نووسەرێک بە پارچە شێعرێک بانگەوازی بۆ بەشداریی لە نەورۆزی قەندیل کرد

حسێن مەنسوور، نووسەر و چالاکوانی سیاسیی، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا هاوکات بە پارچە شێعرێک داوا لە گەل دەکات بە ملیۆنی ڕوو لە قەندیل بکەن و نەورۆزی بەرخۆدان لەوێ پیرۆزتر بکەن.

حسێن مەنسوور، نووسەر و چالاکوانی سیاسیی، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا داوا لە گەل دەکات بەشداریی لە پیرۆزکردنی جەژنی نەورۆزی کوردەواری بن لە بناری قەندیل.

حسێن مەنسوور لە پەیامەکەیدا، دەڵێت: "وەک ئاگادارن هەموو ساڵێک گەلەکەمان بە بۆنەی نەورۆزەوە جەژنی بەرخۆدان دەگێڕێت، دەیان ساڵە قەندیل جەژنی نەورۆزی وەک نیشانەی بەرخۆدانی کوردان بە پیرۆزی ڕاگرتووە.

هەروەها حسێن مەنسوور داوا لە گەل دەکات بەشداری لە نەورۆزی قەندیل بکەن و دەڵێت: "ئەمساڵ بە ئاپۆڕای ملیۆنی بەرەو قەندیل بڕۆن و نەورۆزی بەرخۆدان لەوێ پیرۆزتر بکەن.حسێن مەنسوور

حسێن مەنسوور لە پەیامە ڤیدیۆییەکەیدا، ئەم شیعرەش پێشکەش دەکات:

قەندیل پیرۆزکە گڕی نەورۆزم

هەر تۆی قیبلەی گەل و هۆزم

تاکە ئومێدی ئیمڕۆ و دوا ڕۆژم

هیوا بەخشی ژینی نوێ ڕۆژم

ڕەگت کوتاوە لەم خاکە جوانە

جەژنی نەورۆزم بە تۆوە جوانە

قەندیل واهاتین بۆ تەوافی تۆ

جەژنی نەورۆزە پیرۆزە لە تۆ