەسەدە بە شێوەیەکی هەماهەنگ دیلە رزگاربووەکان رادەستی بنەماڵەکانیان دەکەنەوە".

ژ.ت