نەورۆزی دێرسم: کۆشک و دەسەڵاتەکەیان هەڵدەوەشێنین

لە نەورۆزی دەرسیمدا راگەیەندرا کە کۆشک و دەسەڵات هەڵدەوەشێنن. چارەسەری لە رێگەی سێیەمین بەدی دێت.

بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتی (کەجەدە)، تەڤگەری ژنانی ئازادی (تەژەئا)، پارتی هەرێمەکانی دیموکراتی (دەبەپە) و پارتی چەپی سەوز لە گۆڕەپانی سەید رەزا بە دروشمی ' هەموو جێگەیەک نەورۆز، هەموو کاتێک ئازادی' و ' بە نەورۆز بەرەو ئازادی؛ ئاهەنگی نەورۆز ئەنجامدرا. چەندین بەرپرسی کۆمەڵە عەلەویەکان و پارتە سیاسیەکان بەشداریان لە ئاهەنگەکەدا کرد.

لەگەڵ ئەوەی بارانێکی زۆر دەباری و کەشوهەوا سار بوو، جەماوەر لە کۆڵانی هونەر بەرەو گۆڕەپانی سەید رەزا رێپێوانیان کرد و لە گۆڕەپانەکە نەورۆزیان پیرۆز کرد. هاوڵاتیان بێوەستان، دروشمی 'ژن ژیان ئازادی'، ' نەورۆز پیرۆز'، ' بە ئاگری نەورۆز بەرەو ئازادی' و چەندین دروشمی دیکەیان وتەوە.

لەسەر ناوی کۆمیتەی ئامادەکار ئومید بەیجان قسەی کرد و ئاماژەی بە کارەساتی بومەلەرزە و لافاوەکەی باکوری کوردستاندا و رایگەیاند ئەمە کارەساتی سەدە نییە، پشتگوێخستنی سەدەیە و بۆیەش بە غەمگینیەوە پێشوازی لە نەورۆز دەکەن  وتی، " ئازاریان قوڵە و تووڕەییان گەورەیە. بۆ سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوە بە هەزاران مرۆڤ کوژران. بە هەزاران کەس بریندار کران. بەهۆیی لافاوەکەوە زۆر کەس گیانیان لەدەستدا."

دواتر عەلیجان ئونلو پەرلەمانتاری هەدەپەی دێرسم قسەی کرد و وتی، " دوێنێ بەرخۆدانی مەزلۆم دۆغان بوو. بەرخۆدانی دوێنێ لەدژی زوحاکەکان بەردەوامە. ئێوە دەزانن، ماوەیەکی کەمی بۆ هەڵبژاردن ماوە و کوشکەکانیان هەڵدەوەشێنین. گەلی دێرم کۆشکەکەیان بەسەریاندا دەرووخێنێت."

دواتر ئەرگین تەکین سەرۆکی ئەمەپەی دەرسیم قسەی کرد و لە سەردەمی زوحاکەکاندا هەموو کاتێک کاوەی نوێ هەن و بەرخۆدان دەکەن وتی، " گەلی کورد لەدژی ئەم زوڵمە بەرخۆدان دەکات. نەورۆز بە واتای رۆژی نوێ، سەرەتای بەهار و بە تایبەتی بەرخۆدان و رۆژی نوێی گەلی کورد دێت. نەورۆزی ئەمساڵ بەهۆی کارەساتەکانەوە بە غەمگینیەوە پێشوازی دەکەین."

چیدەم کلچگون ئوچار هاووتەبێژی گشتی پارتی چەپی سەوزیش بە دملکی، کورمانجی و تورکی نەورۆزی پیرۆز کرد و ئاماژەی بە دۆخی زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە کرد و وتی، " دەسەڵات سەرەتا پرسەی گشتی و دۆخی نائاسایی راگەیان، بەڵام دواتر داوی کرد گەردنیان ئازا بکرێت. ئێستا دەسەڵات بە تەنیا توندوتیژی لەدژی ئۆپۆزسیۆنەوە بە دەستی ماوەتەوە. ئێمە وەک پارتی چەپی سەوز بەڵێنی هێڵی ئابوری، ژینگە و ئازادی ژن بە تورکیای دەدەین."

ئوچار باسی ئەوەشی کرد کە دوایین جار لە ساڵی ٢٠١٣دا پەیامی بەڕێز ئۆجالانمان لە نەورۆزدا بینی کە کێشەی کورد لە رێگەی  دیموکراسیەوە چارەسەر دەبێت. هێزی چارەسەری لەسەر مێزە، من دەڵێم پێویستە هەموومان پێکەوە خەبات بکەین. جارێکی دیکە نەورۆز پیرۆز دەکەم."

دواتر هونەرمەندان گۆرانی و هونەرەکەیان پێشکەش کرد.

ف.ق