نورئاباد؛ پۆلیسی ئێران کچێکی تەمەن ١٨ ساڵیان کوشت

لەکاتی هەڵکوتانییان بۆ سەر ماڵێک لە گوندێکی نورئابادی لوڕستان، هێزەکانی پۆلیسی ئێران کچێکی تەمەن ١٨ ساڵیان کوشت.

بە گوێرەی هەواڵێکی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان هێزەکانی پۆلیس لە بنکەی "چەشمە سفید"ی شاری نورئابادی لوڕستان، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵێک لە گوندی گۆیژە و لە ئەنجامی تەقەکردندا کچێک بە ناوی رازیە رەحمانی تەمەن ١٨ ساڵ کوژراوە.

ئەو ناوەندە لە زاری کەسێکی نزیک لە بنەماڵەی کوژراوەکە هەواڵەکەی پشتڕاست کردووەتەوە و ئەو سەرچاوەیە وتویەتی: رۆژی پێنج شەممە ٣١ی جۆزەردان ( ٢٠ی حوزەیران) هێزەکانی پۆلیس بە بێ مۆڵەتی یاسایی و بە پاساوی بوونی ماددەی هۆشبەر هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی شوکورڕەزا رەحمانی ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوای ئەوەی دەمەقاڵێکی دروستبووە یەکێک لە پۆلیسەکان تەقەی کردووە و فیشەکێکی بە سەری رازیەوە ناوە و کوشتوویەتی.

رووداوەکانی تەقەکردنی هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی ئێران لە بازگەکان و دەرەوەی بازگەکان لە حاڵەتەوە بووەتە دیاردە و ساڵانە دەیان کەس کە ژن و منداڵیشیان تێدایە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و سەرتاسەری ئێران بەهۆی ئەو هێرشانەوە دەبنە قوربانی.

هـ . ب